کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەحزابى كلاسیك هێشتا نەبون بە مشك، تا بتوانن گونیەى خەباتى سەردەم كون بكەن

Tuesday, 11/12/2012, 12:00






بە هۆى نەمان و كۆتایی هاتن بە خەباتى سیاسی و نیزامى لە رۆژهەڵاتى كوردستان و ماڵ ئاوایی یەكجارەكى لە سەنگەرى تێكۆشان و شكانى هیواى گەل لە رۆژهەڵاتى كوردستان لەلایەن ئەحزابى كلاسیك و شكستهێنان لە حزبایەتى و رەوتى خەبات، كۆمارى داگیركەرو خوێنمژى ئیسلامى بەهۆى ئەو بۆشاییە سیاسیەدا پاكتاوكردنى كلتورى و بەلەجەن كێشانى گەنجانى رۆژهەڵاتى لە رێگاى ئیعتیادوە زیاتركرد و رۆژ بەرۆژ پلانى لەناوبردنى گەنجانى كوردی درێژەدا،
بەخۆشیەوە لەو ئان و ساتەدا پارتێكى مودێرن و خاوەن و فكرو رامان بەنێوى پەژاك سەریهەڵدا و كارو چالاكیەكانى لەسەر ئەساسی پەروەردەو فێركردن دەستپێكرد و بە ماوەیەكى زۆركەم توانى ببێتە هێزێكى مەزن و خاوەندارێتى لەگەلى كورد بكات و لەبەرانبەر داگیركەریشدا راوەستێت و بى َوەڵام نەبێت،
پەژاك لەماوەى چەند ساڵدا بەهۆى سیاسەتى عەقڵانى و رێكخستنى جدى و پراكتیكیدا توانى ببێتە جێگاى هیوا و ئومێدو مۆراڵ بە گەلى رۆژهەڵات ببەخشێ و ئەو گەلەش پەژاكیان وەكو پارتى گەل واتە پارتى خۆیان قەبوڵكرد و بە كردەوە باوەشی خۆیان بۆ واڵاكرد.
ئەگەر تا دوێنێ خەبات لەلایەن ئەحزابی كلاسیكى كوردى رۆژهەڵاتەوە تەنها لە چەند شارى دیاریكراوەدا دەخولایەوەو پێشمەرگە تەنها لەسەر سنورە دەستكردەكان چالاكیان هەبوو، ئەوا پەژاك توانى چالاكیەكان بگوازێتەوەو بیخاتە قوڵایی شارەكان و ئەو شوێنانەى بە وێنەى كرماشان و لوڕستان و خورم ئاباد و تا دەگاتە كوردەكانى خوراسانیش بەرێكخستن بكات و گەل هۆشیار بكات و لە چوار چێوەى هێزى سیاسی لەنێو تێكۆشاندا شوێنیان بكاتەوە، ئەمڕۆ ئیدى گەلى كورد لە رۆژهەڵاتى كوردستان و بگرە كوردستانى مەزنیش شاهیدى ئەوەیە كە پەژاك تاكە هێزى جدى و راستگۆیە كە دەتوانێ ببێتە سەنگەرى راستەقینەى شەرەف بۆ گەل و كەرامەتى ئەو میللەتەش بپارێزێ، بۆ سەلماندنى ئەم راستیانەش بەرخودانى زیندانیانى سیاسی كە لە مێژوى تێكۆشان لە رۆژهەڵاتى كوردستان وێنەى نەبوە، ئەوان بەو بەرخودانەى خۆیان خەبات و پێشكەوتنە سیاسیەكانیان لە رۆژهەڵاتى كوردستان قوڵتر كردەوە، چالاكیەكانى شاهۆ، داڵاهۆ، بانە، روانسەر و دەیان چالاكی دیكەى وەڵامدانەوەو حەماسەى قەندیل كە توانى كۆمارى ئیسلامى بە چۆكدا بهێنیت و بەناوبژیوانى و داواكارى هەندێك هێزى سیاسی كورد ئاگربەست رابگەیەنرێت.
پەژاك هەر ئێستا خاوەن چەندین ئەكادیمیاى پەروەردەى سیاسی و لەشكریە كە ئەندامانى بەشێوەیەكى زانستى سەردەم پەروەردە دەكات و هێزێكى وایان پێدەبەخشێت كەوا بتوانن تەمسیلى پێشەنگایەتى راستەقینەى ئەو گەلە بكات و تواناى خۆراگرى و پێشەڤەچونیان هەبێت.
بەڵام بە داخەوە ئەم پارتە مۆدێرن و خاوەن هێزە بە جیگاى ئەوەى پارتە كلاسیك و سادەكان بێن و جێگاى خۆیان لە ئەكادیمیاكانى ئەوان بكەنەوەو خۆیان رابهێنن و فێرى قارەمانێتى و سیاسەت ببن، كەچى هەر زوو دەستیان دایە دژایەتى پەژاك و لە بن پاسار و ماڵ و نامەى باخەڵى و دزیەوە هەواڵى رەشكردنى ئەم پارتە عەقڵانیەیان دا.. رۆژێك بەوەى كۆمارى ئیسلامى پەژاكى دروستكردوە رۆژێكیش بەوەى پەكەكە و دەیان حیكایەتى دی.. لە چەند ساڵى رابردوشدا هەموان ئاگادارن كە دیموكراتى ئێران نامەى بۆ رێكحستنەكانى نێوخۆ و دەرەوەى وڵات ناردبوو كە پڕوپاگەندە دژى پەژاك بكەن و لەنێو خەڵكدا هەوڵى رەشكردنى بدەن، سەرۆكى دیموكراتەكانى ئێران هیجرى و خالید عەزیزى و حەسەن زادەش لەگەڵ عەبدوڵاى موهتەدى و كۆمەڵەى ئێران كە دوێنى لە سەنگەرى دژى دیموكرات بون و ئەمڕۆش بۆ خواردنى نانى رۆژ هاوپەیمانن كەوتنە دژایەتى پەژاك و هاوارى ئەوەیان دەكرد كە پەژاك حزبێكى ئێرانى نیە،! هەرچەند ئەمە راستە كە پەژاك حزبێكى كوردستانیە بەڵام بەهۆى نەناسینى ناسنامەى راستى كوردەوە ئەمڕۆ ئەوان كوردستانى بونیان لێبوە بە ئێرانیبون و شەرى ئێرانچێتیش دەكەن.
پاش ئەو هەمو بانگەشەو پلانانەى دژ بە پەژاك، دیسانیش پەژاك لەبەرانبەر ئەوانەدا بێ وەڵام بوو وە نەیدەویست كە خەباتى نێو گەل بۆ زەمینەى دژایەتى ئەوانگەل بگوازێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئیدى ئەو پارتانە لە خەتى ئەخلاقى سیاسی هەرشتیان دەرباز كردوەو گەیشتونەتە ئاستێك كە هەوادارانى پەژاك لە نێوخۆ بە ئاشكرا بۆ دوژمن دەستنیشان بكەن و لەو بۆنەیەش چەندین هەڤاڵى پەژاكى كەوتونەتە بۆسەى دوژمنەوە.
نە پاراستنى هێڵى ئەخلاقى شۆڕشگێرى و لادان لە رێبازى نەتەوەیی و گەندەڵى لە حەقیقەتى كوردایەتى لەیەك خەت جێگرتنە لەگەڵ داگیركەرى كوردستان كە كۆمارى ئیسلامیە، هەر بۆیە پێم وابێت ئەمجۆرە پلان و سیاسەتانە پلەیەكیش خوار كلاسیكبونە و رسوایی و سوكایەتى دەهێنێت.. تەنها شتێك دەتوانى رەقابەتى پەژاك بكات گۆڕینى سیاسەت و كەسایەتى و خەباتى پراكتیكیە لەنێو گەلدا، ئەگینا ئێوە هێشتا نەبونەتە مشك تا بتوانن تا بتوانن گونیەى خەباتى سەردەم كونبكەن.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە