کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو هه‌واڵی گرنگ له‌ سایتی یه‌کگرتووه‌وه‌..

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


 1
لیستى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوا ده‌كات ده‌نگدانى تایبه‌ت نه‌مێنێت (سایتی یه‌كگرتوو)

رابه‌ر عوزێر / به‌غداد

له‌ دانیشتنى ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا لیستى یه‌كگرتوو داوا ده‌كات چی تر له‌ كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگدانى تایبه‌ت نه‌مێنێت

له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا به‌ سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند ئێمه‌ وه‌كو لیستى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوامان كردووه‌ كه‌ چی تر ده‌نگدانى تایبه‌ت نه‌مێنێت وه‌ك ئاسایش و زیندانیان و نه‌خۆشخانه‌كان

سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو وتیشی ئامانجمان له‌و داوایه‌ دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌نگدانه‌ له‌ كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا

جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌نگدانى تایبه‌ت بوویه‌ هۆكارێك بۆ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ده‌نگدان ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لاى هاوڵاتیان دروست كردوو لیستى یه‌كگرتووش له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌م داواكارییه‌ى خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن .



2
لیستى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوا ده‌كات فۆرمى (111) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌مێنێت (سایتى یه‌كگرتوو)

رابه‌ر عوزێر / به‌غداد

لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا داواى له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد كه‌ رێگرى بكه‌ن له‌ دابه‌ش كردنى فۆرمى (111)

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا به‌ سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند له‌ كاتى به‌رێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌ندا داوامان كرد كه‌ كه‌ چیتر فۆرمى (111) له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ دابه‌ش نه‌كرێت

سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ى لیستى یه‌كگرتوو محمد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا زۆرترین ته‌زویرات به‌و فۆرمه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ئێمه‌ش چی تر نامانه‌وێت ته‌زویرات ئه‌نجامبدرێته‌وه‌ و رێگرى لێ بكه‌ین

جێی ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا زۆرترین فۆرمى (111) دابه‌ش كرا و ئه‌مه‌ش كردنه‌وه‌ى رێیه‌ك بوو بۆ ئه‌نجامدانى ته‌زویرات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە