رۆژئاوا و نەوشیروان
Friday, 07/03/2014, 12:00
كێشە و قەیرانی ئۆكرانیا بە تەواوەتی لاوازی و كرچ و كاڵی سیاسەت و هەڵسووكەوتی رۆژئاوای دەرخست بەرامبەر بە ورچەكەی ئەوروپا كاتێك سەروەری وڵاتێكی نیمچە ئەوروپی لە شەو ورۆژێكدا هەڵوەشاندەوە, دیكاتۆرەكەی روسیا لە سەر بۆریەكانی هەناردە كردنی غاز بۆ ئەوروپا لە رێگەی ئۆكرانیاوە نووسیبوی
(ئەوروپێكان ئەگەر بە تەمان روسیا بچەوسینَنەوە ئەوا دەبێت هەر لە ئێستاوە بە كۆڵ دار كۆ كەنەوە بۆ زمستانی داهاتووتان؟),
ئەم پەرەگرافە بەسە بۆ ئەوەی بزانین كوردستان و سامانەكەی لە پترۆڵ و غازی سروشتی چەندە گرنَگە بۆ ئەمریكا و رۆژئاوا وەك ئەڵتەرناتیڤێكی زیندگی بە مەبەستی لە بار بردنی پیلان و پلانەكانی (پوتین) لە مەر چۆك پێ دادانی ئەورپا و مل كەچی كردنیان بۆ ویست و ئارەزووەكانی روسیا كە دەمێكە خەون بە گەرانەوەی ئیمپراتۆرێتی قەیسەری دەبینێت بەرەو رۆژئاوا, بەڵام رێگاكان بۆ پێكانی ئەم ئامانجە رەنَگە سەختر بێت لە دان و سان لە گەڵ ( پوتین )دا چونكە ئاستەمە بەم شێوەی ئێستا باوە لە كورستان ئەو پرۆژە ستراتیجیانە بكەوێتە بواری پراكتیزیەوە بە هۆكاری دژواری و ئاڵۆزی رەوشی سیاسی و ئاسایشی كوردستان و ناسەقامیگیری ئایندەكەی لە لایەكەوە و دابەش بوونی كۆمەڵگا و چینی سیاسی كوردی بۆ چەندین جەمسەری نا تەبا و ناكۆك و دژ بە یەك بە رادەیەك تێكرا پرۆسەی سیاسی ئیفلیج كردوە و هەردوو پارتە كلاسیكیەكەی كوردستان كەوتونەتە ژێر پرسیارەوە بەوەی هەتا دێت لە یەك ترازان دروست دەكەن لە كۆمەڵگا و حكومەتی كوردستاندا لە دەرئەنجامی سیاسەتە نارۆشن و هەڵە كوشندەكانیان لە ماوەی رابردوودا و دوا كەوتن و پاشەكشێ پێ كردنی پرۆسەی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و پێشێل كاری لە هەموو بوراەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و میدیای ئازاد و چالاكی رۆژنامەنوسان كە بەشێكیان فاكتەرێك بوونە لە راماڵینی كەم و كورتیەكانی ئەو دوو دەسەڵاتە نووقم لە گەندەڵی ئابووری و تاكرەوی سیاسی,
سەركردەی نوێ
هەرێمی كوردستان بەم رۆخە لە قەیران و فرە سەركردە و گووتار و پشێوی سیاسی و ناسەقامگیری ئاسایش و دوا كەوتنی پێكهێنانی حكومەت و دابین نەكردنی مووچەی فەرامبەران و وەستانی بازار و لە كار كەوتنی پرۆژەی خزمەت گوزاری و پرۆسەی بووژاندنەوەی ژێرخانی كوردستان ئاستەمە ئیتر رۆژئاوا و ئەمریكا بە تایبەت بهێڵنروو لە سەرنگوومی بكات لە دوای چەندین دەیە لە هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بەم ناوچەیە كە بەشێكی دانەبراوە ئێستا لە بەرژەوەندی ستراتیجی و ئاسایشی نەتەوەییان, سەركردە كوردە كۆنەكان بە رابەرایەتی مەسعود بارزانی تا دێن تووندرەو و نا دیپلۆماسی و نارۆشن دەبن لە سیاسەتەكانیان لە پەیوەند بە دۆسێی ووزە و داهاتی كوردستان و شێوازی رەفتار كردن لە گەڵ حكومەتی ناوەند و فیدراڵی لە بەغداد, تا دێن تاك رەوانە و نا دیموكراسیانە دەجوڵێن وابەستە بە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و زیارتر بەرەو قۆرخ كردنی دەسەڵات و تێكرا جومگە هەستیارەكانی ناو ژیانی سیاسی و ستراكچەری دامەزراوەكانی هەرێم هەنَگاو دەنێن بە بێ گوێدان بە شایستەكانی هەڵبژاردن كە دوور نەبوو لە ناشریترین جۆرەكانی پێشل كاری و ساختە كردن, ئەمانە هەموو وای كرد كە ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەروەی بۆ مافی مرۆڤ ناوی هەردوو پارتی دەسەڵاتی كوردی بخاتە ناو لیستی رەشەوە وەك دوو پارتی گوماناوی بە تێوەگلان لە كرداری ناشارستانی, تا دێت كێرڤی خۆشەویستی ئەو دوو پارتە لە دابەزیندایە بە رادەیەك هەردوو جەمسەری زاڵ لە ناوچەكەدا بە دوای كەسێك و كەسایەتیەكی تردان كە بتوانێ نەك هەر بە ئامێز وەربگیرێت لە لایەن لایەنگیران و پێگا و جێگای سیاسی و كۆمەڵایەتی هەردوو پارتەكە بەڵكو بە بێ رەخنەیەكی ئەوتۆ بە هەمان شت لە لایەن ناوەند و بازنەی بریار و كارتێكەر لە ناوەند و ناوچەكە و جیهان پێشوازی لێ بكرێت و پێ دەچێت نەوشیروان موستەفا ئەو سەركردە چاوەروانكراوە بێت بۆ ئایندەی كوردستان و ناوچەكە بۆ راگرتنی باڵانسی هێز و سەقامگیری و میانرەوی لە زۆنَگ و هەرێمێك كە دەكرێ بگۆردرێت بۆ كۆمەك بەر و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی سیاسی و ئابووری بە تایبەت ووزەی زیندگی و رزگار بوون بۆ هەتا هەتایە لە هەرەشەی گورزی زبری روسیا لە وەرزی سەرمادا و بەكارهێنانی وەك كارتێكی فشاری ئابووری و سیاسی لە دژیان, دیارە سەردانە بە كۆمەڵەكەی نوێنەران و دیلۆماتەكارنی دەوڵەتانی ئەوروپی بۆ مەكۆی سەرەكی بزتنەوەی گۆران و دانیشتن لە گەڵ نەوشیروان ئاماژەیەكی ئاشكرایە بۆ نیازی ئەو دەوڵەتانە لە ئەگەری پەراوێز كەوتنی سەركردە كلاسیەكان و خۆ ئامادە كردن بۆ چاخێكی نوێ لە گەڵ سەركردەیەكی نوێ وەكو نەوشیروان سەرباری چەند تێبینی و پەراوێزێك لە سەر رابردووی شۆرشگێری و تووندرەوی ئەو پیاوە و دوور كەوتنەوەی لە ناوەندی بریار و پەیوەندیەكان وەك كەسی یەكەم تا دوێنێ,
شرۆڤە كاری سیاسی
م.محمد گەرمیانی
سلێمانی
06.03.2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست