جەلال! (PKK) نه دوكانەكەی عبداللەی موهتهدییه و نه بازاڕەكەی قاسملۆیه
Friday, 27/03/2009, 12:00
من دەچەمێمەوە و ڕێزی خۆم بۆ پێشمەرگە قوربانییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پیشان دهدهم، بهتایبهتیی لە دوای سەركردایەتی شیخی نەمرەوە دابڕانێكی قۆڵ لە نیوان كەرەكتەری نەتەوایەتی پیشمەرگە و سەركردەی بزوتنەوەی كوردیدا هەیە. هۆكەشی نەوبوونی هوشیارییەكی زانستیانەی هەستی نەتەوایەتیە لەرۆحی تاكی كوردا واتە پیشمەرگە. پیشمەرگە ئەگەر پیرۆزترین و بەریزترین و ئازاترین تاكی بزوتنەوەی كوردی بێت. ئەوە لە ئاست چەوتایەتەتی و هەڵەی سەركردەدا شەرمترین و ترسنۆكترین و بێهەڵویسترین تاكی كۆمەڵە. یەكێك لە فاكتەرەكانی زۆربوونی جاش لە بزوتنەوەی كوردیدا خودی(سەركردەی بزوتنەوەی كوردی بووە) ئهمیش له بهر دوو هۆو :
یەكەم: فاكتەری زۆڵم و زۆریی سەركردە بەرامبەر بە پیشمەرگە (پێشمەرگەی بەڕێز كە لەلایەن سەركردەكەیەوە سووکایهتیی پیكراوە لە جیاتی ئەوەی بە ڕوویدا بۆەستێتەوە پێی بڵێ تۆ چ نرخێكت هەیە بێ منی پیشمەرگە لە تۆڵەی ئەو سوكایەتییەدا وازی له پێشمهرگایهتیی هێناوه، یان سەری خۆی هەڵگرتووه و دوورکهوتۆتهوه، یان بووە بەجاش.
لەقۆناغی شۆڕشی ڕزگاری نەتەوایەتیدا دەبێت سۆز و ڕێز لە ئاست بەرژەوەندی و ئیستراتجیهتی بزوتنەوەكەدا بچەمێتەوە. ئەگەر لە دوای جاشایەتی جەلالی 1966 تاكی كورد خاوەنی هەڵویست بۆایە و لە ئاست بەرژەوەندیی نەتەوەدا مامەڵەیان لە تەك هەڵەكانی جەلالدا بكردایە، ئەوە ئیستا جەلال نەیدەتوانی ئایندە و ژیان و بەرهەمی لەشكرێك لە پیشمەرگەی قوربانی بكات بە قوربانی ئیستراتجیتی فاشیترین ڕژیم لە دونیادا كە توركیایە.
ئەگەر دوای هەرەسی 1975 تاكی كورد هەڵەی خیزانی مافیای بارزانی بە پیوەری هوشیاری و مۆڕاڵی نەتەوەی بپیوایە. ئەوە ئیستا ئەو بنەماڵە بێویژدان و بێمۆڕاڵكوردە، نەدەبوون بە دیكتاتۆرێكی دڕندە و ئایندەی كوردیان بەم ڕۆژە نەدەگەیاند. كەواتە ئەم ژیانە سووكەی ئیستا نەتەوەی كورد تیدا دەژی تاوانی كورد خویەتی.
دووهەم: تاكتیكی شكستخواردووی سەركردەكان و هاندانی سەرۆك هۆزەكان بۆجاشایەتی بەمەرجی ئەوەی سامانیان لە تەكدا بەشبكەن لەم بۆارەدا جەلال و مسعود ئەندازیارێکی زۆر هوشیارن لە دروستكردنی (جاش)دا. ئەم دوانە هیندەكارامەن لە ڕۆڵی جاش دروستكردن، تهنانهت سنوری باشووری كوردستانیان بڕیوە و پەلیان کێشاوه بۆ بەشەكانی تریش .
کاتێک ئەمەریكا نەخشەی تڕۆكردنی شای كێشا*1. كێشەی كورد لە پاڵ مەزهەبی شیعەگەریی دوو بۆمبی كاتیبوون كە ئەمەریكا (بۆ ڕۆخانی ڕژیمی) شا لە رشتەی چەكە بەهیزەكانیان داینابوو. بزوتنەوەی كوردی لەم بەشەدا لە لایەن دوو دەسەڵاتەوە قۆنتەراتی وەرگرت.
یەكەم: كوڕانی خیزانی موهتدی بوون بە بەلیندەریكی پلە دووی بەناوكۆمۆنیستەكانی فارس. بەم هویەوە بەشێك لە گەلی ڕۆژهەڵاتی كوردستان. بە بەرگی كوردییەوە خۆیان بۆ فارس بە كوشت دهدا.
دووهەم: قاسملۆ پیش یەكەم چركەی لەرزاندنی كۆشكەكەی شا، ههستا و تەندەری قۆنتەراتیكی لەتەك سەدامدا مۆركرد. ئەمیش بەبەرگی كوردییەوە و بەناوی دیموكراسیكردنی كۆمەڵگای شیعە مەزهەبی ئیرانی و مرۆڤی كوردی دا بەكوشت.
هەردوو ووڵاتی داگیركەری كوردستان (عیراق و ئیران) قۆنتەراتی بزوتنەوەی كوردیان دابەشكرد. ئیرانییەكان لە سەردەمی شا اسماعیلەوە . محمد ڕەزاشا. محمد موسهدهق، ابوالحسن بنی سهدر. تا ئەحمەدی نجات خاوەنی یەك ئیستراتیجی نەتەوەین .
لەعیراقیشدا لەملك فهیسهل. عبدالكریم قاسم. سهلام و عهبدولڕهحمان، ئهحمهد حهسهن بهکر، سهددام، جعفری و تا مالكی. ههموویان بهرامبهر به کورد خاوەنی یەك ئیستراتجین.
توركەكان لە سولتان عوسمانەوە تا سولتان عبدالحمید، ئەتاتورك . نجم الدین ئەربەكان. رجب تهیب. خاوەنی یەك ئیستراتجین.
ئەم سێ ووڵاتە كۆلۆنیالیستە، هەمیشە گرفتی كوردیان كردووە بە كارتێک بۆ پارسەنگ و قۆماری سیاسیی خۆیان. كارتی كوردیش زۆر بە هەرزان لەلایەن سەرانی قاجاخچی كوردوە پیشكەش بە كۆلۆنیالیستەكانی كوردستان كراوە. قاسملۆ تا ئەو ڕۆژەی دوا هەناسەیان لێ بڕی بۆنی سییەكانی دۆلاری مخابراتی عیراقی لیدەهات. كوڕانی موهتهدی تائیستاش بە دۆلاری جەلال ناوساجی بەرژەوەندی خۆیان دەبرژینن. مەلامستەفا دواچركەی ژیانی لە سەر دۆشەكی پڕ دۆلاری(CIA) دەنووست. جەلال و مەسعودیش، لەنیوان هەر چوار ووڵاتی داگیركەری كوردستاندا فركان فركانی بەرژەوەندیی خۆیان و بنهماڵهکهیانه. نەخشەكانی لاوازكردنی بزوتنەوەی كوردی لە ڕۆژهەڵاتەوە وابوو، جەلال هەردوو (قاسملۆ و مهتدی) جڵەو كردبوو یەكەم بە هەڕەشە دووهەمە بە كوشتن. زۆرن ئەو كادیرە بەنرخانەی كۆمەڵە و دیموكرات، كە جەلال و مهسعود بە رژیمی ئیرانیان فرۆشت.
بەبێ ئەوەی سەرچاوەیەكی باوەڕپیكراو هەبێ، دەنگ هەیە، پلانی كوشتنەكەی قاسملۆدا جەلال دهستی تێدا ههبوو و ئهویش ئامادەی کردبوو. ئەوەی ئیران لە جەلال و مەسعودی ویست بۆیان كرد . هەردوو ڕیكخراوی ڕۆژهەڵات ئیستا دووبلقی سەرشەپۆلی سیاسەتی پڕ تەوژمی ناوچەكەن. یانی چڵەكەیان بەدەستی جەلال و مەسعودەوەیە.
(
PKK) زۆردەمێكە جەلال و مەسعود چەندەها جار بەڵین و قۆنتەراتی لهناوبردنی (PKK)یان وەرگرتووە، قۆنتەراتی یەكەم سامی عبدالرحمان بە 50 ملیۆن دۆلار ئیمزای كرد و ماڵی بەرزانی شەرەكەشیان بۆ توركیاكرد 2* ، تورکیاش دۆلارێکیشی پینەدان. قۆنتەراتی دووهەم خودی ننێچیرهڤان بەئاشكرا و بێشەرم كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریدا ووتی چەندەهاچەكداری پارتی بۆ تورکیای به کوشت داوه.
لە تەك ئەو ڕاستیەدا كە توركیا ووڵاتێكە خاوەنی میژوویەكی قۆڵە لە سیاسەت و حكومەت بهڕیوهبردن، ههروهها سوپایەكی بەهیزی ههیه، کهچی لەدوا هیرشیان بۆ قەندیل لووتیان بەشیوەیەك شكا، ناچار جەنەرالە توركەكان ملیان بۆ سیاسمەدارنی توركیان داهیزی دبلۆماسی خۆیان لە جیاتی سەرباز بەكاربهیینن بۆ ئاشبەتاڵكردن بە (PKK) .
ئەوەی ئەم ریكخراوەی بەهیزكردوە دوو خاڵە:
یەكەم: بڕوایان بە خەباتێكی كورستانییانە هەیە، واته خاوەنی هێزێكی ڕۆحی نەتەوەیین.
دووهەم: سەرچاوەی هیزی ئابورییان خودی گیرفانی تاكی كوردە، نەك وەك مەلامستەفا كە شای ئیران دەرگای سنوری داخست، ئیتر وەك شێرە بەفرینە توایەوە. لەم خاڵەدا ئەوروپییەكان بە (PKK) سەرسامن.
ئەم دوو فاكتەرە ئهگهر لە هەر پڕۆژەیەكدا بوونی هەبێ خاوەنی ئەو پڕۆژەیە بەهیز و خۆڕاگرە.
هاتنی عبداللە گول بۆ بەغداد و چاوپیكەوتنی لەتەك جەلال و نێچیرهڤان و مالكی، تەنیا بەمەبەستی شكستخواردنی(PKK) یە.
سێ چوكڵەی گفتوگۆكان (جەلال. مالكی. عبداللە) یەك مهبهستیی هەیە، تەنیا نە هیشتنی (PKK). ئەم هەوڵەی عبداللە گوڵ دواكارتە، كە توركیا بەكاری دەهێنێ بەرامبەر بە شكستخواردنی بزوتنەوەی كورد، نەك تهنها لە باكوری كوردستان، بەڵكو له سەرجەم كوردستانی گەورە. (ئیستراتجیتی ئوبامە و شكستخواردنی بزوتنەوەكان ووتاری داهاتوومان دهبێت).
ئەم سەردان و پیلانەی گوڵ هیچ خاڵیكی خزمەت بە ئاشتی و چارەسەری گرفتی كورد و دیموكراسیكردنی عیراق و توركیا ئاشتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست ناكات، بەڵكو تەمەنی گرفتەكان و ئایندەی ناوچەكە دەسپێرێت بە تەمەنیكی تری پڕ ئاشوب و نائارامیی. لەم قۆناغەدا تەنیا كورد قوربانییە، لێ كۆلۆنیالیستەكانی كوردستان هیندە گەوجن بەو میژووە نامۆن، كە كردویانە بە قوربانی چەوسانەوەی نەتەوەیك، جوانترین ریگە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێكی هوشیارانە بۆ گرفتەكان (دیالۆگی سیاسییە)، لێ دیالۆگی سیاسیی كادیری تایبەتی و خاوەن پڕینسیپی خۆی گەرەكە، كە ئەو كادیرانە ئیستا لە گۆڕەپانی سیاسی كوردیدا بوونی نییە، ئەوەی لە بەغدا روویدا دیالۆگ نییە بۆ چارەسەرێكی هوشیارانەی گرفتێكی گرژی وەك کێشه و گرفتی كورد، چونكە (PKK) گەورەترین لایەنی كیشەكەیە و بهشدار نییه لە دیالۆگی چارسەرەكەدا، بەڵكو پلانییكە دژی بزوتنەوەی گشت بەشەكانی كوردستان، یەكەم قوربانیش (باشوری كوردستانە) نەک(PKK) لێرهدا با بپرسین بۆ؟
ئەو ڕێزەی له جهلال و مهسعود دهگیرێت و ئهمڕۆ حیسابێکیان بۆ دهکرێ، تەنیا بوونی هێزی پیشمەرگەكانی (PKK)یه لە قەندیل، ئەگەر ئەو پیشمەرگانە نەمینن ئەوە باشوری كوردستان دەبێت توركومانەكان بەڕیوەی بەرن. ئهوسا جەلال و مەسعود، دهبێت داوای ئۆتۆنۆمییەكی كولتوری بۆ سلیمانی و هەولیر و دهۆك لە توركەكانی كەركوك بكەن. لەم پڕۆژەیەدا مالكی و هەموو عەرەبی عیراقی پیان خۆشە، چونكە كورد دەكرێت بە پاشكوی پاشكۆیەکی پچوكی تورکمانهکان.
ئایا پلانهکه سهردهگرێت و (PKK) هەرەس دەهینێ؟ هەرەسی سیاسیی مانای نەهیشتنی گروپێكی چەكدار نییە، بەڵكو هەرهسی سیاسی یانی (هەرەسی هزر و ئایدۆلۆژی ومۆڕاڵی سیاسیە) وەك هەرسهێنانی كۆمەڵەی باشوور و ڕۆژهەڵات, وەك هەرهسهێنانی یەكێتی نیشتمانی، وەك هەرسهینانی حیزبی دیموكرات له رۆژهەلات، ههر وهک وەك هەرسهێنانی بزوتنەوەی كورد بەرابەرایەتی ماڵی بەرزانی) ئەمانە وەك سیاسەت هەرهسیان هێناوه، لێ وەك قەوارە رێكخراوی سیاسی نیین، بەڵكو (كارتی پارسەنگی سیاسی) ناوچەیەكی گڕگرتووی خاوەن پلەی دووهەمن، که لە (پەتڕۆڵی یەكدا دوای سعودیە، كوردستان به پلهی دوو دێت).
كەسایەتی سیاسیی (یەكیتی وپارتی): ئەگەر جەلال بمرێت، ئەوە لە نێو شەلاتییە سیاسییهکانی سەركردایەتی یەكێتیدا شەرەچەقۆ لە سەر سامان و دهسهڵات دروست دەبێت .
ئەگەر مهسعود بمرێت، ئەوە شەر و بهیهکدادان لە نیوان مسرور و نەوچیرەفانداپهیدا دهبێت.
كە قاسملۆ كوژرا حزبی دیموكرات له ڕۆژهەڵاتی كوردستان چی لێهات؟
كە كوڕانی موهتهدی بوون بە جاشی جەلال، كۆمەڵە چی لێهات؟
بەڵام کاتێک كە (ئاپۆ) گیرا. عوسمانی برای بوو بە میوانی سلیمانی هیزی (PKK) لە قەندیلدا سوپای توركی شكاند. پیشمەرگەی(PKK) تەنیا لە قەندیلدا نییە، بهڵکو لە فرانكفورت. ستۆکهۆڵم، ئهمستهردام، پاریس، لندن، واشنتۆن و هەموو دونیادا هەیە، بیجگە لە گشت شار و دیهاتێكی كوردستان، ئەگەر جەلال و مەسعود گیانیان به بهردا بکرێتهوه و میژوویەكی پیستر لەوەی هەیانە و جاریكی تر بە پالپشتی سوپای تورك بۆیان بنووسرێتهوه، بۆشیان کرا و گشت خوشك و برایانی قەندیل بەقەندیلەوە بسوتینن. ئەوە بە دڵنیایەوە ساڵ نابات، جارێکی تر قەندیل باوەش بۆ هەزارەها كچ و كوڕی گەنجی تردەكاتەوە، بۆیە گەوجی جەلال پێشبینی ئهوهی نهکردووه، که نە سیاسییە، نە كوردە نە مرۆڤە . بۆیە لەو ڕاستییە تیناگات.
كۆنگرەی هەولێر:پیش گرتنی كۆنگرەكە، توركیا ویست و خواستهکانی خۆی دیاری کردووه و گەرەكیتی بەهۆی جەلال و مەسعودەوە، گشت كورد جڵەو بكات، ئەمە خەیاڵێكە، وەك خەیاڵەكەی پاپاوایە. ئەگەر كوردی دەرەوەی (یەكیتی و پارتی) هوشیاربن دەتوانن ئەم كۆنگرەیە بکهن بەبۆمبێكی كۆمەڵایەتیی و سیاسیی بۆ لەرزینی (هەر چوار پایتەختی ووڵاتانی كۆلۆنالیست) لەم كۆنگرەیهدا هیچ بەرهەمێكی سیاسیی سەوز نابێت، ئەگەر (PKK) و (نەتەوەیەكان) وەك دوو لایەنی كاریگەر و خاوەن پرسیار و وەڵام هاوبەشی نەكەن، که ههرگیز ئەمەش ڕوونادات، چونكە هەرسێ کوچکهی دكتاتۆر (یەكیتی و پارتی و توركیا) تێیدا چاو شۆڕی پرسیارەكان دەبن، كەواتە ئەم كورپە نەزۆكە سیاسییە لە ڕەحمی جەلال و له ناوگهڵی مهسعودا بە تۆپیوی لە دایك دەبێت.
مانەوەی پارتەكەی رەجب و عبداللە گوڵ، بەرامبەر بە هەڕەشەكانی جەنراڵەكانی توركیا تەنیا (بازووی دبلۆماسیانە)یه، كە لە یهکهم قۆناغدا دۆراوه، بۆیە مانەوە و تێدانهچوونی PKK لە دەستدانی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسییە لە توركیا.
كورد پێویستە چی بكات؟ لە زانكۆ خانمێكی عەرەبی بەغدادی، که هاوكارمە، جارێكیان لەكاتی پشووی خواردنەوەی قاوەدا پێی ووتم، من كوردنیم تا به بوونی جهلال شەرمەزاربم، بهڵام وەك عیراقییەك بێز لە سەرۆكی عیراقی جەلال تاڵەبانی دەكەمەوە، کۆتاییهکهی بهوه هێنا که وتی: لە تەك ڕێزمدا بۆ گەلی كورد، که ئهمه سهرکردهیهتی.
ئەگەر ئەو پلانەی جەلال نیازی هەیە لە تەك مسعود و مالكی دژ به پێشمەرگەكانی (PKK) بیكات كورد، پێویستە لەم ساتەدا جهلال که پیسترین و بڤەترین كەسایهتییه له بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی نهتهوهکهماندا، ئەم فیگۆرە پیسە لەگۆڕەپانی سیاسیی كوردستان توڕبدا.
هیوام وایه (بە تیرۆر و خۆێن ڕشتن نەبێت)، بهڵکو بە ڕاپەڕینێكی سەرجەمیی بێت، لە ئەنجامدا جەلال و پیاوەمافییەكانی بدرێنە دەست دادگایەكی نەتەوەیی بۆ سزای هەمیشەیی، چونكە تا ئەم پیسە سووکه، لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردییدا بوونی هەبێ، هیچ بەشێكی كوردستان ئارامیی به خۆیهوه نابینێت.
سهیری ئهم وێنهیهی سهرهوه بکه، بزانه چۆن گول دهم و لووتی خۆی له جهلال دوور خستۆتهوه، لەوە دەچێت جەلال بۆنی دەمی بێت، بۆیە گۆل ڕووی خۆی وهرگێڕاوه. 1: Mit der lwaffe zur Weltmachacht...F.William Engdahl. P. 265 ....Dr.Bttiger Verlags.GmbH
2: مانگنامەی هەتاو لندن ... قۆنتەراتی شەریكی برا كوژی بە 50 میلوین دۆلار .جەزا چنگیانی
[email protected] فرانكفۆڕت 27-03-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست