گیڤارایزمی ڕێژوان
Saturday, 19/02/2011, 12:00
کاتێک مانشێتی زۆربه‌ی که‌ناڵه ناوخۆیی وجیهانیه‌ک باسی له‌و گه‌نجه ئه‌کرد که ناوی محمه‌د بوعه‌زیزی بوو ئه‌وگه‌نجه‌ی کاتێک له شه‌قامه‌کانی سعدی بوزید گڕی به‌ردایه جه‌سته‌ی خۆی له دژی چه‌ته‌وڕێگره به‌ناو پۆلیسه‌کانی زین بن عابدینی سه‌رۆکی تونس وتم ئه‌و گه‌نجه چوو ناو مێژوویه‌که‌وه که ده‌بێت داهاتوو ڕێڕه‌وه‌کانی بنوسێته‌وه ،دوابه‌دوای ئه‌وه محمه‌د له 4 ژه‌نیوه‌ری ڕۆحی به‌خشی و چووه ژێر گڵ.
خۆ سوتاندنی محه‌مه‌د ده‌ستپێکی شۆڕشێکی تازه بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وده‌ست پێکی تێکشکانێکی تازه‌ی دیکتاتۆر وفاسیده‌کان بوو،دوابه‌دوای تونس گروپی 25 ژه‌نیوه‌ری له میسر ومه‌یدانی ته‌حریر کۆتای‌یان به سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک هێنا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که میلله‌تی برسی ئه‌کرد وخۆیشی ملیاره‌ها دۆلاری ڕه‌وانه‌ی بانکه‌کانی سویسڕا ئه‌کرد.
له کوردستانیش 17 به‌فریوه‌ری ئه‌و ڕۆژه‌ی که ڕێژوان حاجی عه‌لی ئه‌و گه‌نجه‌ی که ته‌مه‌نی که‌متر له 15 ساڵان بوو له‌لایه‌ن چه‌کدارانی پارتیه‌وه خڵتانی خوێن کراو ودوێنێش له گۆڕستان ته‌رمه‌که‌ی به خاک سپێردرا،
ئاساییه ئه‌وکارانه له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کاندا که ڕووبدا وه‌ک چۆن له مه‌یدانی ته‌حریر ته‌قه له خۆپیشاندان ئه‌کراو وه‌ک چۆن له مه‌نامه ڕۆژانه خه‌ڵک ئه‌درێته به فیشه‌ک ئاواش لقی چواری پارتی ده‌ست ڕێژی کرده ناو خه‌ڵک وخۆپیشانده‌رانیان خڵتانی خوین کرد،
گه‌ر سه‌یری باکگراوندێکی ئه‌و ڕووداوه بکه‌ین پارتی بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵک بکا بی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که دڕنده‌ترین کاری مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه شه‌رعیه‌ت ئه‌دا به‌خۆی وخه‌ڵک وهاوڵاتیان به تاوانبار ئه‌زانێت ئه‌وه‌تا هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی قسه‌کردنیدا بۆ سایتی په‌یامنێر * وتی پارتی حزبێکی بچوک نیه هه‌ر که‌سێ بیه‌وێ قوتی با ئه‌وانه‌ی ئه‌وکاره‌یان کردووه گێره شێوێنن،دواتر به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی فایل میرانی وتی ئه‌وی ده‌ست درێژیمان بکاته سه‌ر ده‌سته‌کانی ده‌بڕینه‌وه گه‌ر بۆمان بکرێت له که‌ناڵی کوردستان تیڤی وڕاگه‌یاندنی پارتی،هه‌مان ڕۆژ هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له دیدارێکی تری که‌ناڵی کوردستان تیڤیدا وتی ئێمه خه‌ڵک ویستویه‌تی ته‌حدامان لێبکات به‌رگریمان له خۆمان کردووه ئه‌وه‌ش به پێی هه‌موو یاسا دینی ومرۆڤیه‌کان ڕه‌وایه مرۆڤ به‌رگری له خۆی بکا،دوێنێش نێچیرڤان بارزانی وه‌ک که‌سی دووه‌می ناو پارتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به گێڕه‌شێووێن ناوبرد وهه‌مان شت یه‌کێتیش بێهه‌ڵوێستانه و ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان به گێره‌شێووێن ناوبرد له‌م نوسینه‌دا باس له هه‌ڵوێستی گۆڕان ناکه‌م چونکه ئه‌وه باسێکی تره که ئه‌وانیش بێ هه‌ڵوێست بوون به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته‌و خۆپیشانده‌رانه .
تاوانبارکردن وبه گێره‌شێووێن ناوبردنی ئه‌و خه‌ڵکه له لایه‌ن سه‌کردایه‌تی پارتیه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ملهوڕیه‌ت ودیکتاتۆری و هه‌ڵاوسانه‌یه که پارتی په‌یڕه‌وی ده‌کا هه‌ڵبه‌ت له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی پارتیدا ئه‌وه‌ی له ژێر چه‌تریان نه‌بێت له دین وه‌رگه‌ڕاو له سیاسه‌ت ده‌رچوو و مانای مرۆڤ بونی له‌ده‌ستداوه بۆیه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له کوشتن وبرینارکردنی خه‌ڵکی سیڤیلی سلێمانی بکه‌ن وبێن به‌رپرسان وئه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌قه‌یان کردووه بده‌ن به دادگا دێن ئه‌و خه‌ڵکه تۆمه‌ت بار ده‌که‌ن،کاره‌سات له‌وه‌دایه که له خودی خۆیان ناپرسن بۆچی ئه‌وان که‌وتونه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌و بۆ خه‌ڵک دێت باره‌گاکانیان به‌رداباران ئه‌کا وبۆ خه‌ڵک دێت پێیان ئه‌ڵێت بڕۆخێ وگاشه‌به‌ردو خڕکه‌به‌رد ئه‌هاوێژێته ئاڵا‌و دروشمه‌کانیان ؟؟
ئه‌وه له خۆیان ناپرسن گه‌ر له خۆیان بپرسیایه ڕێژوانه‌کانیان له‌وێ نه‌ئه‌دایه به‌ر فیشه‌کی بیکه‌سی و وایان نه‌ئه‌زانی که ئه‌و خه‌ڵکه دوژمنیانه له هه‌مووی کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه که پارتی داوا له حکومه‌ت ئه‌کا ئه‌و خه‌ڵکانه بدۆزیته‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگایان بکا به‌ڵام داوا له حکومه‌ت ناکا ئه‌وانه‌ی ڕێژوانیان کوشت وئه‌وانه‌ی ده‌ستڕێژیان له خه‌ڵک ئه‌کرد بدرێنه دادگا بۆیه‌ش جێگای خۆیه‌تی که به خه‌ڵکی سلێمانی وئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ڕاپه‌ڕین وباره‌گای پارتی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه به نه‌فره‌تی ئه‌که‌ن بڵێین ده‌ستتان خۆش ئێوه ئه‌و ڕۆژه گیڤارایه‌کتان بۆ خه‌ڵکی کورد دروست کرد‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه پیشانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌تان یا که چه‌نه ئێوه خۆتان به دیکتاتۆر بزانن وچه‌نه خۆتان به هێز پیشان به‌ن ئه‌وا له‌به‌رده‌م ئێمه‌ی هاوڵاتیان وخه‌ڵکیدا بچکۆله‌یه‌کن ئه‌بێت له‌ناو بچن.
بابپرسین له‌و ڕۆژه‌دا ڕێژوانی مێردمناڵ بۆ له‌وێ بوو بۆ دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تێئه‌کۆشا ؟؟ بۆ ئاماده بوو سنگی بخاته به فیشه‌ک بو ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی بڵێ بڕۆخێ گه‌نده‌ڵی وبڕوخێ بنه‌ماڵه‌یی وبڕوخێ نایه‌کسانی ودزی فزیتان ؟؟
به‌رپرسانی پارتی ئه‌و پرسه‌یان له خۆیان کردووه له خه‌ڵکی خۆیان پرسیوه بۆ گه‌نجێک یه‌ت سنگی ئه‌خاته به‌ر فیشه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به ئێمه بڵێت بڕوخێن ؟
له‌وه دڵنیام که هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێ تیرانی ودیسپۆتیزنی به‌ڕێوه‌ی به‌رێ ئه‌و پرسیارانه ناکا چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌سانێکن به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن ئه‌وه 20 ساڵه ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌ڵێت وه‌ی هاوار ئه‌که‌ن که‌چی وه ئه‌وه‌ی نه بایان دیبێ نه بۆران که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی نه هه‌ست بکه‌ن نه گوێیان هه‌بێت،به‌ڵام پارتی وهاوشێوه‌کانی ئه‌بێت بزانن وه‌ک چۆن محه‌مه‌د بوعه‌زیزی خۆی سوتاند وڕێگای ڕۆشنی بۆ خه‌ڵکی تونس کرده‌وه ئاواش ڕێژوان بوو به گیڤارایه‌ک ئه‌و ڕێگایه‌ی شکان که پارتی بیست ساڵه به دیکتاتۆری له‌گه‌ڵ جه‌لالیه‌کان به‌سه‌ر میلله‌تدا ئه‌یسه‌پێنن،ڕێژوان ئه‌و ده‌رگایه‌ی شکاند که ملهوڕه‌کانی پارتی کلیله‌که‌یان له باخه‌ڵی خۆیان ناوه‌و وائه‌زانن هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن،بۆیه‌ش سه‌د ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت ڕێژوان ئێمه هه‌موومان ڕێژوانین وئه‌بێت هه‌مومان به‌ڵێن بێین ئه‌و ڕێگایه به‌ر نه‌ده‌ین تا کۆتایی دێت به ده‌سه‌ڵاته‌ی ملهوڕه‌کان به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن
سه‌رنجه‌کان:
http://en.wikipedia.org/wiki/Mohamed_Bouazizi http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=224045 http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=223957
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست