ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هاستین/باشوری به‌ریتانیا پشتیوانی بۆ DTP دووپاتکرده‌وه..
Friday, 18/12/2009, 12:00
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هاستین/باشوری به‌ریتانیا داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردی[ده‌ته‌په]له لایه‌ن دادگای ده‌ستوریی تورکیاوه مه‌حکوم ده‌کات.ئێمه له ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هاستینی باشوری به‌ریتانیا داخستنی پارتی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی له لایه‌ن دادگای ده‌ستوری تورکیاوه زۆر به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و به کارێکی پێچه‌وانه‌ی دیموکراتی ده‌زانین و پێمان وایه ئه‌م جۆره کرده‌وانه ئه‌و دیموکراتی و کرانه‌وه‌یه‌ی که حکومه‌تی تورکیا باسی ده‌کات به‌ڕووی کوردا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه وه گومانیش لای گه‌لی کورد دروست ده‌کات که حکومه‌تی تورکیا نایه‌وێت ڕاستگۆیانه‌و واقیعیانه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردا مامه‌ڵه بکات .پارتی کۆمه‌ڵه‌گه دیموکراتی که له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک کورسی بێت و له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیشدا بتوانێت نزیکه‌ی 100 شاره‌وانی به‌ده‌ست بهێنێت هه‌روا ئاسان نابێت که بتوانرێت ده‌رگای کاری سیاسی به‌ڕویدا دابخرێت و وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لێک ته‌ماشا نه‌کرێت جارێکی تردووباره ده‌که‌ینه‌وه داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی دژ به بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ته له کۆتایدا ده‌ڵێین هه‌ر سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی ڕه‌وای دیموکراسیانه‌ی گه‌لی کوردمان بۆ به‌ده‌ستهینانی ته‌واوی مافه ڕه‌واکانی.
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/شاری هاستین باشوری به‌ریتانیا 16/12/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست