کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆيله‌ چۆن ده‌بێته‌ رۆژنامه‌نووس؟!

Sunday, 08/12/2013, 12:00

2332 بینراوە


له‌ دونيادا هيچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ى كۆيله‌ بوون و ژێرده‌سته‌يى ناخۆش و گران و ئه‌سته‌م نيه‌،مرۆڤ نانى شه‌وى نه‌بێت،بێ پێخه‌ف ومال َو حالَ بێت، هه‌ر شه‌وى له‌شوێنێك رۆژ بكاته‌وه‌، گه‌لێ مه‌ردانه‌ سه‌ربه‌رزانه‌تره‌ له‌وه‌ى ،نۆكه‌ر و زورِناژه‌نى كه‌س و لايه‌نێك بيت،وه‌ك ئه‌و به‌رِێزه‌ى كه‌ناوى شادمان مه‌لا حه‌سه‌نه‌ و ،كۆيله‌ و ده‌ربار و نۆكه‌رى يه‌كێتى يه‌و له‌ ده‌زگا روزه‌ردو پرِله‌درۆ وچه‌واشه‌كاريه‌كه‌ى كارده‌كات.
به‌راستى مايه‌ى شه‌رمه‌زارى و روره‌شيه‌ ،بۆ كه‌سانێك كه‌ خۆيان به‌ ئازاديخواز ونوسه‌ر و رۆشنبير بزانن،كه‌چى له‌هه‌مبه‌ر تاوانێكى بێ ئابرِوانه‌ و پرِ شه‌رمه‌زارى وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌دژى نوسه‌رى شه‌هيد كاوه‌ گه‌رميانى كرديان، كه‌ پرسيار له‌هه‌ركێ كه‌يت ،ده‌مى هه‌ر كه‌سێك بكه‌يته‌وه‌،يه‌كه‌ و راست پێت ده‌لَێت كه‌ تاوانه‌كه‌ ئه‌گه‌ر يه‌كێتيش نه‌يكردبيێت،هه‌ر يه‌كێتيه‌، ته‌نانه‌ت مه‌كته‌ب سياسى حزبه‌كه‌شى ته‌واو دلَنيان كه‌ كارى خۆيانه‌ و باش ده‌زانن كێ ئه‌نجامى داوه‌،كه‌چى ئه‌و كاسه‌ لێسه‌ ،ئه‌و نۆكه‌ر و ئه‌لَقه‌ له‌گوێيه‌ ،له‌ خه‌جالَه‌ت نامه‌و پاكانه‌ يه‌كدا،بۆ يه‌كێتى و حزبه‌كه‌ى ده‌پارِێته‌وه‌،گوايه‌(هيچ كه‌سێك هێنده‌ى يه‌كێتى فه‌زاى ئازاد و ديموكراسى فه‌راهه‌م نه‌كردوه‌،بێ به‌زه‌ييانه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌ستى تاوان وتۆمه‌ت بۆ يه‌كێتى درێژ ده‌كه‌ن!،گوايه‌ لاى ئه‌و ئه‌فه‌نديه‌ يه‌كێتى باجى ئه‌و فه‌زا ئازاده‌ ده‌دات، يه‌كێتيش دور و نزيك له‌و كاره‌ بێ به‌ريه‌.) باشه‌ كاكه‌ شادومان، پێم نالَێت مه‌حمود سه‌نگاويه‌كى نه‌خوێنه‌وار و جنێو فرش،عه‌دنانى حه‌مه‌ى مينايه‌كى په‌ته‌رِى، شێج جه‌عفه‌رێكى بوده‌لَه‌،عه‌تا سه‌راويه‌كى پياو كوژ و دز، له‌كوێ ده‌زانن ئازادى و راگه‌ياندن و رۆژنامه‌ چيه‌، تا رێز له‌و ئيراده‌يه‌ بگرن و فه‌زا و كه‌شێكى ديموكراسى بۆ بخولَقێنن؟!
ناهه‌قى ناگرم ئه‌گه‌ر منيش بام له‌برى ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر وام ده‌گوت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ناو ليتاو وزه‌لكاوى خيانه‌ت و پياوكوشتن گه‌وره‌ بوه‌،تا ئێستاش ئه‌و نانه‌ى ده‌يخوات وئه‌و داهاته‌ى به‌ده‌ستى دێنێت له‌سايه‌ى كاسه‌ لێسى و به‌شان وبالَ هه‌لَدانيه‌تى بۆ يه‌كێتى. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌و ماستاو مه‌رايى و مامه‌ حه‌مه‌ييه‌ نه‌كات،له‌برسان ده‌مرێت.
حه‌زده‌كه‌م له‌ شادومانى نوسه‌رى كوردستانى نوێ بپرسم، ئه‌رێ به‌رێزم من تێناگه‌م ،باسى كام فه‌زاى ئازاد ده‌كه‌يت؟ باسى كام ديموكراسى ده‌كه‌يت؟ هه‌قه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ واژه‌يه‌ شه‌رم بتگرێت و عاره‌قى شه‌رمه‌زارى برِێژيت، تف و نه‌فره‌ت له‌ دوژمنانى ئازادى و رۆژنامه‌نوسان بكه‌يت كه‌ به‌دلَنيايه‌وه‌ پێت ده‌لَێم سه‌رانى حزبه‌كه‌ته‌، نه‌ك نه‌عامه‌ ئاسا سه‌رت بخه‌يته‌ ناو لينگت و،كوێرانه‌ ديموكراسى و ئازادى يه‌كێتيمان پێ بفرۆشيت.
كاكه‌ شادومان ،ده‌كرێت بزانم ئه‌و كه‌سانه‌ كێ بوون، كه‌ پاش 24 سه‌عات له‌په‌خشى كه‌نالَى ناليا سوتانديان؟ ئه‌و لايه‌نه‌ كێ بو كه‌ به‌ بۆمب هێرشى كرده‌سه‌ر هه‌مان كه‌نالَ،ئه‌و كه‌سانه‌ كێ بون،كه‌ په‌لامارى خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانيايه‌يان دا و ويستان بيكوژن؟ ئه‌وه‌ كام لايه‌ن بوو له‌سه‌ر گرده‌كه‌ى به‌ختياريه‌وه‌ تانك وده‌بابه‌ى به‌ره‌و رووى كۆمپانياى وشه‌ و كه‌نالَى كه‌ى ئێن ئێن دابه‌ستبوو؟
من نازانم به‌رِێزتان گێل و بێ ئاگان،يان له‌ئاست ئه‌و تاوان و هه‌رِه‌شه‌ وگورِه‌شه‌يه‌دا خۆتان له‌گێلى ده‌ده‌ن، ئه‌ى ئه‌و كۆمه‌لَ وگروپه‌ كێ بون، كه‌ ئاسۆس هه‌رديان خه‌لَتانى خوێن كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ كێ بون،رێبين هه‌رديان ده‌ست به‌سه‌ر كرد، ئه‌و هێزه‌ كێ بوو،كه‌له‌ به‌رده‌ركى سه‌را به‌عس ئاسا ئازارى خه‌لَكيان ده‌دا، خێمه‌ى مانگرتوانيان ده‌سوتاند؟ ئه‌و به‌رپرسانه‌ كێ بوون،كه‌ ده‌يان جار هه‌رِه‌شه‌ و چاوسوركردنه‌وه‌يان له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسى شه‌هيد ،كاوه‌ گه‌رميانى ئه‌نجام داوه‌،جنێوى سوك وبازارِى وه‌كو خۆيان پێ داوه‌، ئه‌ى ئه‌و لايه‌نه‌ كێ بو كه‌كه‌يسى شكات وساكالاكانى شه‌هيدى له‌گه‌رميان شوێن بزر كرد؟
له‌وه‌ش سه‌يرتر ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناو رۆژنامه‌ نوسه‌ ، ته‌نگه‌ نه‌فه‌س بوه‌،گوايه‌ تۆمه‌ت و بوختان دراوه‌ته‌ پالَ يه‌كێتى، هه‌قه‌ يه‌كێتى و له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ وته‌شهيرانه‌ داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌نالَ و راگه‌ياندنانه‌ تۆمار بكات، له‌ناخه‌وه‌ به‌زيم به‌حالَ و بيركردنه‌وه‌يدا دێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌موو ئازادى و راده‌برِينێك له‌وه‌دا ده‌بينێته‌وه‌،كه‌ به‌شان وبالَى كۆسره‌ت و تالَه‌بانى و كێ و كێدا هه‌لَبدات، به‌و شێوازه‌ى كه‌ خۆيان پێ چه‌واشه‌و په‌روه‌رده‌ كردوه‌ ،ئه‌يه‌وێت خۆلَيش بكاته‌ چاوى ئێمه‌، ئه‌وانيش له‌به‌رامبه‌ردا خه‌لاَت وپاداشتى بكه‌ن و ده‌ستخۆشى لێ بكه‌ن،شه‌وان داوه‌ت و ميواندارى چه‌ورى بكه‌ن.
من ده‌زانم كه‌ حه‌يا وشوره‌يى و خه‌جالَه‌تى لاى ئێوه‌ نه‌ماوه‌ ده‌مێكه‌ تۆراوه‌ ، باشتر بوو ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌شت به‌ درۆ و، بۆ سپيكردنه‌وه‌ى روى ره‌شتان هاوخه‌مى خۆت ده‌ربرِيايه‌،به‌لاَم ئه‌و كارانه‌ كه‌سى خۆى و ده‌وێت،كه‌سێك ده‌توانێت بيكات كه‌ئازاد وسه‌ربه‌ست بێت و، خاوه‌ن خامه‌ى فرۆشراو و به‌كرێگيراو نه‌بێت. به‌چه‌شنى خۆت و سه‌رنوسه‌ر و ستافه‌ به‌عسى يه‌كانى رۆژنامه‌كه‌ت ، به‌داخه‌وه‌ زۆريش به‌داخه‌وه‌ ، رۆژنامه‌نوسانى وه‌كو سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خامه‌و بيريان ئازاد بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌سليمى هيچ به‌رپرس و كورد فرۆشێك نه‌بون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌ سه‌نديكا ى رۆژنامه‌نوسان و نه‌نوسه‌رانى حزبه‌كه‌ت چاويان پێيان هه‌لَ نه‌ده‌هات، خاوه‌نى يه‌ك شت نه‌بوون، حالَيان له‌حالَى قه‌ره‌ج وكۆچه‌رى باشترنه‌ بوو، به‌لاَم ئه‌وان ژيانى سه‌ربه‌رز سه‌رفراز ونه‌مريان هه‌لَبژارد،بۆ هه‌تايه‌ به‌چه‌شنى گيڤارا و ماندێلا وسه‌رجه‌م خاوه‌ن بيرو ئيراده‌ ئازاده‌كان ،له‌بيرو خه‌يالَماندا ده‌بن و بۆهه‌تايه‌ فه‌رامۆش ناكرين، ئێوه‌ش رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و شكست ودۆرِان و تيرۆرو ناپوتى مل ده‌نێن، رۆژێك دێت ،هه‌ق و حسابتان لێ وه‌ربگرين، ئه‌و نوسينه‌ پر شه‌رمه‌زاريه‌ى تۆش ببێته‌ به‌لَگه‌ و پاكانه‌يه‌ك بۆ بێ به‌ريكردنى يه‌كێتى له‌و تاوانه‌.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)