کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌خێربێن بۆ کوردستان Welcome to Kurdistan

Tuesday, 24/07/2012, 12:00









لەئەمرۆدا هەریمی کوردستان بۆتە تروسکەی ئومێدو هیوای زۆربەی کورد لەجیهاندا کەبۆتە پارچەیەکی ئارام وئازادکراو لەژێرچنگی ستەمکاران. بۆیە لەروانگەی کوردبوون و بەخشینی سەبوری بەگیانمان زۆرێک لەئێمەی کوردانی تاراوگە، ئارەزووی دیددەنی نیشتیمان دەکەین. بەشێک لەهاوڵاتیانی کوردستان لەرووی بژێوییەوە گەشەیان کردووە بەڵام، هەندیکی تریان لەژێر بینای بەرزی سەرمایەدارەکان خەریکە دەخنکێن و هەنەسەیان بۆ نادرێت. لەهیچ کاتێکدا کوردستان، هێندەی ئەمرۆ خاوەن بروانامە و خوێندەوار نەبووە، کەتەنها ئەو ژمارە خوێندەوارو خاوەن بروانامانە لەئاست خۆیان و خێزانەکانیان کوچەو کۆڵان و ژینگەی دوروبەریان بپارستبایە ژینگەی کوردستان، وەها وێران بەرچاو نەدەکەوت.
ژیان لەنێو جەنجاڵی و بیسەروبەرەیی ئەمرۆی کوردستاندا، بۆکەسانێکی بیانی یاخود کوردانی دوورە ووڵات و گەراوە بۆ نیشتیمان، پریەتی لەشۆکک. هەموو هەنگاونان و تێرامانێک، لەشارو شارۆچکەو کوچەو کۆڵان و شەقامە ماندوو بێنازەکان، هەست بە وون بوونی ساددەیی و کامەرانی ناخی تاکەکان دەکەی. لەخۆرئاوای جەنجاڵدا شوازی ژیانکردن لەسیستەمێکی زانستی و تەندروستی و ئابوررییەکی تۆکمەو سەروەربوونی یاساوماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤ وگیانلەبەران رێکخراوە. بەڵام لەکوردستاندا مرۆڤەکان لەئاڵۆزیەکی نارۆشنداو خولانەوە لەبازنەی نائومێدیدا هەنگاو دەهاوێژێت.
یاسا شکێنی بەشێکە لەژیانی رۆژانەی خەڵک و حوکمەت، هەرلەشوفێرێکە تائەو کەسەی خۆی بەشۆرشگێر و سەرکردەی گەل دەزانێت.ئەگەر ئەمرۆی کوردستان، لەسەر تەختەی شانۆ نمایش بکەین، هەموو ئەم پەردەو وێنانەی لێ ئەبینین، تاوان،تیرۆر،جەنگ،ماددەهۆشبەرەکان،رەسیزم،وێرانی بواری تەندروستی و پەروەردە، نەبوونی یەکسانی و یاسا، لەژیان و ژیاری سەرەتایی مرۆڤەکان.
سیمای هەرێمەکەمان لەسەربازگەیەک دەچێت ، شەقامەکانی پر لەپۆلیس و ئاسایش و چەکدار،کەلانی کەم هەر ماڵێک پاسەوانێکی بەرەدەکەوێت. ئەمەجگە لەبوونی دەیان بازگەو خاڵی پشکنین، لەنێوان زۆربەی شاروشارۆچکەو گوندەکان، هەموو ئەمانە داردەستی پارتە فەرمانرەواکانن، نەک دەستگایەکی دامەزرەوەی دەوڵەتی هاوچەرخ. لەوێ حیزب نیشتیمانی پرکردووە لەناشیرنی.
هەرکەلەفرۆکەخانە دائەبەزیت، کارمەندەکان بەنێوچاوانی گرژو دەنگی گرەوە پیشوازی لەهاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەن، وەک ئەوەی تۆ رۆژانێک لەدەستی ئەمان دەربازت بوبێت و ئەمرۆ گەرابیتەوە بەردەستیان، بەپێچەوانەی زۆربەی ووڵاتانی دیکە،زەردەخەنەلەسەر دەم و بەقسەی خۆش بەخێرهاتن و پرسیارت لێدەکەن.
نەبوونی عه‌قلی‌ زانستی لەرێکخستنی کۆمەڵگاداو پرەنسیپە سه‌ره‌تاییەکانی چۆنیەتی ژیانکردن، نەبوونی ئامانج و ئه‌نجام، هوشیارنەبوونی بەشێکی زۆری گۆمەڵگا و پەرستنی تاک، بەستنەوی چارەنوسی نەتەوەیەک بەقەدەرو عەقڵی پیاوانی خێڵەوە، دەردێکی هێندە کوشندەن کەئەمرۆ تۆشی شۆکمان دەکات، لەدوای بیست ساڵ فەرمانرەوایی سەرانی کورد.
دروستبوونی گروپ و بازرگانی لەشفرۆشی، مافیای نەوت و هەراج کردنی سامانی کوردستان،بۆ پرکردنی ژمارەی بانکەکانیان لەهەندەران،گرەو کردن لەسەر تلیاک و هێرۆین بۆتەبەشێک لەستراجییەتی بەرپرسەکان. تۆ سەیرکە کوردستان تەنها سێ پارێزگای تەویش نیە لەژێردەستی دوو حیزبدا بووە بەدوو پارچە ئەی ئەگەر کەرکوکی بەنەتەوەو نەوتەوە لەگەڵ بووبایە ئەبوو بەچەند دەوڵاتی تر بیان فرۆشتبا.
ڕێکردن بەشەقام و کوچەی شارەکاندا، بەژێر تۆری جاڵجاڵۆکەی کارەباو وەیاری عامودو دیواری رزیوو ئاسمانی پرتۆزو دووکەڵی کوردستاندا، لەهەرچرکەیەکدا رەنگە بیتە هۆی سەندنەوەی گیانی مرۆڤێک، چونکە لەم هەرێمەدا شتێک نیە بەمانای سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانەوە. دەشێ بڵێن ژیان هێشتا لەدۆخی جەنگدا دەگوزەرێت، لەعزوری مەملەکەتی کۆسەرۆکدا .
لەرابردوودابەعس بەژەهر هاووڵاتیانی قردەکرد، ئەمرۆ ئەوان بێباک لەگیانی مرۆڤەکان بەهەنگوین خەڵک دەخنکینن، بەهۆی هینانی زۆرترین کۆمپانیای ئۆتۆمبیل، بەمەش خۆ کوشتن بەکارەساتی ریگاوبانی وێران و نائەندازە، بۆتە بەشێک لەژیانی رۆژانەی میللەت. پیس کردنی هەواو ژینگە بەجۆرێک کەبەئاستەم دەتوانی هەناسەبدەی لەناو جەنگاڵی شارەکاندا.
شەرەف چیرۆکە درێژو نەبراوەکەی نێو ماڵی کورد، هاکە لایەکی تری کۆمەڵگا بەنێو شەرەف پارێزیوە خوێن بردی، بەبەرچاوی بەناو دەیان رێکخراوی پاراستنی مافی ژنان و حوکمەتێکی خاوەن هازاران پۆلیس وچەکداری جۆربەجۆر، رۆژانەو شەوانا پەپولەی رۆحی مێینەکان لەخاچ ئەدرێ.
کەس نازانێ مرۆڤەکانی کوردستان چ کارو کەسابەتێک دەکەن، هەیە بەدرێژایی مانگ و ساڵ کاریکی چنگ ناکەوێت، فەرمانبەری حوکمی لەکارگوزاریکەوە بۆ چەکدارێک و لەوێووە تائەندام پارلەمان و پرۆفیسۆرێکی زانکۆ، ئەگەر دوای دەوامەکەی کاریکی تر نەکات، خۆی بەبێ ئیش دەزانیت، لەکاتێكدا ئەگەر کەسیک موچەخۆر بوو بەواتای ئەو کەسە خاوەن کارە. کێ هەیە لەسەر رووی ئەم زەمینە ئەو شێواز و ئەزموونە تازەیەیی سەرانی ئەم هەریمەی بینیبێت، ئەندام پارلەمان هەبووە مۆستای زانکوو ئیمامی مزگەوت و پارلەمانتاری کردووە لەیەک کاتدا ! بۆدواجار بەناوى سیستەمى حوكمڕانى تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگای کوردی خەریكە ئیفلیج دەبێت، لەژێر رەشماڵی بیری کۆن وخێڵەکیدا. لەم گەمەی بەناو دیموکراسیی و حوکمرانیکردنەشدا قوربانى سەرەکی تەنها هاوڵاتییانن.


بریتانیا: کاوە رەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە