کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گورگە مێشەکان

Sunday, 11/08/2013, 12:00





چەند هۆی سەرەکی و گرینگ هەن کە پێناسەی سەرەکینبۆ دان پێدانانی هەر نەتەوەیەک جا ئەو نەتەوەیە کەم بێ یا زۆر پانتایی خاکی ئەو چوک بێ یا مەزن ، ئەو هۆیە گرینگانە بە باوەڕی من ئەوانەن : خاک ، زمان ، کولتور ، ئابوریو .....، دەسەڵاتێک لە ناو کورد دا بە هێزە کە پشتئەستور بێ بەو پێوانانەو بیکاتە سەردێڕی سیاسەتی کارک ناوخۆو دەرەوەی وڵاتی کورد .
لە ساڵی ١٨٨١ ز دا کاتێک ئەمیر نیزام گەڕوسی (نیزامە چرچە) پشتی قوڕعانی بۆ هەمزاغای مانگوڕواژۆ کردو سوێندی بۆ خوارد هەتا لەسەر زەوی بێ گیانی دەپارێزی !بەڵام دیتمان چۆن لە ناو چادردا قوڵکەیان بۆ هەڵکەندو پاشان گۆشاو گۆش سەریان بڕی !؟ تۆ بڵێی لە گشت دەرسە مێژووییەدا کە رابوردوو بۆی تۆمار کردوین هەمیسان فریوی قزڵباشی فارس وقزڵباشی تورک نەخوێن ؟
لە چەن رۆژی رابوردوودا خۆرئاوای وڵاتی ئێمە بە بیانوی بەڕێوەبردنی عورف وشەریعەتی ئیسلام بۆتە دەشتی کەربەلا وحوکمە کورد یەزیدی سەردەمە وقاتڵی ئیمام حوسێنی هەزارەیە وماڵ و ناموسی حەڵاڵە ! لەواها رۆژگارێکدا بەڕێز ساڵح موسلیم بەر پرسی پە/ یە / دە / دوو سەفەری کرد ، بۆ تورکیەو بۆ تاران ، هەردووک لا جێگای سرنجن . بەرهەمی سەفەرەکان بە گشتی ئەوە بوو .کە نیگەرانن کە کوردی سوریە داوای جودا بونەوە بکەن !؟ مەبەستی سەرەکی من تارانە و گورگە مێشەکانی دەسەڵاتداری ئێرانە . ئەوان چۆن بێر دەکەنەوە بۆ خۆیان دەزانن . پرسیاری منلە بەرێز ساڵح موسلیم ئەوەیە کە دەڵی ئێران وڵاتێکی زلهێزە وناکرێ پەوەندی پێوە نەکەین .
من دژی دیپڵۆماسی نیم ، هەر حەڕەکەتێکی کوردی بە قازانجی نەتەوەی کورد سیاسەت بەڕێوە بەرێ باشە بەڵام دەبێ ١٠تا ١٢ میلیون کورد لە رۆژهەڵات لەژێر چەکمەی ئاخوندەکاندا بناڵێنێ ولە هەمانکاتدا بۆ خۆرئاوای وڵات فرمێسک ببارێنن ! لەوەش بترازێ چەند ساڵێکە / پژاک / بە پێی توانا ئەرکی خۆی راگەیاندوە ونەوەستاوە .بۆ دەسەڵات بۆوان زڕ بابەو بۆ خۆرئاوا بەشە باب ؟! من گومانم هەیە بەڕێز ساڵح گوتبێی بۆ لەگەڵ پژاک لەسەر میزی وتووێژ دانانیشن ؟ بۆ هەمیسان مێژووی شاراوەمان بۆ دروست دەکەن ؟
تەواوی بەرپرسانی بە ئەمەگ وکورد پەروەر لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو شێوە دیپڵۆماسیەدا دەبێ ڕەچاوی هەموو رووداوە تاڵەکانی سەدەی رابودوومان بکەن نەکەونو ئەو قوڵکەیە کە گورگە مێشەکانی دەستپێکی هەزارەی سێ بۆمان هەڵدەقەنن .دەنا بە فیتی ئەو حیزبانە دەچن کە ٣٤ ساڵە لە کۆیە وزڕگوێزەڵە خەریکی خۆ فریو دانی خۆیانن . نە خاکمان لە هی داگیرکەر کەمترە نە نەتەوەی کەمان لە فارس وتورک وعەڕەب لە خوارترە .نە کوردوستان بەکەم بزانن ونە کورد وەکی کوێلە بدەنە ناساندن .

جەعفەر / کەریمی
١١/ ٨/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە