کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كەناڵى كوردسات چى بەخەڵكى سەیدساق دەفرۆشێتەوە..

Saturday, 23/05/2009, 12:00

1502 بینراوە


بەرلەدەستپێكى هەلمەتى هەلبژاردنەكان ولەگەڵ بەخۆكەوتنى هەردوو حیزبەدەسەڵات بەرێوبەرەكەى حكومەتى هەرێم بۆنیشاندنى سیمایەكە چەواشەكاریانەى بۆهاوڵاتیان كەناڵى كوردسات وخاك وەك بەلاقاژەى كۆتاییان لەسەر روى كەناڵەكانیانیانەوە وەك ئەوەى كەناڵى فەرمى حكومەت بن نەك حیزب كەوتونەتە جیاوازیكاریەك لەنێوان ساڵى 1991 و ساڵى 2009 ى شاروشارۆچكە وێران بوەكەى كوردستان لەناوئەودیمەنانەش دیمەنى شارۆچكەى سەیدسادق لە19ى نۆڤەمبەرى ساڵى 1991 پیشان دەدا كەتێكرایى هاوڵاتیانى هەڵاتوو لەزوڵم زۆرى بەعس لەژێر چادردا هەلیانداوە شارۆچكە روخاوو كاول بو خاك كوێزراوەكەش وەكو كەناڵى كوردسات ئەرشیفێكى باشى بۆئەوبەراوردكاریە دەسكەوتبێ زۆر ئیبرازدەكرێت دواى ئەوچەند چركە ساتێكى كەم لەدیمەنى وێرانەى شار و پیشاندانى دەیان خیمە كەئاوارەبوان و تارادەیەك خەڵكى شار پیشاندان بامانشێتێكى گەوروە وەك ئەوەى حكومەتى هەرێم سەرلەنێو بنیاتى شارى نابێنەوە دەستى هاوڵاتیانى هەژارو كەمدرامەتى گرتبێت دەنوسێت حكومەتى هەرێم سەیدسادقى ئاوەدانكردەوە ؟!!! ئاخر كام ئاوەدانكردنەوە ئەووێرانەى كە یەكێتى خاوەنى كوردسات بەدرێژاى ساڵى 1994 بۆ2003 لەسایەى شەرى نەگریسى ناوخۆ بەسەر هاوڵاتیانى ناوچەكەى هێناو بەسەدان گەنج ولاوى سنورەكەو كوردستانیان كردە قوربانى شەرێ كەهیچ دەرەنجامێكى نەبوو ئەوان لەوماوەیە جگە لەشەروماڵوێرانى ئاوارەبونى خەڵكى ناوچەكە چیان بەدیارى هێنا بۆمان چگە لەدابەشكردنى ناوچەكە بەسەربەرەى شەرو كێبركیەكى ناشەریفانەى نێوان ئیسلامى عەلمانى ودوورخستنەوەى خزمەتگوزارى و ورۆشنگەرى لاى لاوان چیى تریان پێبوو دواتر لەنێوان دیمەن پرمەهزەلەكانى كەكوردسات پیشانى دەدا رێگەیەكى قیركراوە جوت ساید ە كەئەورێگە یە دەرەوەى سەیدسادق نیوەى تەمەنى حكومەتەكەیانى بردهەتاتەواویان كرددواتریش بویە چاڵ وچوڵى چەندین جار هەڵوەشێنریایەوە كەئەگەر ئەم كارە شاكارە جوانەكەیان بێت ئەوە نەكردنى باشترە
دواتریش دیمەنى نەخۆشخانەى شەهید شەوكەوت 100 قەرەوێڵەى نیشانى بینەردەدرێت كەدەبوو كوردسات وبەرپرسانیش پێیان شەرم بوایە كەئەودیمانە بەردیدیان بكەوتایە چونكە پاش تێچەربونى پتر لەپێنج ساڵ بەسەردەستپێكردن بەونەخۆشخانەیە تائێستاوەزارەتى تەندروستى هەردوو حكومەتەكەى (عومەرفەتاح ونێچیر بارزانى) نەیانتوانیوە پێداویستیەكانى بۆدابین بكەن كەسیش نیەبزانێت كەى پێداویستیەكانى بۆدابین بكرێت یەكەم نەخۆش دەبنێت لەگەڵ بەرێكردنى دیمەنەكانیش دیمەنى كتێبخانەى گشتى پیشان دەدات ئەو كتێبخانەى كەسەرچوەوكتیبەكانى هێندەكەمن نەك خوێنەرى ئاشت نەكردەوە بەڵكو خوێنەریشى توراندو خوێنەرانى هێندەكەمن كەمایەى شەرم باسبكرێت كەئەمەجگەلەوەى كە پێداویستیەكانى ترى كۆمپیتەرو ئینتەرنێت وكارمەند ,,,,,,,,,,هتد كەمە كەدەبوو كوردسات ئەوەى باسبكردایە نەك دیكۆرى جوانى دەرەوەى پیشان بدایە دواتر كوردسات وخاك دیمەنى بانكى سەیدسادق پیشان دەدەن ئەوبانكەى كە تائێستا دینارێكى تێنەهێًنراوە وكارمەندێك كارى تێدانەكردوە لەدرێژەى دیمەنە مەهزەلەكانى كوردسات ناوبازارو ستونەكانى ناوبازارى سەیدسادق پیشان دەدات ئەوبازارەى كەوەك بەردەبازوایەو رێگەى تیپەربونى گەشتیارانى تێدانابێتەوە ئەوستونانەى كابەرۆژ روناكن وبەشەو تاریكن دوادیمەنى مەشهەدەى میكیاژكراوەكەى كوردسات فراوان بونى قەزاەكە لەرووى خانوو ماڵەوە پیشان دەدات كەئەم فراوان بونە زۆرە دەرەونجامى ئەوبێبەرنامەیەیى بەرپرسانى حكومەتە بەرێژەیەك قایمقامى شارەكە دەلێت لە65% شارەكە تەجاوزە كەدەبوو كوردسات لەبرى ئەم دیمەنانە ئەمانەى بخستایەتە بەردەم دەسەڵات بۆبەدواداچونى:
1- چەمى چەقان و ئەوهەموو پیسی وپاشەرۆیەى كەلەناویدایە
2- پۆلى ئەوقوتابخانانەى كەپتر لە60 خوێندكار بەسێ دەوام خوێندنى تێدابەرێدەكەن
3- دیمەنى ئەوحوجرەیەى كراوەتە قوتابخانەوە ئەوقوتابخانە جێماوەى كەكراوەتەگەور ِ
4- دیمەنى ئەوگۆرستانەى كەگەنجان لەبێجێگەیدا كردویانەت پارك وجێگەى حەوانەوە وكات بەسەربردن
5- ئەونەخۆشخانەیەى كەتوانایى بینینى سەد نەخۆشى هەیە رۆژانە سێ سەد نەخۆش دەبنێت
6- ئەوهەموزیادەرۆیى وبێتاپۆیەى شار
7- ئەوهەمووبارەگا بێسودەى حیزب وبێ ناوەندیى سەنتەرێكى سەربەخۆبەگەنجان ولاوان
8- دیمەنى بێ ئاو ئاوەرۆى هاوڵاتیان
9- نەبونى گارگەیەك بەبەرهەمەروەكیەكان لەكاتێكداشارەززوربەپیترین زەوى عێراقەبۆكشتوكاڵ
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)