کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرانی کورد کوژی پارتی و لقی 4 ماوەی مانگی کە خۆیان ئامادە کردووە بۆ قەتڵوعامی خەڵکی شاری هەلمەت و قوربانی

Thursday, 17/02/2011, 12:00


سەرچاوەیەکە لە کەسوکاری چەکدارەکانی لقی 4وە ئەم هەواڵەی پێڕاگەیاندین ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا پیاو کوژەکانی سەرانی بنەماڵەی خاین وکورد کوژی بەرزانی کاتێ هەستیان کردووە شۆڕش ڕاپەرینەکانی تونس ومیسر دژی دەستەڵاتی دیکتاتۆری ئەمانیش دەگرێتەوە ئەمانە ماوەی مانگێکە خۆیان ئامادە کردووە بۆ تەقەکردن لە هەر خۆنیشاندانێک کەلەشاری سلیمانی دا ڕووبدات ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا بەبڕیاری سەرکردایەتی پارتی هەرچی چەکداری لقی 4هەیە کەخەلکی سلیمانی بوون ماوەی مانگێکە نەقڵ کراون بۆ تاسوڵجەو دەوروبەری هەندی ناوی ئەو چەکدارەنەش لەبەر حاڵەتی ئەمنی ناوەکانییان لای ئیمە پارێزراوە ئەو ووتی ئەوانەی کەئەمڕۆتەقەیان کردووە زۆربەیان خەڵکی شاری سلیمانی نەبوون هی شارەکانی تربوون سەرچاوەکە باوەڕی وابوو پارتی وەک هێزە شۆڤێنی وستەم کارەکان کارە وەحشیگەرایەکانییان ئەنجام دەدەن ئەو نموونەیی گوندی کەڵەکنی سورچیەکانی هێنایەوە کاتی خۆی پارتی کەئەنفالی سورچیەکانی کرد سوپای ڕزگاری سورانیەکانی برد بۆ ئەو کارەساتە لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کەپێدەچی پارتی گومانی لە چەکدارەکانی لقی 4 هەبوو بێ لەئەنجامی هەرڕووبەڕوبوونەوەیەک لەگەڵ خەڵکی سلیمانیدا چەکدارەکانی توشی کێشەی عەشایری ببنەوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە