کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چاوپێکەتنەکانی پارێزگاری کەرکوک وەهمە یان واقیع ؟

Saturday, 29/12/2012, 12:00


زۆر سەیرە کە چاوپێکەتنەکانی پاریزکاری کەرکوک دەخوێنیتەوە وینەی کەرکوکت بە شێوەیەکی تر دێتە پێش چاو بۆ ئەوانەی کە لەکەرکوک دەژین ئەی ئەوانەی کە لەکەرکوک ناژین و رۆژانە وەزعی کەرکوک نابینن ئەبێ چۆن لیکدانەوەی بۆ بکەن .
لە رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە949 لە16/21/2012 چاوپێکوتنێکیم خوێندەوە بەڕاستی جوانی رێکخستبوو ئەوەی بەخەیاڵ لای خۆی لێکدانەوەی بۆ کردووە لێرە خستوێتیە لاپەڕی رۆژنامەکە بۆیە هەندێ تەوەری سەرەکی وەڵام دەدەینەوە .
(رەتکردنەوەی دیجلە ئەرکی نوێنەرایەتی کورد بوو ، بەڵام ئێمە وروژانمان)
دیارە ئەم پاساوەت دوای ئەوە دێت کە بێ هیوا بووی لەمالکی ئەی بۆ پێشووتر لە چاوپێکەتنەکانت وات ناوت بەڵکو بەناوی مالیکیەوە ئەتووت هێزی دیجلە دروست نابێ و رۆژانە لەسەرخەت بوویت لەگەڵ مالکی و باشترین پەیوەندیت لەگەڵی هەبوو مانگی دووجار سەرت لێی دەدا ئایا بۆ ئەو پەیوەندیانەت رۆژێ لەڕۆژان پرس وڕات بە نوێنەرەکانی کورد دەکرد لەپەرلەمان ولەحکومەت ؟ یان بەنوسراو هیچ شتێکت ناردووە بۆ نوێنەرەکان لەسەر ئیش وکارەکانی کەرکوک تاکو ئەوان کاریان لەسەری نەکردبێ ؟ نەخێر ، دیارە خۆت باش دەزانی کەئاگاداری دروست کردنی هێزی دیجلە بویت و بەرانبەر هەندێ داواکاری بچوک بەرژەوەندی تایبەت خۆت بێدەنگ کردبوو ، لەلایەکی ترەوە تۆ لەکۆرو مەجلیسەکانتدا سوکایەتیت دەکرد بەنوێنەرەکانی پەرلەمان و بە بێدەسەڵات و هاژوهوژکەر ناویانت دەبرد لەنرخی کارەکانیانت کەم دەکردەوە و دیارە پەیوەندیت لە گەڵیان باش نەبوو لەگەڵ زۆربەیان دەمەقاڵەت کردبوو لەسەر پێگەی خۆت نەک لەسەر ئیش و کارەکانی کەرکوک وە تۆش لەسەرجەم نوێنەرەکان زیاتر پەیوەندیت بە شەخسی مالیکیەوە هەبوو لەرێگای سەرۆک کۆمارەوە سەردانێکی زۆری مالکیت دەکرد ، لەلایەکی ترەوە ئەی بۆ فرۆکەخانەی کەرکوک و پاڵاوگەی نەوت و پرۆژە سەقەتە تەوانەکراوەکان و کارەبای کەرکوک وکە مانگانە 50 ملیار دینار دەدریت و کارەباش زۆر خەراپ بووە کەلەماوەی 24 کاتژمێر کەمتر لە 5 کاتژمێر کارەبا هەیە بۆ هاوڵاتیان و بەهەدەردانی پارەی بترۆدۆلارو هێنانە پێشەوەی کۆمپانیای خزم وکەس و کارو کۆمپانیای حیزبی بۆڕازی کردنیان و دابەش کردنی زەوی وزار و تەقینەوەکان و ڕفاندن وتۆقاندن وتیرۆر کردنی رۆژانە وسیمای شارو هەڵکەندنی سەرجەم شەقام وکۆلانەکانی شارو ... ئەوانەش نوێنەرەکان تاوانبارن ؟ بۆیە دڵنیابە دیکتاتۆریەت بۆ کەس ناچێتە سەر .
تۆ لەمانگی 11 ی 2010 شاندی لێکۆلینەوە بویتە لەگەڵ ئیتلافی نیشتیمانی و دەوڵەتی یاسادا ئەو 19 خاڵەی جێبەجێ نەکراوە تۆ چیت بۆی کردووە ئایا هیچ لایەکت ئاگادار کردۆتەوە کەواتە خۆت لەناو کایەکەدای و ئەو کارانەی کێشەی تیدایە ئەیدەیتە پاڵ ئەم وئەو ، لێرەش بەشان وباڵی مالکیدا هەڵ دەدەیت گوایە ئەو فرۆکەخانەی حریەی جێبەجێ کردووە بەڵام وەزارەتی بەرگری ڕازی نەبووە ئەی لەبیرت نیە کە ئەو سەرۆک وەزیرانە و دەسەڵاتەکان سەرجەم لای خۆیەتی ؟؟ . هەر لەوێ دەڵیی (بەمەدەنی کردنی فرۆکەخانەی کەرکوک پێشوتر لەخەیاڵی هیچ کەسێکدا نەبوو ، ئەوە ئێمە کردمانە بابەتێکی واقیعی) . سەرجەم خەڵکی کەرکوک و کوردستان ئەزانێ کاتی پارێزگارو ئەنجومەنی پێش جەنابت بەنوسراوی رەسمی داوای بەمەدەنی کردنی فرۆکەخانەی کەرکوک کراوە چۆن لەڕوت دێ وا بڵێیت خۆ کەرکوک هەمووی دەزانێ وانییە ؟.
باسی ڕابوردوی خۆت دەکەیت نازانم چیت دەستەبەر کردووە بۆ کورد تۆ لەساڵی حەفتاکانەوە کوردستان و کەرکوکت جێهێشتووە و لەئەمریکا ژیاویت تەنیا خانەخوێیەکی باش بویتە بۆ سەرکردەکان و ئیش و کاری خۆت کردووە و لە دوای ڕاپەرینەوە کوردستان رزگاری بووە هەر دەورت نەبینیووە و نەهاتویتەتەوە کە تەقاوت بویت و تەمەن رێگای کارکردنی نەداوی بە حوکمی ئەو یاسایانەی لە ئەمریکا پەیڕەو دەکرێ کەنابێ لەو تەمەنە ممارسەی مهنەکەت بکەی هاتیتەوە بۆ ئەوەی مەسئولیەت وەربگریت نەک خزمەتی کورد بکەی ، هیچ شتێکی دیارت بۆ کەرکوک نەکردووە بە پێچەوانەوە لەکاتەی جەنابت هاتووی ڕۆژ لەدوای رۆژ کەرکوک بەرەو دابڕان و کارەسات دەچێ لە سەرجەم ڕوەکانەوە و خەریکە کەرکوکیشمان لەدەست دەچێ ، و لەڕوی خزمەتگوزاری کەرکوک وێران بووە و لەڕووی ئەمنی زۆر خەراپەو تیرۆر و تۆقاندن و رفاندن و وەزعی کارەباکەشی هاتۆتە سەر و خەڵکی کورد لە بێزاریا ڕویان کردۆتەوە هەرێمی کوردستان .



شوێنە بەرزاییەکان تەنیا خۆت و هەڤاڵەکانت گرتویانە و ئەگەر ئەندمانی حیزبەکەت نەبێ تۆ یەک ڕۆژ ناتوانی حوکمی کەرکوک بکەی ، بەڵام جەنابت رۆژانە قسەی سوک بە ئەندمانی بەرزی حیزبەکەت دەڵێی کەتەنیا یەک رۆژ خەباتت لەو حیزبەدا نەبووە لەدوای 2010 وە بویتە بە ئەندامی ئەو حیزبە بۆیە نازانی حیزبەکەت چۆن بووە بەو حیزبە و کاریگەری هەیە لەسەر گۆرەپانی عێراق و ناوچەکە .
بەڵێ مالکی پەنجەی ڕاوەشاند وا گریمان پەنجەی ڕانەوەشان بەڵام خۆ ووتی شارێکی کوردستانی نیە و عێراقیە ئەی هەڵوێستی جەنابت چی بوو لەو کۆبونەوەیەدا ؟؟
(لەروی ئەمنی و ئاسایشەوە دەوترێت لەکارەکانتدا سەرکەوتوو نەبوویت ، نمونەش زۆرە هەفتانە تەقینەوە لە شارەکەدا روودەدەن لەکاتێکدا پێچەوانەی پارێزگاری پێشوو تۆ سەرۆکی ئەمنیەتی هەموو پارێزگاکە دەکەیت و هەموو لەژێر کۆنترۆڵی تۆدایە ؟)
سەرجەم کارەساتەکان لەناوەندی شار ڕوودەدات وەک(تەقینەوە و تیرۆر و ڕفاندن و ...)
تۆ بەرپرسیاری لە پۆلیس و هەردوو ئاسایش و ئەمن و استخبارات و بازگەکان و پۆلیسیش پاراستنی ناو شارو قەزاو ناحیەو گوند و ... لەسەرە بەپێی یاسا بەڵام پرسیارەکان ئەبێ وەڵامی تۆ بوایە بەڵام خۆتی لێ لادەی خۆ فرقەی 12 بۆی نیە داخلی ناو شارەکان بێت ئەو کارەساتانەش لەناو شارو قەزاو ناحیەو ... ڕوودەدات نەک لە چۆڵای ، 19 زیندانیەکە و ڕوتکردنەوەی بازاری زێرنگرەکان وتەقینەوەکان و تەقینەوەی ناو مدیریەی پۆلیس و ...هتد کارەساتەکانی لیژنە ئەمنیەکەی جەنابتە ، ئەی نازانی بەپرسە ئەمنیەکانت خەریکی چین ؟ بەڵێ زۆر باش دەزانی بەڵام خۆتی لێ لادەی هەندێکیان دەورو بەری خۆتن . خۆت پاساو بۆ مالیکی دەهێنەتەوە بۆ دروست کردنی هێزی دیجلە ئەڵیی لە شارەکانی تریش ئۆپەراسێون هەیە دیارە جەنابت دڵنیا بوویتە لەبەرنامەی سەرۆک وەزیراندا هەبووە کەواتە تۆ ئاگادار بویتە و بێدەنگ بویتە .
لە کۆتایدا دەڵێیت (رێگریمان کردووە لە بەردەوامبونی تەجاوزات) ، (ئەو کەسانەی لەکەرکوک زەویان داگیردەکرد کەدەسەڵاتیان هەبووە هەروەها تاوەکو حیزبەکەی گەورەتر بوبێت هێزی زیاتری بەکار هێناوە)

بە پێچەوانەوە لەکاتی جەنابت زۆرترین تەجاوزاتی تیجاری کراوە و زەوی لەلایەن بەرپرسە حیزبی و حکومیەکانەوە داگیر کراوەو فرۆشراوە نمونەش شۆراوەکان و سێکانیان و گورگەچاڵ و ...هتد ئەگەر سەردانێکی بکەی تەنانەت گەراج و فیتەر و جەمەلۆن و چێشتخانەو ...هتد ، هەروەها لەلایەن تورکمانەکانەوە زەویەکانی حی الواستی کراوەتە بنایەی بازرگانی و دوکان و خانوو بە بێ ئەوەی هیچ مافێکیانی تێدا بێت و خۆت لێ بێدەنگ کردووە و ئەوانەی دەورو بەرت لەدەیان شوێن زەویان وەرگرتووە لە حیزب و داگیریان کردووە و خۆتیش ئەزانی کێن ، جگە لەخۆت کە زەویەکی زۆرت دابەش کردووە لەگەڵ وەبەرهێنانی کەرکوک بۆ کۆمپانیاکانی ئەحباب . ئەکەر خانوەیەک یان دوکانێکت ڕوخانبێ هی فەقیرو هەژاربووە ئەی بۆ خانوی براکەت لە پشت ئورزدی باک سوق مرکزی ناڕوخێنی کە لە ستراتیجی ترین شوێن کردۆتی و خانویەکی تری هەر نزیک منتوجات بەکرێ داوە.


باش بزانە بێدەنگی کەرکوک لەبەر دڵسۆزی تۆ نیە لەترسی ئەو هەرەشەو تۆقاندنەیە کە لە رۆشنبیرانی شارەکەو ڕاگەیاندنەکان و کۆمپانیاکان و تەنانەت هەرەشە هەندێ لە بەرپرسەکانیشی گرتۆتەوە کەبەرانبەر ناحەقی و گەندەڵیەکانت بێدەنک بن دیارە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی نزیک خۆت ئەوکارە دەکرێ و ئەگەر یەکێ عەیب دارنەبێت نابێ هەرەشەو تۆقاندن بەکار بێنێ دەنگی ناڕەزاییش بەهەرەشە و تۆقاندن کۆتایی نایەت و بۆ کاتێکی دیاری کراوە .

ئەم لینکانەی خوارەوە پەیوەندە بەباسەکەوە :-

1) http://www.alsumarianews.com/ar/1/41081/news-details-.html
2) http://www.witebej.com/A_HewalDireje.aspx?Cor=Kurdistan&Jimare=715
3) http://rudaw.net/kurdish/index.php?news=13780

4)http://xendan.org/arabic/drejaA.aspx?=hewal&jmara=5604&Jor=1
5)http://www.youtube.com/watch?v=igXuz0HlmIc&feature=share

6) http://kirkuknow.com/arabic/?p=10686

7) http://kirkuknow.com/english/index.php/2012/08/dirt-on-kirkuk-streets-in-photos/
8) http://kirkuknow.com/arabic/?p=4840

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە