بۆ گه رمیان
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ڕۆله گیان گه رمیان
ئه و شوێنه ی که تۆی لێ تیر باران کرای
حه زه کانیان به نامه ردی به ر هه وا دای
بۆ نه تزانی
ئه وه سنووری ڕوو زه ردی ئاڵای
به ناو دیموکراتی یه
قوتابخانه ی تایبه ت و
مامۆستا و قوتابی 31 ی ئابی لێ یه
گه ر بۆ یاریی وڕاکردن
ڕووت کرده ئه وێ
ئه وێ مه یدانی چاوشارکێ ی نیه
گه ر بۆ کڕینی نوقڵ و یاریش بێ
نه نوقلی تیایه و نه یاریان هه یه
ئه وێ کۆشك و ته لاری خه زێنه و خوێنیه
پارووی قورگی هه ژارو
کاسه ی پڕ خوێنی کاکه سۆران و
سه رده شتی لێ یه
باخی شار نی یه بۆ یاری و پشوو دان
وه ك نوگره سه لمان
چه پۆکی به عس و ئه نفالی لێ یه
ئه وێ قه سابخانه یه
نه ك بۆ قوربانی و ئاژه ل سه ر بڕین
قه سابخانه یه
بۆ سه ر بڕینی ده یان مناڵ وگه نج و
ئه و ئازادی یه ی له ڕێ یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست