له ساڵیادی كۆڕه‌ودا كورد میلله‌تێكی شكست ژمێره!؟
Tuesday, 01/04/2014, 12:00
كۆره‌و به‌به‌رنامه نه‌بوو ، به‌لام بووه مه‌زنترین خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌رده‌م و له‌ئه‌نفال و هه‌له‌بجه زیاتر كوردی به‌جیهان ناساند ، هۆكاری سه‌ره‌كیش بلاوبونه‌وه‌ی گه‌رما و گه‌رمی كامیرا ڤیدیۆكان و گۆرینی هاوكیشه‌ی سیاسی نێو ده‌وله‌تی بوو
له‌كاتێكدا به‌پێیی هه‌ندێ سه‌رژمێری له‌كۆره گه‌رمه‌كانی ئه‌وكاتی هه‌ولێر باس ده‌كرا ٦٥٠٠ كه‌س له‌كۆره‌و گیانی به‌تۆپ و سه‌رما و سۆله به‌خشی،.هاوكات هه‌رچی تاوان بوو رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م كرا له گوله‌باران كردنی خه‌لك، تۆپباران كردنی مالان ، ده‌ستدرێژی سیكسی له‌خێزان هه‌بوو مابونه‌وه ، گرتنی به‌كۆمه‌ل و ئه‌نفالكردنی كه‌به‌سه‌دان كه‌س ته‌نیا له‌هه‌ولێر، کەبەداخەوە ئەو هاوکیشە نیو دەولەتی و هاوسۆزیە جیهانییەی کەبۆ یەکەم جار ویژدانی جیهانی هەژاند و سیاسیەکان کۆک بون هاریکاریمان بکەن ، سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی بەکۆمەلێ ماچ و موچ لەگەل بەعس و بەناوی گفتوگۆی ئۆتۆنۆمی گۆریانەوە . بەمەش ئەم ناپاکیەیان خستە سەر میژوی رەشی پڕله قەترانیەکانی تریان.
لێره‌دا هه‌ندێ سه‌ره قه‌له‌می خێرا به مانه‌وه‌ی خۆم و پۆلێ هاورێ له‌ناو هه‌ولێر بۆماوه‌ی ٦ رۆژ باس ده‌كه‌م ، ئیستا بیر ده‌كه‌مه‌وه ج سه‌رشێته‌ك بوین !چونكه هه‌رچی به‌رپرس هه‌بوو به‌به‌رچاومان هه‌لده‌هات ، كه‌چی ئیمه نزیك ١٥ هاورێ بوین له‌گه‌ل سه‌دان كه‌سی تر تا ئیواره له‌گه‌ره‌كی شۆرش ماینەوە له‌كاتێكدا %٩٠ گەنج بوین کەدلنیام زۆرینەی شەریشی نه‌بینیبوو . بەلام پێمان شه‌رم بوو هه‌لبینن یان رق ئه‌ستورویمان له‌به‌عس و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئازادی هه‌ولێر بریاری قومارمان لەگەل مەرگ کردبوو.
١\ تاشەوەکەی لەشۆرش به وردە تەقە ولە ناومالان بوین دواترکەزانیمان سودی نما ، هەمومان له‌مالی كاك سه‌ربه‌ست عومەر وبراکانی له‌شۆرش ماینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ده‌ردو ئازارك به‌فیكه یه‌كترمان به‌رزده‌كرده‌وه ، ده‌بابه‌ش له‌ناو كۆلانه‌كان ده‌سورایه‌وه ئێمه‌ش كلاشنكۆفه‌كانمان له‌ناوچه‌ند فه‌رده‌یه‌ك شاردبۆوه
٢\ هه‌رگیز وێنه‌ی ئه‌وگه‌نجه هه‌ولێریه‌م له‌یاد ناچێ كه‌به پرۆشكی تۆپ له‌گه‌ره‌كی ئازادی شه‌هید كه‌وتبوو ، ناوی كۆچه‌ر بوو خوێندكاری ئامۆژگای ته‌ندروستی بوو مێش له‌سه‌رخوێنەکەی كۆببۆوه ، هیچمان پێێ نه‌ده‌كرا جگه له‌سەیرکردنێکی بەپەلە و رۆێشتن ، ئاخر من و ئازاد جەمالی هاورێم له‌رۆژی دووه‌م ٨ گه‌ره‌كمان كرد له شۆرش بۆهاتنەوەی مال لە حی العسكری ٨كه‌سمان نادیت له‌١ی نیساندا
به‌رێكه‌وت نه‌كه‌وتینه ناو سوپای مه‌رگی به‌عس
٣\ هه‌ندێ مال له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماله‌وه‌یان وێنه‌ی سه‌دامی گۆڤاری ئه‌لف و بایان لێدابوو من هه‌رگیز ئه‌مه به‌ترسنۆكی یان خۆشه‌ویستی سه‌دام ناگێرمه‌وه جونكه گوله باران كردن ، ده‌ستدرێژی سیكسی رویده‌دا كه‌مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌و ئه‌فسه‌ره بوو كه‌ده‌كه‌تیه به‌رده‌ستی .. من و ئازاد جه‌مالی هاورێم له‌رۆژی دوه‌م گه‌راینه‌وه مالی هاورێكانمان كه‌س له‌مالمان نه‌بوو له‌رێگا كه‌وتینه‌ناوی هه‌ندێ سه‌رباز ئه‌فسه‌ره‌كه وتی ئه‌وچه‌كانه ببه‌ن ئیستا دێم به‌لام كه‌بردمان سه‌ربازێ گوتی هه‌لێن ده‌تان كوژێ
٤\ من كۆره‌وم نه‌بینی شەشەم رۆژ چومه دوای براكانم ، له‌سه‌یته‌ره‌ی پێشمه‌رگان ٢ گه‌نج گوتیان له‌هه‌ولێر هاتن ومان به‌لێ وتیان راسته ده‌لێین شه‌وان هه‌ندێ شه‌ره‌ته‌قه هه‌یه زۆر زگم پێ سوتان به‌لام قسه‌مان نه‌گوت
٥ \ شه‌وی سێیەم هه‌لیكۆپته‌ر دەستی بەسورانەوە بانگەواز لەناو شاردا کرد ، گوتیان كه‌س نه‌یێته ده‌ره‌وه ده‌گیرێ ، من ئه‌نفالم به‌بیرهاته‌وه تابه‌یانی له‌گه‌ل شەهیدی باوكم دانیشتین . ئه‌و زۆر خه‌می منی بوو چونكه تازه كوره‌كی تری شه‌هید بببو
كه‌چی ٣ رۆژ دواتر خۆی کەوتە ناوشەری کۆرێ وشه‌هید كه‌وت
٦ \ كاره‌ساتی كۆره‌و گه‌لێ زۆره من لێرەدا یه‌ك نمونه‌ی عه‌باسی برام باس ده‌كه‌م((له‌مزگه‌وتی شه‌قلاوه بوین ژنێیك به‌ژنێكی ناسیاوی گوت مناله‌كه‌ت تازه له‌دەرەوە بینیم له‌دوات ده‌گه‌را و ده‌گریا ، دایکەکەش گوتبوی ئه‌ی كۆره‌بم ، گوتی به‌لام تاقه‌تی نه‌بوو به‌دوای بگه‌رێ بۆیه كاره‌ساته‌كه ئه‌لێره‌دا یه دایك واز له‌جه‌رگی بێنێ له‌ماندوه‌تی وهاوکات نه‌وه‌ك شوێنی مناله‌كانی تری له‌ناو مزگه‌وت بگیرێ
٧\ له‌و ئه‌ورپا جگه له‌وه‌ی ره‌وه‌ندی كورد به‌هه‌زارانیان رۆژانە کۆببۆنەوە بەنارەزایەتی ده‌ربرین و کۆمەک وەرگرتن له‌مالان و شه‌قامه‌كان ، کەچی پیاوەکانی پارتی ویەکیتی ئەو کۆمەکەیان دەدزی ، ، كاك فه‌تحی كه‌ریم گوتی له‌ماله‌وه ٢٥ هه‌زار كرونم هه‌بوو هه‌موم دانا وتی زۆربەمان وابوین كه‌چی پاره‌كه‌یان دابوه فیدراسیۆنی كۆمه‌له كوردیه‌كان (سه‌ربه‌پارتی و یه‌كیتین) شه‌و گوتیان دز به‌شی زۆری بردوه ، هاوکات چیرۆکە خۆشەکەی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکان بەناوبانگە ، کاتي داوای پارەکەیان لێکرابوۆوە لیستی خەرجیان باس کردبوو لەناویدا بەدەیان هەزار کرۆن گوایە خوێیان کریوە لەکاتێکدا کیلۆی خوێ ئیستا بەیەک دۆلارە !!
مام سەردار پشدەریش لەپەیجەکەم نوسیویەتی کە ٥٧هەزار پاوەندی ئاهەنگێک دزراوە !! کاک تەها رەئوفیش دەلی لەئەلمانیا
کۆمەڵەیەکی کوردی هەبوو بە ناوی "کیتس" کە 6 بۆ 7 کەسێک دەستەی بەڕێوەبردنی بوون...خەڵکیان بردە سەر شەقامەکان و بە قووتوو پارەیان کۆکردبۆوە...چەندەها هەزار مارک...پاشان وەک بیستم شاری میونشن 180 هەزار مارکی بەخشی بوو بە کورد و ئاوارەکان...جگەلە دەوڵەمەندان و کەسانی تر...! کەس نەیزانی ئەو پارەیەش چی لێهات...!
ئه‌و چیرۆكه به‌ناوبانگه به‌هیوام ئه‌و كوردانه‌ی له‌وكاتدا له‌سوێد بون باسی بكه‌ن
کاک کاروان له‌په‌یجه‌كه‌م نوسیبوی ((دوای ماوەیەک لەکۆکردنەوەی کۆمەکەکاندا کەنالێکی سویدی سەردانی دیانای کردبوو لەبازارەکان بینیبوی ئەو جل و بەرگانەی بۆئەو خەلکە نێردرابوو دەبینن والەبازارەکان دەفرۆشێ
بۆیە خۆزیا خەلک ئەولاپەرانەشی لە و سوپایە دز و جەردەش هەلدەدایەوە لەئەورپاو کوردستان دا
لەکۆتایش دەلێم ئەوەی سەیری میژوی کورد بکات بەردەوام تەوەرێکی باس لەشکستەکانی راپەرین و شۆڕشەکانی دەکات کەسەد سال زیاترە خالی شکستەکان هاوبه‌شه وەک
شەری ناوخۆیی ، پشت بەستن بەداگیرکەران ، نەبونی ستراتیژێکی رون ، گوێ نەگرتن لەخویندەواران .... بۆیە مافی خۆیەتی بلیین کورد میللەتێکی شکست ژمیرە و کەی ئەزمون لەوهەموو شکستەی وەردەگرێ کەبارتەقای رزگاری چەندین ئازادی گەلان داویەتی ، کارەساتەکەش لەوەدایە ئەو سەرکردایەتیەی لە سالی ٤٥ وە (٦٩ ساله) خاوەنی ئەو هەموو شکستەیە ئیستا رێبەرایەتی ئەونەتەوەیە دەکات !؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست