کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هێشتا دەست بەکار نەبووە، نێچيره‌ڤان بارزانی دوو بانك داده‌مه‌زرێنێت

Monday, 06/02/2012, 12:00


له‌ سه‌رووبه‌ندی جارێكی ديكه‌ گرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ماڤيايی و درێژه‌دان به‌ گه‌نده‌ڵی و ڕاوه‌رووت و تاڵانیكردنی خێروبێری خه‌ڵكی كوردستان، نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ رێگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی و بەیارمەتیی نێچیرەڤان بارزازنی، خه‌ريكی دامه‌زراندنی دوو بانكه‌، ئەویش بۆ درێژه‌دان به‌ دزين و کۆکردنەوەی پارەی بودجه‌يی خه‌ڵكی كوردستان لە ناو ئەو بانکانەدا، ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: بانكێك به‌ناوی (ئه‌لئه‌خاو) كه‌ له‌لايه‌ن عه‌بدوڵهادی نه‌زيری دهۆكی، كه‌ گه‌وره‌ترين پياوی ماڤيای نێچيره‌ڤان بارزانیيه،‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بادينان، كه‌ به‌ خۆی (٧) براكه‌يه‌وه‌ ، زياتر له‌ ١٥ ساڵه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك له‌ ئيبراهيم خه‌ليل ده‌ستی تاوانيان له‌ گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌دا هه‌بووه‌، ئەویش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ نه‌زير بادينی باوكيان، كه‌ پياوی ڕژێمی به‌عس بووه‌، ئه‌مرۆش گه‌وره‌ترين شه‌ريكه‌ دزيی و تاڵانی نێچيره‌ڤان بارزانیين له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی زانراوه‌ گه‌وره‌ترين كۆمپيانايی نه‌وتی له‌ هه‌رێم، کە دامه‌زرا، بووە‌ مۆلكی شه‌خسی نێچيره‌ڤان بارزانی و له‌لايه‌ن عه‌بدولهادی نه‌زيرو براكانی تا ئیستا به‌رِێوه‌ ده‌چێت به‌ناوی(عێراق ئۆێڵ)، ئه‌وه‌تا عه‌بدولهادی نه‌زير له‌ گۆڤاری(FORBES)ی توركی نوێترين راپۆرت و چاوپێكه‌وتنی عه‌بدولهادی له‌ ژماره‌ (٨)ی ئه‌و گۆڤاره‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی كۆمپانيای (عێراق ئۆێڵ)ه‌وه‌ سه‌رمايه‌ی نزيكه‌ی(٢٠٠) ملێۆن دۆلاره‌ و بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه ئه‌و پاره‌يه‌ی له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق دياری كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی.
عه‌بدوڵهادی و براكانی خاوه‌نی گه‌وره‌ترين گروپی كۆمپانيايین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و عێراق و كوردستان به‌ناوی گروپی كۆمپانياكانی (ئه‌لئه‌نهار).
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ ريگه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پاريزگاری دهۆك، کە له‌ كابينه‌ی پێنجه‌م نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ناوی سه‌رمايه‌گوزاریی و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ زياتر له‌ ١٠٠٠٠ ده‌ هه‌زار دۆنم زه‌وی داوه‌ته‌ عه‌بدولهادی نه‌زير و براكانی، ئه‌وانيش به‌شێك بوون له‌ گروپی كۆمپانيای سه‌لاحه‌دين، كه‌ ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ناوی سه‌باح مولحم بادينیيه‌وه‌ كرديه‌ ناوی عه‌بدولموته‌ڵيب بارزانی خزمه‌ خۆيه‌وه‌.

دووه‌م: بانكی ئه‌دميڕاڵد كه‌ پێش دوو ساڵ ئه‌م بانكه‌ له‌لايه‌ن نزار حه‌ناوه‌ دامه‌رزار و دووای ئه‌وه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌سه‌دا ٦٠ پاره‌ی ئه‌و بانكه‌ی به‌ناوی پرۆژه‌وه‌ بردبوو، له‌ رێگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامیيه‌وه‌، دواتر تووشی داروخان و ئيفلاسی هات، بانكه‌كه‌ داخراو بوو بە گه‌وره‌ترين تيكشكانی بانكه‌ ئه‌هليه‌كان به‌ هۆی تاڵانكردنيه‌وه‌ له‌ لايه‌ن نێچيره‌ڤان و سه‌رباز هەورامی.
ئه‌مرۆش بۆ جاری دووه‌م نێچيره‌ڤان بارزانی، عه‌بدولموته‌ڵيب بارزانی خسته‌وه‌ سه‌رخه‌ت و بانكی ئه‌دميرألديان دامه‌زراندۆته‌وه‌ به‌ پاره‌ی دزينی سامان و موڵكی گشتی و تايبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ پاره‌ی پرۆژه‌ كانی ناز ستی و شاری خه‌ونه‌كان و بازاڕی نيشتيمان و سه‌دان پرۆژه‌ی ديكه‌ی وه‌همی، كه‌ پاره‌كانيان له‌ بودجه‌ی له‌ سه‌دا ١٧ كه‌ له‌ كابينه‌ی چواره‌م و پێنجه‌م به‌تالان بردبوو، ئه‌مرۆش بانكی پێ داده‌مه‌زرێنيت.




به‌پێی ووته‌ی ئه‌ديب نه‌زير برای عه‌بدولهادی، نێچيره‌ڤان بارزانی بۆته‌ خاوه‌نی ده‌يان هۆتيل له‌وانه‌ به‌سه‌ره‌ ده‌وڵی و نينوای ئۆپه‌ريی له‌ موسڵ و ژيان له‌ دهۆك و ٤ هۆتێلی گه‌وره‌ له‌ به‌غداد و خانزاد له‌ هه‌ولێرو سه‌دان كۆمپانيای وه‌همی بۆ پاره‌ خواردن.

هه‌روه‌ها ئه‌ديبی برای عه‌بدولهادی، باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی باقياتی ئه‌و پاره‌يه‌ی له‌ ٤ مليار دۆلاره‌كه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ دينێته‌وه‌ بۆ ناو بانكه‌كانی ئه‌لئه‌خا و ئه‌دميرالد كه‌ له‌ سامانی ئه‌م ميللته‌ له‌ كابينه‌ی پێنجه‌م به‌ دزيی و تاڵانی نه‌وتی كوردستان به‌ ناوی شيرينيه‌وه‌ له‌ كۆمپانيا بيانيه‌كان به‌ناو خزمه‌تگوزاری و ئاده‌وه‌دانی وه‌ريگرتبوو بۆ خۆيی شه‌ريكه‌ دزه‌كانی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی بردويانه‌.

تێبينی:
ئه‌و وينانه‌ له‌ گۆڤاریFORBES ی توركی وه‌رگيراوه‌.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە