به بێ ناوهێنانی کوردستانپۆست، پارتی دانی بەوەدا نا، که فلیمی سێکسی رووتیان پەخشكردووە
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
ئەمرۆ 18 -02 پارتی دیموكراتی كوردستان، لەزاری بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای سلێمانیانەوە، بەفەرمی دانی بەوەدا نا كە لەكەناڵێكی ناوخۆییانەوە (14) چركە گرتەی سێكسی لێدراوە و داوای لێبوردنیشی كرد سەبارەت بە لێدانی ئەو گرتەیە. ههرچهنده ناوی کوردستانپۆستیان نههێنا، که نووسهری کوردستانپۆست سهباح عهلی قارهمان لهسهر ئهو فلیمه سێکسییهی پارتی بابهتێکی نووسی.
ئاری هەرسین بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان،لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "شەوی 13/14 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانییەوە، لەكاتژمێر 11.30 بۆ ماوەی (14) چركە گرتەیەكی سێكسی لێدراوە، وتی: ئێمە وەكو راگەیاندنی پارتی لە سلێمانی داوای لێبوردن لەو كەسانە دەكەین كە ئەو گرتەیەیان بینیوە و هەركەسێكیش سكالامان لەسەر تۆمار بكات لەسەر ئەو بابەتە دەچینە بەردەم دادگا".
شایانی باسه کهناڵی ئاسمانی زاگرۆس روونکردهوهیهکی بۆ کوردستانپۆستدا، وای پیشاندا، که ئهو کهناڵه سهر به زاگرۆس نییه، ههر ئهمڕۆ پهیامنێرمان له سلێمانی رایگهیان، که نووسینی ئهو روونکردنهوهیهش که بۆ کوردستانپۆستیان نووسیبوو، ئاری ههرسین خۆی بووه، که ئهمڕۆ وهکو راگهیاندنی پارتیی لهو کۆنگرهیهدا ددانی به بڵاوکردنهوهی ئهو گرته سێکسییهشدا نا.
شەوی 13/14/1 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانیەوە كە سەربەپارتی دیموكراتی كوردستانە گرتەیەكی "سێكسی" پەخشكرا، ئەمەش ناڕەزایی لێكەوتەوەو سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیش لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەیاننامەیەكدا داوای كرد ئەو كەناڵە بدرێتە دادگا و پۆزش بهێننەوە بۆ خەڵكی سلێمانی.
هەرسین ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دەركردنی ئەو بەیاننامەیە ئەوان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنابوو، بەڵام بەیاننامەكەو رووداوەكە زیاتر بەئاگای هێنانەوە. وتی "ئێمە ئیجزائاتمان بەرانبەر ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە ئەو هەڵەیەیان بەسەردا تێپەڕبووە". بەڵام ئامادە نەبوو وردەكاری ئیجرائاتەكان باس بكات.
بۆ بینینی گرته سێکسییهکهی پارتی، دهتوانیت له خوارهوه فایلهکه داونلۆد بکهیت و دوایی به پرۆگرامی (zip) یان (rar) بیکهیتهوه بی بینیت:
www.kurdistanpost.nu/biz/zagros.TV
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست