ئێستاش هاورێ فه‌هد له‌گه‌لماندا ده‌ژیت
Thursday, 11/02/2010, 12:00
هاورێ فه‌هد له 8/7 / 1901 له شاری به‌غدا له دایك بووه، له بنه‌ره‌ته‌وه له بنه‌ماله‌یه‌كی ره‌نجده‌ری گوندی به‌رتله‌ی، سه‌ر به پاریزگای نه‌ینه‌وایه. به‌لام هه‌ر ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌وت سال بنه‌ماله‌كه‌یان به دوای بژێوی ژیان ده‌چن بۆ شاری به‌سرا، له وێ له قوتابخانه‌یه‌كی سریانی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنی و ده‌وای ته‌واو بوونی ده‌چیته قوتابخانه‌ی (رجا‌و العالی) ئه‌مریكی، دوای دوو سال به‌هۆی تێكچوونی باری ئابوری بنه‌ماله‌كه‌یان ده‌ست له خۆیندن هه‌لده‌گرێ و له سالی 1916 ده‌چیته ناسریه و له كارگه‌ی به‌فر ئیش ده‌كا كه هی براكه‌یه‌تی، دوای ماوه‌یه‌ك دیسان ده‌گه‌رێته‌وه به‌سره، ده‌بیته (كاتب) له بهریوهبهررایهتی دابه‌شكردنی كاره‌با له به‌نده‌ر، هه‌ر له وی دا هه‌ست به دوخی دژواری كریكاران ده‌كا، له مانگرتنی كریكارانی كه‌شتی له سالی 1918 ئه‌رزو حالێكیان بۆ ده‌نووسی. له بیسته‌كان دا هاوری فه‌هد په‌یوه‌ندی ده‌كا به یه‌كه‌مین حزبی نیشتمانی یه‌وه كه له عیرا قدا دامه‌زرا ئه‌ویش (حزبی نیشتمانی عیراق) بوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو به یاریده‌ده‌ری سه‌روكی بالی ئه‌م حزبه له ناسریه. هه‌ر زوو هه‌ستی كرد به‌وه‌ی خه‌باتی نیشتمانی دهێ تیكه‌ل بكرێ له‌گه‌ل خه‌باتی چینایه‌تی، بۆیه په‌رتووكه‌كانی مانیڤیست و چی بكه‌ین؟ ده‌وله‌ت و شورشی لینینی خوینده‌وه. تا دواتر به یه‌كجاری رووی له ماركسیه‌ت كرد، به هۆی زانینی زمانه‌كانی عه‌ربی، كلدانی، روسی، ئینگلیزی بوو به موتابعی رووداوه جیهانی یه‌كان و رۆژنانهمه بیانیه‌كانی ده‌خوینده‌وه. فه‌هد بروای به تیئوری ماركسزم بوو پی وابوو چهكیكه به‌ره‌نگاری چه‌وساندنه‌وه ده‌كا و كۆملگای یه‌كسان به‌دی ده‌هێنی. له سالی 1929 ده‌ستی كرده دروست كردنی شانه كومونیستی یه‌كان له شاره‌كانی به‌سره و ناسریه، به تایبه‌تی له نیوان كریكاران و جووتیاراندا. شه‌هید فه‌هد بۆ ئه‌وه‌ی شارازایی په‌یدا بكا له‌سه‌ر ولاتانی عه‌ره‌بی رووی كرده، كویت و سوریا و لوبنان و رۆهه‌لاتی ئوردن له رۆژنامه‌ی (البلاد) بابه‌تی بلاو ده‌كرده‌وه. له سالی 1931 هاورێ فه‌هد سه‌ركردایه‌تی مانگرتنیكی كرد له شاری ناسریه، تیایدا حه‌سه‌ن عیاش شه‌هید بوو، كه هاورێ و دوستی فه‌هد بوو، له كانوونی یه‌كه‌می 1931 یه‌كه‌م به‌یاننامه ده‌رچوو كه هه‌لگری چه‌كوش و داس بێ و له‌سه‌ری بنووسرێ كریكارانی جیهان یه‌كگرن، شایانی باسه ئه‌م بلاوكرایه‌وه له 18 شوێنی دا هه‌لواسراو به ئیمزای شیوعی یه‌ك، ئه‌م بلاوكرایه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی قه‌لس كرد. له 20ی شوباتی 1933 هاورێ فه‌هد گیرا وه‌ك یه‌كه‌م شیوعی كه له به‌رامبه‌ر دادگا بڵی من شیوعیم و ئه‌مه بروای منه!! هاورێ فه‌هد توانی ئه‌م ئه‌لقه ماركسیانه‌ی له نیوان شاره‌كانی به‌غداو ناسریه و به‌سره پێكه‌وه گرێ بدا‌و له رێكخراوێكی نهێنی به‌ر جه‌سته‌یان بكا و له ئه‌نجامدا حزبی شیوعی دامه‌زرێنی، دواتر هه‌لبژیردرا بۆ ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حزب. له كانوونی یه‌كه‌می 1934 حزب ناردی بۆ مۆسكۆ، له‌وێ هاوسه‌ری ژیانی هه‌لبژارد و كچێكی بوو به ناوی سوزان كه له حه‌فتاكان جارێك سه‌ردانی شاری ناسریه‌ی كرد. له سالی 1935 هاورێ فه‌هد به شداری كرد له كونگره‌ی حه‌وته‌می حزبه شیوعی یه‌كانی جیهان (كومنترن) وه‌ك چاودیر، هه‌روا به‌شداریی كرد له كونگره‌ی سه‌ندیكای كریكارییه‌كان، كه له موسكۆ به‌سترا. له ماوه‌ی دوو سال توانی قوتابخانه‌ی (كادحی الشرق) ته‌واو بكا، دواتر بچی بۆ فه‌رنسا و بهلیجیكا كه له‌وی مه‌شه‌ق بكا له سه‌ر شیوازی خه‌باتی شورشگیری له نیو كریكارانی (مهنجهم). له سالی 1938 گه‌رایه‌وه بۆ عیراق، بینی حزب دووچاری لیدان هاتووه و زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانی گیراون، بۆیه سه‌ر له نوی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی لینینی حزبی دامه‌زرانده‌وه، شایانی باسه له‌م سه‌رده‌مه له ژیر نازناوی (سعید) چالاكی یی ده‌كرد. له سالی 1939 حزب وه‌ك رێكخراویكی سیاسی جه‌ماوه‌ری چینی كریكار گه‌رایه‌وه بۆ باوه‌شی جه‌ماوه‌ر و رۆژنامه‌یه‌كی به ناوی (الشراره) ده‌رده‌كرد. له سالی 1942 هاورێ فه‌هد به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌شداری بكا له كوبوونه‌وه‌ی حزبه شیوعییه‌كان سه‌فه‌ری كرد بۆ مۆسكۆ. له دوای رویشتنی ده‌ستبه‌جێ ئینشقاق كه‌وته ناو حزبه‌وه، لاده‌ران ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چابخانه و رۆژنامه‌كه‌ی حزب، بۆیه كه له سالی 1943 گه‌رایه‌وه وولات رۆژنامه‌ی (القاعده) یان ده‌ركرد له به‌ر به‌رز نرخاندنی رولی قاعیده‌ی حزب. ئه‌مجاره‌یان هاورێ فه‌هد بایه‌خی زیاتری به كادیری كرێكاری دا‌و هێرشی كرده سه‌ر هه‌لپه‌رستان و ره‌گی چینایه‌تی یان ئاشكرا و ریسوا كرد. له سالی 1945 به هۆی هه‌وله‌كانی هاورێ فه‌هد توانرا كۆمه‌له‌ی له ناوبردنی زایونیزم دامهزرێنری و رۆلێكی باشی هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه. رۆژنامه‌یه‌كیان هه‌بوو به‌ناوی كۆمه‌له زۆربه‌ی سه‌روتاره‌كانی هاورێ فه‌هد ده‌ینووسی. دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی كاتێ هێزه‌كانی شورشگیری جیهان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر فاشیزم دا. به‌سه‌ركردایه‌تی فه‌هد حزب توانی حزبه نیشتمانیه‌كان هان بدا بۆ ئامانجی دیموكراسی و چالاكی سیاسی و هه‌موو توانای نهێنی و ئاشكرایان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ كیشه نیشتمانیه‌كان. به‌لام جێگای داخه له شه‌وی 18 /1 /1947 هاورێ فه‌هد له‌گه‌ل زه‌كی به‌سیم ده‌گیری و له‌گه‌ل 35 هاوریی دیكه‌دا له ئایاری 1947 دادگایی ده‌كرێ، گرتنی هاورێ فه‌هد كاریگه‌ری سلبی ته‌نیا له‌سه‌ر حزبی شیوعی نه‌بوو، به‌لكو لهسهرتیكرای بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عیراق بوو.
دادگایی كردنی هاورێ فه‌هد بوو به داستانێكی قارمانیتی داكۆکی كردن له شیوعیه‌ت، بۆیه جه‌ماوه‌ر به پهروشهوه موتابه‌عه‌یان ده‌كرد، تا وای لێهات له ژووری داخراو دا دادگایی بكرێ، دوور له رای گشتی جه‌ماوه‌ر. له 24/6/1947 هاورێ فه‌هد به حوكمی ئیعدام حوكم ده‌درێ، به‌لام له‌به‌ر پروتیستی جیهان حكومه‌تی سالح جه‌بر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆرێ بۆ حوكمی ئه‌بدی و گۆازرایه‌وه بۆ زیندانی كوت، له‌ویش نه‌وه‌ستا زیندانی كرده فوتابخانهیهك بۆ پێ گه‌یاندنی شیوعیه‌كان، ته‌نانه‌ت له زیندانیش دا نامه‌ی به ئاوی پیاز ده‌نووسی بۆ هاورییانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. به‌لام دوای (وه‌سبه‌ی كانوون) ی 1948 و هاتنی نوری سه‌عید له 6/ 1/1949 جارێكی دی هاورێ فه‌هد و هاورێیان سارم و حازم دادگایی كرانه وه و له دادگایه‌كی شانوگهریدا حوكمی له سێدارهداریان به سه‌ر هاورێ فه‌هد و هاورێیانی سه‌پیندرا و له 14ی شوباتی 1949 حوكمه‌كه‌یان ئه‌نجامدا. به‌لام پێش ئه‌وه‌ی مالئاوایی له گه‌ل و نیشتمان بكات، گوته به ناوبانگه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه كه ده‌لێ شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له داری سیداره بلندتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست