کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گوندى ئەڵمانیی و گەمەی سەرمایەدار و دەسەڵاتدارەکانی کوردستان

Friday, 27/09/2013, 12:00

2241 بینراوە


تێبینی کوردستانپۆست: ئەم نووسینە هەندێک زانیاریی سەرنجڕاکێسی تێدایە، ئەگەر نووسەرەکەی ناوی خوازراو بوایە، ئێمە بڵاومان نەدەکردەوە، بۆیە داوا لەلایەنی پەیوەندییدار دەکەین  وەڵامی بۆ ئەم بابەتە هەبێت، هەرچەندە ئێمە ناونیشانی باسەکەمان بەم شێوەیەی سەرەوەمان لێکرد.

لاى ماركس، سەرمایەداریی،هەموو ڕەگەزەكانى لەناوبردنى خۆى لەخۆیدا،هەڵگرتووە .ئەمڕۆ مرۆڤەكان وەك ماركس وتەنى هەست بەو بۆشاییە دەكەن كە لەنێوان ئەوان و خاوەندارێتى ئامرازەكانى بەرهەمهێناندا هەیەو لەگەڵ پێشكەوتنى تەكنەلۆژیاشدا ئەو نامۆبونە گەورەترو كاریگەرتر دەبێت ،ئەو قەیرانە گەردونیەش لەهەمان ئەو دەرگایەوە هاتە ژوور كە ماركس بەووردى باسی لێوەكرد كە قەیرانى بەكاربردن و قەرز و مایەپوچبونى بانكەكانە،كەبە ئیفلاسی بانكى لیمان برازەرى زەبەلاح دەستى پێكردو،نازانرێت بەچى كۆتایی دێت .لەم چوارچێوەیەشدا،مرۆڤى كورد بە دیوە ئەهریمەنیەكەیدا گەیووەتەئاستێك : نە سیستەمێكى بانكى و بۆرساتى ڕێك و پێكى نییە تا هەرەسی پێ بێت. سەرمایەدارێكى نیشتمانیی نییە، وەك ئەوانەى ئەوروپا كە لەپشت دروستكردنى دەوڵەتى نەتەوەییەوەن ،سەربارى ئاڵۆزیی ژیان، نەوەیەك دروست بووە :یەكەم: خاڵى لەویژدان و ئەخلاقى كوردەواریی، دووەم: خەڵكێلێكى عەوام بەرهەمهێنراون، كە بەردەوام لەئێستادا بژین،ئێستایەك كە لەچوارچێوەى چەندین سەرمایەدارى چاوچنۆكدا،جیاوازییە چینایەتییەكان باش باش هەستى پێدەكرێت. بالاى خوارەوە ئاماژە بە چەندین كارى نایاسایی و فێڵى گەورەى گوندى ئەڵمانى لەسلێمانى بكەین :

یەكەم: گوندى ئەڵمانى یەك و دوو،مەترى بە بە (75) سەنت،لەحكومەت كڕاوە،لەئێستادا،یەك شووققەى (140 م) دەدەن بە (165000) واتە (16،5) شانزە دەفتەرو نیو،سەیر بكە،هیچ مەترێك شووققە لە (350$) زیاترى تێ ناچێت،(140 350) یەكسانە بە (50000) واتە شووققەیەك پەنجا هەزار دۆلار یان (5) دەفتەرى تێ ئەچێت، ئەمان ئەیدەن بە (16،5). !!.كەوابێت بۆیەك شووققە لە باڵەخانەیەكى گەورە،لەقاتى (7،8) تەنها (11،5) یانزە دەفتەرو نیو، خێر وەردەگرن.

دووەم: ئەم پرۆژەیە،كە بۆ وەبەرهێنان نێرراوە،تیایدا نوسراوە ،(60%) ى سەوزاییە،كەچى (20%) كردووە بە سەوزایی .یانى گوندى ئەڵمانى (1،2) ش پێكەوە ڕێژەى سەوزاییان لە (20%) تێ ناپەڕێت ؟..لەمەش سەیرتر گوندى ئەڵمانى (دوو)، لەسەوزایی گوندى ئەڵمانى (یەك) دا،دروستكراوە .

سێهەم : لەناو گوندى ئەڵمانى دا، لەماستەرپلانەكەدا، زەوى تەرخانكراوە بۆ (باخچەى ساوایان + خوێندنگە) .كە دەبوایە حكومى بن بەپێی یاسا،كەچى ئێستا بووە بە باخچەى ساوایانى تایبەت ،هەموو مانگێك هەر مناڵێك دەبێت زیاتر لە (100$) بدات .ئەمە بێجگە لەوەى ئەوانەى ئەم شووققەو یەكانە دەكڕن، وەك كرێچى نالیا وان، بەئارەزووى خۆیان پارەى ئاوو گەرمى و ساردى و كارەبایان لێوەردەگرن !.
چوارەم : ئینجا بابزانین كێن ئەوانەى لە گوندى ئەڵمانى دادەنیشن،بەشێوەیەكى گشتى بریتین لەمانەى خوارەوە :

- حاكمەكان ،خانوى حاكمەكان لە گوندى ئەڵمانى ،بەناوبانگن ،ئەمانە بۆئەوە خانویان بۆ كراوە تا لەمەحكەمە كەیسەكانى گوندى ئەڵمانى و كۆمپانیاى نالیا ببەنەوە .
- دەستڕۆیشتووەكانى شارەوانى .
- دەستڕۆیشتووەكانى دەستەى وەبەرهێنان .
- ژمارەیەك دەوڵەمەندى سات و سەوداكەرو،خانویەكى عومەر فەتاح كە (1000) مەتریە،بایی زیاتر لە (150) دەفتەر دۆلارە، واتە (یەك ملیۆن و نیو دۆلار).ئەم خانووە خۆى تیا دانانیشێ و چۆڵە،چاوەڕێدەكات تاوەكو ئۆفیسەكەى لاى بازاڕى زارا،تاپۆ بكات لەسەرخۆى ،بێجگە لەخانوەكەى گردى ئەندازیاران،ئەوسا بچێتە گوندى ئەڵمانى..
- هەروەها ماڵى حاكم قادر،كە پێشوتر لە لاى مەكتەبى فریشتەى كچان بوو،دیسان رووبەرى هەردوو خانوەكەى (1000) مەترە.ئینجا ماڵى كۆمەڵێك بەرپرسی پارتى و سكرتێرى ڕێكخراوەكان .

پێنجەم : یەكە بەچەندە؟
وەك ووتمان شووققە دەستى دوو بە (17) دەفتەر هەیە،لەقاتى سێ و چوارەكان، دیارە نالیا تائێستا بەهەزاران شووققەى دروستكردووە .!. تازەكانیش هەیە بە (16) دەفتەر و (80%) پارەى پێشەكیش دەبێت بدەیت. ئینجا خانوى (200) مەترى بە (400000) چوارسەد هەزار دۆلار،یانى (40) دەفتەرو،هى (370) مەترى لەگوندى ئەڵمانى (3) بە (800000) هەشت سەد هەزار دۆلار،واتە (80) دەفتەر دۆلار، ماهر حەسەنیش بە (1) دەفتەر ڕیكلام ئەكاو، ئەڵێت : ڕاكە،فریاكەوە،بالەدەستت نەچێ دوایی لەدەستى دوو بە دووهێندە دەیكڕیتەوە، یەعنى بە (160) دەفتەر.

لەم ماوەیەدا سیاستەمەدارى بەڕەگەز لوبنانى (فواد عەجمى)م ،بینى، لەشەستەكانەوە، لەئەمریكا ئەژى، ئەكادیمیەكانى ئەوێی خوێندووە،ئەم كابرایە ڕاوێژكارى بەرپرسە باڵاكانى ئەمریكابووەو، قەناعەتى بە بوش كردبو،كە عێراق داگیر بكات،دواى قسەكانى دواتر (هەردوو چاوم پڕبو لەفرمێسك).بەوەى كورد ئەگەر بتوانێت تەنها (4) كەس لەناو ئەمریكادا وەك فواد عەجمى زەرع بكات، دەتوانێ تەحەكوم بەسیاسەتى ئەوانەوە بكات،كورد خەریكى چى یە ؟.گوندى ئەڵمانى لوتكەى بێ ئیتیكى بێ ڕەوشتى كوردمان پێنیشان ئەدات،ئاخر ئەڵەمانەكان ئەچوون كیمیایی و گازى خەردەلیان ئەفرۆشت بەعێراق،تا بەسەر كورددا بیبارێنێ ،لەبرى شەكواكردن لە دادگاى دەولى لەسەریان، دەچین گوندى ئەڵمانى كۆپى دەكەینە سەر كوردستان .!..


چاڤى لاند !
لەئێستادا، بەهەموو شێوەیەك فرۆشتنى پشك (ئەو پشكانەى ریكلامى بۆئەكا) نا قانونییە،بۆ ؟.
یەكەم: كاتێك كە تۆ پشك دەفرۆشی،دەبێت بڵێی بڕى پارە یان سەرمایەى گەورەكردنى پرۆژەكە چەندە ؟.بە خەڵكیش و بە وەزارەتى دارایی و وەبەرهێنیشى نەوتووە .
دووەم : لەبۆرسەى عێراقدا،زیاتر لە (300) كۆمپانیاى گەورەى وەكو (ئاسیا ،كۆڕەك ،زەین ،بانكەكان ، كارگەكان ....هتد.هەیە و كڕین و فرۆشتن بە پشكەكانیان دەكرێت ،كەچى چاڤى لاند نییە !.واتە ئەو كۆمپانیایەى پشكدار بێت، دەبێت ئەندام بێت لەو بۆرسەیە،چاڤى لاند نییەتى، كەواتە : فێڵە .
سێهەم : لەهیچ شوێنێكى فەرمى ،كڕین و فرۆشتن بەم پشكەوە ناكرێت ،كەئەمەش دیسان پێچەوانەى قانونە.
چوارەم : لەناو غاباتدا كابینەى دروستكردووە !.ئەمەیان (بەپێی ڕاپۆرتى دیوانى چاودێریی دارایی).كە پێچەوانەى یاسایە.
پێنجەم : ئەرێ ئەو پشك یان سەهمانە،هى پرۆژەكەى پێشوتر نین،كە نەفرۆشراون، ئێستا هەڵڵاى بۆ دەكەن .ئەمە تاوان و ناقانونیشە .
شەشەم : كە ڕیكلام ئەكا، ئەبێت پێمان بڵێ : نرخى پشك بە چەنە ؟.كەنایڵێت ،كەواتە : فێڵە .بۆ باسی ناكا .
حەوتەم : لەهەمووى سەیرتر، لەسەرەتاى فرۆشتنى پشكەكاندا،ئەوپرۆژانەى كەبڕیاربو ،ئەنجام بدرێت ,لەكەتەلۆكەكەدا دانراوە، بۆنمونە،ئەڵێت : (110) ملیۆن دۆلار،خەرج ئەكەم، لەم پرۆژەیەدا،بۆدروستكردنى بۆنمونە : (20) پرۆژەى گەورە،لەناو چاڤى لاند ،یەكێك لەوانە تاوەرێكى (35م) یە.لەسەرشاخى ئەزمەڕ .تاوەرەكەش دروست نەكراوە، پارەكەشی خوراوە ،ئێستا دەیەوێ بەپارەى ئەم پشكانە دروستى بكات، كەڕیكلامى بۆ ئەكات .


ئەى تەلەفزیۆنى ئێن ئاڕتى چۆنە .؟
جارێ،پێش هەموو شتێك دانانى تەلەفزیۆن لەناو پرۆژەى نیشتەجێبوندا،پێچەوانەى هەموو یاسایەكى نێودەوڵەتییە، كەچى بەهاوكارى لەگەڵ دەزگاى وەبەرهێنان ڕێككەوتون و ئەم تەلەفزیۆنەیان داناوە .دواتر لەوەش ناوبەناو دەڵێن : بۆیە هێرش دەكرێتە سەر نالیا چونكە بێوێنەیە و بەرپرسەكان شەریك ناكاتەوە و ڕاستییەكان ئەڵێت و....هتد.دەبێت فێرى ڕاستییان بكەین..
ئێمە لەئایندەیەكدا، ووردتر دێینە سەر كەناڵى ئێن ئاڕتى،ئەوە نەبێت لێرە (3) خاڵى گرنگ هەیە بۆ زانین :

یەكەم: ئەم تەلەفزیۆنە، بۆ خەساندنى تاكى كورد، لەپێش هەمویانەوە ژمارەیەك مامۆستاى زانكۆ و میدیاى ئەهلى و ڕۆشنبیر دانراوە تا تەماشاشی بكەن: سەروچاوەكانى ئەوان دەی دوێنن ؟

دووەم : بەپێی قاعیدە، كەناڵێكى ڕاگەیاندن، ڕۆڵى هەزار كەسی چەكدار دەبینێت، بۆ پاسەوانى كردنى پرۆژەكان ،كەسێك و كۆمپانیایەك، ئەوانەى سەرەوە مشتێك بێت لەخەروارى، چۆن بڕوای پێدەکرێت، کە باسی هەژاران و قووتى خەڵك و ئازادیی و...ئەم شتە وەهمیانە بكات؟ لە هەموو وڵاتە پێشكەوتووەكانى دونیا، سەرمایەدارەكان لەپشت سیاسییەكانەوەن، كەچى لە كوردستاندا سیاسییەكان لەپشت سەرمایەدارەكانەوەن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)