گاڵتەکردن بە هاوکار جەبار خاوەنی بیردۆزی تاریکی،لە خۆبەکەمزانینی تاکی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت
Friday, 08/11/2013, 12:00
3799 بینراوە
تێبینی: ئه‌م نووسینه کورته وه‌ڵامێکه بۆ که‌سێک به‌ناوی پێشواز فه‌یزوڵڵا که زۆر بێشه‌رمانه هێرشێکی ناڕه‌وای کردبووه‌سه‌ر گه‌نجێکی بوێر و زانا، گه‌نجێکی داهێنه‌ری شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت به‌ناوی هاوکار جه‌بار. ئه‌م زاته جگه له هێڕشێکی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر خودی ئه‌م گه‌نجه و زۆر بێشه‌رمانه، له ڕووی بێئاگایی و نه‌فامییه‌وه، نوسیبوی که پێویسته بنێردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی، له بری یارمه‌تییدان و دهسخۆشییلێکردن، چه‌ند وڕێنهیهکیشی له ژێر ناوی فاکت و ڕاستییدا خستبووه‌ڕوو. سایتی ئێنئاڕتیش وه‌ک خۆی، بێ گوێدانه هیچ پرنسیپێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی، بۆیان دابه‌زاندبوو. به‌درێژایی هه‌فته‌یه‌ک له ریگه‌ی ئیمه‌یڵه‌کانی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێنئاڕتی-وه هه‌وڵی پهیوهندیکردنماندا و ههموولایهکیانمان ئاگادار کرده‌وه له‌و سوکایه‌تییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه‌یان پشتگوێ خست. کاک پیشواز باس له چه‌ند خاڵێکی جیاوازی ده‌کات، که زۆربه‌یان ئه‌مه‌نده ئاستنزمن، شایه‌نی هیچ سه‌رنجێک نین. بۆ نموونه، ئه‌و پێیوایه ڕۆژنامه‌گه‌ریی ڕاسته‌قینه ده‌بوا پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی "هه‌واڵی" بیردۆزه‌که‌ی کاک هاوکار، ههڵبسانایه به "سه‌لماندنی" بیردۆزه‌که، جا هه‌واڵه‌که‌یان بۆ بڵاوبکربایهتهوه! به پێویستمزانی وه‌ڵامی چه‌ندخاڵێکی نادروستی نووسینه‌که‌ی بده‌مه‌وه.
تاوانی شکاندنی که‌رامه‌ت و گاڵته‌پێکردن
کاک پێشواز فه‌یزوڵڵا پێێوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی کاک هاوکار باسی له شتێکی نوێ کردووه و له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌مڕۆمان بۆ ئه‌و شته نه‌خشی-سه‌ر-به‌رده و ناکرێ گۆڕانکاریی تێدا بکرێ، که‌واته، به‌پێی ئه‌م ىیرکردنهوه ئاینییه، سه‌له‌فییه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه، کاک هاوکار ده‌بوا بنێردرایه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، له‌بری بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بیردۆزه‌که‌ی. ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه هیچ جیاوازییه‌کی نییه له بیرکردنه‌وه‌ی ئاینپهروهرێکی سه‌له‌فیی و بڤه‌کردنی پیرۆزییه‌کان. به‌ده‌رله نادروستیی ئه‌و جۆره پێوابوونه کۆنهپهرستانهییه، له وڵاته دیموکراته‌کانی جیهان، وه‌ک ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌م هێرشانه پێیان ده‌ڵێن bullying ، واته شکاندنی که‌رامه‌ت و گاڵته‌پێکردن و چه‌ندینجار بۆته هۆی کاری خۆکوژیی و نه‌شیاو. هه‌ربۆیه تاوانی bullying سزایه‌کی توندی هه‌یه و به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و تاوانه، ٧ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر تاوانبار و هه‌ندێکجاریش که‌سوکاری تاوانبار ده‌سه‌پێنرێت. دیاره کاک هاوکار جه‌بار یان به‌و نووسینه‌ی نه‌زانیوه، یانیش له‌به‌ر هه‌ژاریی نه‌یتوانیوه سکاڵا له‌سه‌ر ئێنئاڕتی تۆماربکات. هیوادارین کاک هاوکار جه‌بار له‌و سوکایه‌تیپێکردنه خۆش نه‌بێ و سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئێنئاڕتی تۆماربکاتن.
ئایا بۆشایی "وجودی ماددی" هه‌یه؟!
سه‌ره‌تا کاک پێشواز فه‌یزوڵڵا هاتووه باس له "وجودی ماددی" ده‌کا و زۆر به له‌خۆبایی و به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێ تاریکیی بونی نییه و ته‌نها بریتییه له نه‌بوونی ڕووناکیی. به‌ده‌رله‌وه‌ی که ئایا بیردۆزه‌که‌ی هاوکار جه‌بار چییه و باس له چی ده‌کا، هه‌روه‌ک ئه‌و به‌ڕێزه هێشتا هیچی نه‌درکاندووه، ئه‌مڕۆ زاناکان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانستهکانی فیزیای سه‌رده‌م، پیچه‌وانه‌ی باوه‌ڕه، ساده و بنچینه‌ییه‌کانی مرۆڤن، ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی که پێیان ده‌ڵێن common sense. هه‌روه‌ها، به هۆی چه‌ند کێشه‌یه‌کی بنه‌ره‌تیی زانستییه‌وه، باس له ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌موو تێگه‌یشتنه‌کان ده‌که‌ن بۆ فیزیا و هه‌ندێک پێیانوایه که له‌وانه‌یه سه‌رتاپا هاوکێشه و بیردۆزه‌کانی ئه‌مڕۆ، له داهاتوویه‌کی نزیکدا، وهلاوهنرێن. که‌واته دیاره به‌ڕێز کاک هاوکار جه‌بار به‌ئاگایه له‌م ڕاستییانه و ژمێرکاریی بۆ کردووه، ده‌نا باسی له گۆڕانی ٩٨% ی فیزیای نه‌ده‌کرد.
کاتێک که ئاینیشتاین باسی چه‌مانه‌وه‌ی بۆشایی کرد، خه‌ڵک پێیانوابوو بۆشایی شتێک نییه بوونی جه‌سته‌یی هه‌بێ (وجوده ماددییه‌که‌ی کاک پێشواز فه‌یزوڵڵا) چ جای بچه‌مێته‌وه! به‌ڵام ئاینیشتاین به به‌ڵگه‌ی ماتماتیکیی به‌هێزه‌وه به‌رگریی له بیردۆزه‌کانی کرد و دواتریش، چه‌مانه‌وه‌ی بۆشایی له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه جه‌سته‌ییه‌کانه‌وه، نه‌ک یه‌ک جار، به‌ڵکو چه‌ندین جار سه‌لمێندرا. هه‌رچه‌نده هاوکێشه فیزیایی و ماتماتییکییهکانی ئاینیشتاین پێشبینی کشانی گه‌ردوونی تێدا ده‌رکه‌وتبوو، به‌ڵام باوه‌ڕه ساده‌کانی مرۆڤ به بۆشاییه‌کی جێگیر (ئاخر که‌س بڕوای به‌وه نه‌ده‌کرد گه‌ردوون بکشێ!) فشاریان بۆ ئه‌م زانایه هێنا بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌کانی خۆی و دانانی ژماره‌یه‌کی چه‌سپاو cosmological constant و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ی کشانی گه‌ردوون. پاش ماوه‌یه‌کی کورت، زانایه‌کی پراگماتیکی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی هۆبڵ، کشانی گه‌ردوونی سه‌لماند. ئاینیشتاین دواتر گۆڕینی هاوکێشه‌کانی خۆی به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی ناوبرد. که‌واته، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین چه‌مکی "چه‌مانه‌وه‌ی بۆشایی" هێنایه کایه‌وه، باوه‌ڕه ساده‌کانی خۆی بۆ گه‌ردوون، نه‌یانهێشت باس له کشانی هه‌مان بۆشایی بکا، له کاتێکدا که هاوکێشه‌کانی پشتگیری‌یان لێده‌کرد!
ئاینیشتاین به چه‌مانه‌وه‌ی بۆشایی مرۆڤی سه‌رده‌می خۆی سه‌رسامکرد، به‌ڵام نیڵز بۆر Niels Bohr یش ئاینیشتاین-ی به بیردۆزی کوانته‌م بێده‌نگکرد! ئه‌و بیردۆزه‌ی که باس له سیفه‌تی بوون و نه‌بوونی گه‌رده بنچینه‌ییه‌کانی مادده ده‌کا (گه‌رده بنچیینه‌ییه‌کان هه‌ن و نیشن له هه‌مانکاتدا!). ته‌نانه‌ت نیڵز بۆر له بۆنه‌یه‌کدا وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر بیردۆزی کوانته‌م ته‌واو تووشی شۆکی نه‌كردوویت، که‌واته تێینهگهیشتوویت!". دیاره مه‌به‌ست له‌و شۆکه، کۆک نه‌بوونی باوه‌ڕه ساده‌کانی مرۆڤن بۆ بیردۆزی کوانته‌م. تا ئه‌و کاته‌ی کۆچی دوایی کرد، ئاینیشتاین هه‌وڵی به‌درۆخستنه‌وه‌ی بیردۆزی کوانته‌میدا و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه چه‌ندین داهێنانی له‌و بیردۆزه‌دا پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کرد و خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌سه‌ر کوانته‌م پێدرا. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی زۆری بیردۆزه فیزیاییه‌کان پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی ساده‌ی مرۆڤه‌کانن. که‌واته، بۆشایی "وجودی ماددی" نییه، به‌ڵام ئه‌کشێ و دهشچهمێتهوه! دۆڵی نێوان دوو شاخ، "وجودی ماددی نییه" به‌ڵام پێوه‌ر ده‌کرێ و ترس و خۆشی ده‌خاته دڵی مرۆڤه‌وه! به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئایا چه‌مکی ڕووناکیی بۆته هۆی دروستبوونی چه‌مکی تاریکیی یاخود پێچه‌وانه‌که‌ی، بۆچی نا، خێرایی تاریکیی؟ بیردۆزێک که هه‌موومان فێری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بکات؟
ئایا داهێنه‌ر و زاناکان زۆربه‌ی زۆریان گه‌نج نین، له نێوان ١٦ بۆ ٢٠؟
له لایه‌کی تر، کاک پێشواز فه‌یزوڵڵا هاتووه باس له ته‌مه‌نی به‌ڕێز هاوکار جه‌بار ده‌کا و پێیوایه گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ناکرێ هه‌موو بیردۆزه‌کانی سه‌رده‌م بگۆڕێ. ئه‌م جۆره پێوابوونه ته‌نها ده‌لاله‌ت له دووری ئه‌م به‌ڕێزه ده‌دا له مێژووی زانست و پێشهاته زانستیه‌کانی سه‌رده‌م. سه‌باره‌ت به که‌میی ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر کاک پێشواز هه‌ندێک له مێژووی فه‌لسه‌فه و زانستی بزانیبایه، د‌رکی به‌و ڕاستییه ده‌کرد که زۆربه‌ی زۆری زانا گه‌وره‌کانی ماتماتیک و فیزیا له ١٥ ساڵییه‌وه ده‌ستیان به داهێنان و نوێکاریی کردووه و پێش ٢٥ ساڵی داهێنانی گه‌وره‌یان تۆمارکردووه. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر له ١٥ ساڵییه‌و تاوه‌کوو ٢٥ ساڵی هیچ داهێنانێکت نه‌بوو له‌و بواره‌دا، ئه‌وا ئه‌گه‌رێکی گه‌وره هه‌یه که هیچ داهێنانت نه‌بێ له دوایشدا. ئه‌م ڕاستییه زیاتر له‌بواری ماتماتیک و فیزیادا ده‌بینرێ. له‌لایه‌کی تر، کاک پێشواز ئاگای له قسه و باسی ڕێکخراوێکی جیهانی وه‌ک سێرن CERN, the European Organization for Nuclear Research نییه، که ماوه‌یه‌کی کورت له‌مه‌وبه‌ر مشتومڕێکی زۆریان سه‌باره‌ت به داڕمانی هه‌موو بیردۆزه‌کانی فیزیا ده‌کرد. ئه‌مڕۆش ئه‌و مشتومڕه هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌رێکی زۆر گه‌وره هه‌یه، بیردۆزی دادێ له‌بواری فیزیادا، هه‌موو تێگه‌یشتنمی ئه‌مڕۆمان بۆ سروشت بگۆڕێ.
********************************
هه‌واڵی بیردۆزه‌که‌ی به‌ڕێز هاوکار جه‌بار
گەنجێک داوای ناردنە دەرەوە دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بیرۆزەکانی ئەنیشتاین
ئەم هەواڵە لە لڤینەوە وەرگیراوە:
گەنجێکی شارۆچکەی عەربەت ، لە ڕێگەی بیدرۆزێکەوە دەیەوێت ،بیردۆزی زانایی بەناوبانگ ئەنیشتاین پێچەوانە بکاتەوە ئەو گەنجە داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکات هاوکاری بکەن بۆ بەرەودان بە بیردۆزەکەی
هاوکار جەبار خاوەنی بیردۆزی تاریکی لە کۆنفرانسێکی ڕوژنامەوانیدا ووتی" روناکی خێراییەکەی هەیە کە ٣٠٠ ملیۆن مەترە لە چرکەیەکدا ، وەئەگەر بەم خێرانییە مرۆڤ سەبەر بکات ئەوا لە چرکەیەکدا حەوت جار و نیو بەدەوری گۆی زەویدا دەسوڕێتەوە ، بەڵام هێشتا مرۆڤ نەیتوانیوە بگات بەو خێرییە".
خێرایی ڕوناکی لەلایەن زانایی فیزیایی (ئەلبێرت ئەنیشتاین) دۆزرایەوەو بە خێراییەکی نەگۆڕ دانرا.
لە ڕوانگەی بیردۆزی روناکییەکەی ئەنیشتانینەوە هاوکار ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لە بیردۆزی تاریکیدا گەردون پێچەوانە دەبێتەوە و یاساکانی فیزیاش توشی گۆرانکاری دەبن.
هاوکار تیشکی خستە سەر ئەوەی تاریكی به‌هه‌مان شێوه‌ی روناكی خێرایی هه‌یه خێراییه‌ك كه‌هه‌رگیز مرۆف پێشبینی نه‌كردووه و بیری لێنهكردووهتهوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خێرایی تاریكی بریتییه له (777x10km777/s() له بهرنهبونی ژماره‌یه‌كی واگه‌وره‌ش له بیركاریدا ناچارم ئه‌م ژماره یه‌م ناو نا ژماره‌ی (هاوكار)
ئه‌م بیردۆزه 98% ی یاساكانی فیزیا ده‌گوریت و هه‌ردوو بیردوزی ریژه‌یی و تایبه‌ت و ریژه‌ی گشتی ئه‌لبیرت ئه‌نشتاینیش ده‌سرێته‌وه
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەیدا هاوکار داوای لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندی دارەکان کرد هاوکاری بکەن بۆ ناردنە دەرەوە و بەرەو پێش چونی بیردۆزەکەی
م.هـ
******************************************************
هێرشه‌که‌ی پێشواز فه‌یزوڵڵا