کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ته‌قه‌ی خۆشی یان ته‌قه‌ی دۆڕان و شه‌رمه‌زاریی

Tuesday, 28/07/2009, 12:00


یه‌که‌م:ته‌قه‌ی خۆشی یان ته‌قه‌ی دۆڕان و شه‌رمه‌زاریی
یه‌کیه‌تی دوای ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ سلێمانی و دوروبه‌ری له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان هێنا، به‌په‌له‌ کۆبوونه‌ویه‌کی مه‌کته‌بی سیاسیان ڕاگه‌یاند، تاڵه‌بانی یه‌کسه‌ر به‌ وازهێنانی خۆی ده‌ستی کرد به‌ کردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌..
مه‌لا به‌ختیارو سه‌عدی پیره‌ ده‌سته‌و دامانی بوون ئه‌مجاره‌ش له‌به‌ر خاتری خاتران وازهێنانه‌که‌ی خۆی دواخست تا هه‌ڵبژاردنێکی تر ئه‌گه‌ر عومر باقی بێت،،
له‌وماوه‌یه‌ی که‌من له‌ دانیمارک ده‌ژیم ئاگاداری سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌م ، هه‌موو جارێک دوای چه‌ند سه‌عاتێک له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی سکرتێری حزبی دۆڕاو ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌که‌ش به‌ نیو ده‌نگ بێت، دوای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌ لیستی براوه‌ی ڕکابه‌ر ده‌کات له‌هه‌مان کاتا له‌ چاوپێکه‌تنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک سکرتێری حزبه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ده‌ڵێ..دیاره‌ من که‌سێکی شیاو نه‌بووم بۆ ئه‌وشوینه‌و که‌سێکی تر شوێنه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه‌
ده‌بوایه‌ تاڵه‌بانیش ئه‌مه‌ی بکردایه‌ به‌ڵام نه‌ی کرد له‌جیاتی تاڵه‌بانی
مه‌لا به‌ختیار شه‌کرێکی شکاند و ووتی هه‌ندێ گۆڕانکاری هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ چاوه‌ڕیان نه‌کرد، ئاخر خواو بێ مه‌لا
من له‌سێ ڕۆژی یه‌که‌مم له‌سلێمانی پێش هه‌ڵبژاردن پێشبینی ئه‌وه‌م کرد که‌ لیستی گۆڕان لانی که‌م له‌سه‌دا 40 تا 50 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنی هه‌ر چه‌ند ئه‌وسا سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو..
نه‌ عه‌زیز و نه‌به‌رهه‌م و نه‌ چۆپی و نه‌ زه‌که‌ریا فریاتان نه‌که‌وتن..
پێس هه‌ڵبژاردن لیستی گۆڕان به‌ گرده‌که‌و لیستی مام جه‌لال به‌ ورگه‌که‌ به‌ناو بانگ بوون ئێستا هاوکێشه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌
لیستی گۆڕان و لیستی دۆڕان.

دووه‌م: هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له‌کێ ده‌کات؟
تاڵه‌بانی بۆیه‌که‌مجار ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌خۆگرت که‌بۆچی له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوا پشتی له‌ بارزانی باوک کردوه‌
تۆی ژن برای تاڵه‌بانێس له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا داوای ڕووبه‌ ڕووبوونه‌ووه‌ی ته‌له‌فزیۆنیت له‌ بارزانی ده‌کرد که‌چی له‌کاتی شکست هێنانتا پیرۆزبایت له‌ بکوژانی عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید کرد واته‌ کاره‌ساتی هه‌کاری کرد..
پیرۆزبایت له‌ بکوژانی سه‌دان کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، پیرۆزبایت له‌ بکوژانی سه‌دان کوردی باکور کرد
پیرۆزبایت له‌ 31ی ئاب کرد..
گوایه‌ بارزانی وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا 99 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست نه‌هێنێت واز ده‌هێنێت، که‌چی له‌ سلێمانی و دوروبه‌ری له‌سه‌دا 30یشی نه‌هێناوه‌ که‌چی که‌س باسی واز هێنانکه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه‌.
بارزانی له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارد ده‌رکی به‌ مه‌ترسی بارودۆخه‌کرد، هه‌رزوو بڕیاری لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رکرد هه‌ر له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی تا کادیرانی خواره‌وه‌
که‌چی باسی بنه‌ماڵه‌ڵه‌که‌ی خۆی نه‌کرد ، نازانێت که‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌ن له‌خودی خۆیه‌وه‌..

سێهه‌م: ته‌قه‌ی شکستیی و شه‌رمه‌زاریی پارتی
‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم خه‌ڵک له‌سه‌رته‌زویکردنی ده‌نگده‌ران خه‌ڵک بڕژێنه سه‌رشه‌قام‌..چونکه‌ دڵنیابووم که‌ جه‌ماوه‌ر خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن، که‌چی چه‌ته‌کانی پارتی خۆیان به‌ناوی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه‌ خه‌ڵکی هه‌ولێریان خه‌ڵتانی خوێن کرد، ئه‌مجاره‌ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام ده‌ربرێنی ناڕه‌زایی حه‌قی ڕه‌وای خه‌ڵکه‌، به‌ڵام پارتی پیره‌ هه‌ولێری وا خه‌ساندوه‌ ده‌یان که‌سی تریش خه‌ڵتانی خوێن بکرێن، ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز نابێته‌وه‌.

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
27.7.2009
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە