کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ناوی گیڤاراکهی له خۆی کرده‌وه! ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی کاک سامانی حاجی که‌ریم، ئه‌و نووسینه به‌هیزه‌ی له کوردستانپۆستدا نووسی له‌سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌وا چواندبوویان به گیڤارای کورد، بۆیه کاک کۆسره‌ت وه‌ڵامی عه‌قل و ره‌خنه‌ی چه‌کووشی دایه‌وه و رایسپارد که ناوی گیڤارا له سایته‌که لێبکرێته‌وه و بکرێت به هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت.
من پێشه‌کی ده‌ستخۆشی له کاک سامان ده‌که‌م، هه‌روه‌ها ورده ئافه‌رینێکیش بۆ کاک کۆسره‌ت ده‌نێرم، به‌ڵام منیش ئه‌م سه‌رنج و ره‌خنه بچوکه‌م هه‌یه:
ئه‌و سایته‌ی که بۆیان کردۆته‌وه ئاستێکی زۆر نزمی هه‌یه، له رووی تهکنیکییشهوه زۆر ناته‌واوه. ئه‌وه‌ی که به‌کاری نووسینه‌وه و داڕشتنی ته‌واویی بابه‌ته‌کان هه‌ڵساوه، نایشارمه‌وه توانای باشی نییه و که‌سێکی لێهاتوو نییه .
هیوادارم به یه‌کجاری سایته‌که دابخات باشتره، چاکتره یه‌کێکی تر سایتێکی باشتری بۆ بکاته‌وه و ئه‌میش به‌ته‌ماشاکردن و تێڕوانیین له هه‌ندێک سایتی که‌سانی تر. ئه‌و سایته زۆر شتی بێکه‌ڵک و بێمانای گرتۆته خۆی، وه‌کو دانانی ئاماره‌که که پرسیار و وه‌ڵامی زۆر منداڵانه دراوه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه ئاست نزمانه‌ی که مرۆڤ گوێی لێده‌بێت موچرکی شه‌رمه‌زاری دایده‌گرێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییه‌ی که شایه‌رێک به‌سه‌ریاندا هه‌ڵده‌دات و چه‌ند که‌سێکی سه‌رخۆش و بێ‌ئاگا ئه‌خۆنه‌وه و لچیان ده‌سڕن و ده‌ست و پلیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه، که ده‌ڵێیت له مه‌لها دانیشتوون و گۆرانیپێژێک شه‌وی سوری بۆ رازاندوونهتهوه.
به‌هه‌رحاڵ من له‌وه زیاتر به پێویست نازانم قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م و ئه‌مه دوایی جاریشه سه‌ردانی ئه‌و سایته بکه‌م، هیوادارم هه‌ڤاڵ کۆسره‌تیش دواسه‌ردانی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست