کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

جیاوازی دزە پارتییەکان و دزە یەکێتییەکان

Thursday, 24/11/2016, 20:38

4880 بینراوە


پارتیی و یەکێتیی لە دادگای نێودەولەتی لە هاگ لەسەر دزی دادگایی دەکرێن، دادوەر لە بەرپرسەکانی پارتی دەپرسێت، ئێوە تاوانبارن بە دزینی زیاتر لە ٥٠ ١ ملیار دۆلار، بەرپرسەکانیان سەر دادەخەن و هیچ ناڵێن، دوای ئەوە روو دەکاتە بەرپرسەکانی یەکێتیی دەڵێت دەزانم ئیوەش پارەی زۆرتان دزیوە، داواکەی لەبەر دەممایاە هەر تەنیا ئەوەندە نووسراوە، بەڵام بۆچی تەنیا لە قاسەکەی حکومەتی هەرێم چوار ملیۆنتان دزیوە، بە یەک دەنگ بەرپرسەکانی یەکێتیی  هاوار دەکەن، ئاخر قوربان قاسەکە هەر ئەوەندەی تیامابوو.