كاك نەوشیراون بۆ دەستبەردارى عەقلیەتە كون و گەندەڵكارەكان نابێت ؟
Sunday, 06/03/2011, 12:00
هەموو كارێكی نوێ و گۆڕانكاریەك بە خەڵكى داهێنەر و بیرفراوان و شارەزا و بە ئەزموون و ئەكتیڤ و خاوەن ئەقلیەتی مودیرن و بە ئامرازى گونجاو ئەنجام دەدرێت .
بینا و تەلارى نوێ بە كەرەسەى بەكارهاتووى كۆن و وەستاى گڵ و بلوكی خاوەن ئەقلیەتی رابردو دروست ناكریت كە بە نەزانینی چەند خانووى سەقەت كردبیت و لە مەوادیش سەرراست نەبیت ، لە حالەتیكیشدا ئەنجام درا وا بەسەریەكدا دەروخیت و زیان بە دەوروبەریش دەگەیەنیت . لە هەموو كاریكَی زانستی و تەكنیكی و كومەلایەتی و ئابورى و سیاسیشدا ئەوە راستە و دەشیت .
بەریز كاك نەوشیروان بۆ خوى دەورى (40) سال یەكیك لە سەركردە ناودیارەكانی ئەوتەیار و رەهەندە فیكریەی یەكیتی بووە. شیوەى بیركردنەوەى ، شیوازى هەلسووكەوت و كار و كردار و چونێتی تیروانین و دروستبوونی هەلویست و كاردانەوەى بە سەرمەبەستەكاندا زور لەو سەركردانەی ترى ئەو تیز و رێڕەوە كونەى دروستبووى هەفتا و هەشتاكانی سەدەى رابردوو جیاوازتر نیە . كە بگاتە كاتی هەستیار هەر بە هەمان شیوازى ئەوان چارەسەر (معالجە) ى دەكات لە بەر ئەوەى ماوەیەكی دریژ بە هەمان ریرەودا رویشتوە و فیكر و تیروانینی بەوەوە دەقی گرتوە و ناتوانیت لە چوارچیوەى دەرچیت ، لە ناخیشیوە بڕواى بە شەرعیەتی شورشگیرى هەیە نەوەك شەرعیەتی پەرلەمانى و ئەوە لە كومەلیك لە ووتە و هەلویستەكانیشیدا دەردەكەویت . ترسی ئەوەش هەیە كە چۆن پاش چەندین ساڵ لە سەركردایەتیكردنی كۆمەڵەى رەنجدەرانی كوردستان ئەوەى خستەروو كە بڕوا و قەناعەتی پێنەبووە و لە بەرخاترى ((مام جەلال)) ئەو مەركەزەى قەبولكردوە ، بویە دەشیت پاش ماوەیەك هەمان مەبەست دووبات ببیتەوە و بە هەرچ هویەك واز لەم ریرەوەش بهینیت . هۆیەكی تریش كە ئەم ئەگەرە زیاد دەكات ئەوەیە كە یەكیكە لە سەركردەكانى قوتابخانەى فیكرى كۆن و ناتوانیت دەستبەردارى ئەوانەى تر بیت كە پیشتر كارى لە گەڵ كردون ، هەرچەند ناتوان و گەندەل و بیرتەسك و دواكەوتوو بن و هەر پشت بەوان دەبەستیت زیاتر لە خەڵكانى گەنجی بیرى نوێ ، سەرەراى زانینی بو ناوەروكی ئەوان . هەمیشە لەو بیرەشدایە لە قوناغیكى تردا سەركردایەتی یەكیتی بكات یان زۆرى یەكیتی بەلاى خویدا راكێشیت نەوەك ریكخراویكی نوى لە كەسایەتى وقالب و ناوەروك و كرداردا دامەزریت .
ئەو راستیە لەوەدا دەردەكەویت كە تا ئیستا و پاش دامەزراندنی بزوتنەوەى گۆڕان و بونیشی بە حیزب هەر كارەكتەرە كونەكانی قیادەى یەكیتی تیدا بالادەست و بڕیاردەرن و لە دانیشتن و گفتوگوكان لە گەڵ لایەنەكانی تر هەر ئەوان دیارن وەك ئەوەى بلێیت كەسی تر نەبیت و دیمەنى رابردوى كوبونەوەكانى قیادەى یەكیتی دەهینیتە بەرچاو، ئەوانەى كە لە شوێنی هەستیارى حیزبی و حكومی و دەسەلاتدار بوون و بەشیكی زوریان بەشدارن لە هەموو ئالوزى و تەنگوچەلەمە و گرفت و شەرە ناوخویەكان و سەركوتكردنى خەلك لە كاتی نارەزایی و بیریشیان تەنگوچەلەماویە و ئەقلیتی عەسكەرتارى كونیان هەیە و بڕوایان بە ناوەروكی دیموكراسی و جیگاچوڵكردن بو خەلكی نوى نیە ، بەڵگەش بۆ ئەوە كە زوریان ئەندام م س و بەرپرسی بالاى دەزگا حیزبیەكان و وەزیر و پاریزگار و بەرپرسی سەربازى و شتیتر بوون چ ریفورمیكیان ئەنجام دا یان هیچ نەبیت چەند گۆرانكارى باشیان لە دەوروبەر و ئورگانەكانی ژیر دەسەتی خویان پەیڕەوكرد كە بەرچاوبیت ، بە پیچەوانەوە هەر وەك ئەوانی تر دەسەلاتی خویانیان سەپاند و ئەوەى دەستەمۆكراویان بوو دەهاتە پیشەوە و ئەوەشی خاوەن رەئی و هەلویست و بریارى خوى بوو و نەدەچوە ژیر بارى كومەلیك مەبەست بە هەموو شیوازیك بەرهەلستی دەكرا و دەردەپەڕیندرا ، كت و مت وەك ئیسلوبی كومەلیك لە قیادەكانی ترى یەكیتی كە ئیستا لە سەر كارن و بگرە زیاتریش . هەلویستی روژانەى بەشێكی زورى ئەوانە و رفتار و كرداریان لاى زوربەى خەلك ئاشكرایە . جا چۆن ریفورم بە خەڵكانی وا ئەنجام دەدرێت و گۆڕانكارى سەردەمانە دێتە كایەوە ؟ ئەى پیشتر بۆ هیچی لەوانەیان نەكرد و بەشدارى گەندەلى و هەموو كردەوەكانی تریان كرد ؟ خەڵك دڵی خۆشبیت بە حاڵە حاڵ روبكاتە شتیكی نوێ و بە ریگایەكى تردا بروات بەلام كە دەكەویتە سەر ئەو ریگایە تەماشا دەكات زورى ئەوانەى رایلێكردون سەرقەفلەكەن و جڵەویان بەدەستە، ئەمە دەبیت چی گورانكاریەك بیت! ئەنجامەكەشی دەبیت بەرەو كوێ بروات ؟
بە دلنیایەوە ئەمە ئەو مەبەستە دەسەلمینیت كە كاك نەوشیروان بە هەمان ریبازى كوندا دەروات و ناتوانیت دەستبەردارى ئەوانە بیت و پشت بە نەوەى نوى ببەستیت و متمانەى بە خەڵكانى بیرى نوى و رەهەندى سەردەمانە نیە و بیشیوێت گورانكارى ئەنجام بدات وا بە مودیل و قالبى خوی دەیكات نەوك لە سەر واقیع و بە پشتبەستن بە نەوەى نوى و پیداویستیە واقعى و راستەقینەكانى سەردەم و كەسانی گۆڕنخواز ناچار دەكات لە ژیر وێایە و لە سایەى كونەكان جوڵە بكەن و بریارەكانیش بەسەریاندا دەسەپیندریت و دیموكراسیبوونیش هەر لە ووتە و نوسینەكاندا دەبیت ، بەلگەش بو ئەوە لە دەم و گفت و لیدوانی هیندیك لە پەرلەمانتاران و هەڵسوراوانی خودى گوِرانەوە بیستراوە و گەمە سیاسەكانی گۆڕان و بشێوى و ناكوكی لە راگەیاندن و دەربڕین و هەلویستەكانیان لە ماوەى كورتدا ئەوە دەخاتە روو .دیارە كاك نەوشیروان بە هەمان شیوازى كون دەیەوێت ئەوانە لە حالەتی پیكدادان بەكار بهینیت ـ ئەگینا خوى باش دەزانیت رولى ئەكتیڤیان نابیت و بگرە زیاتر نەگەتیڤن و لە روداوەكانى ناوچەكەش نەگەیشتون و دەركى ئەركی داهاتووش ناكەن.
گوِرانخوازى و گوِرانكارى تەنها بە ووتە و دەربرین نابیت ، بەلكو كردەوە و كارە و بە هەموو كەسیش ئەنجام نادرێت ، دەبێت ئامراز و شیوازى گونجاویشی بو دەستنیشان بكریت . كەم كەس هەیە دژى گوِڕانكارى بەرەو باشتر بیت ، مروڤ لە ساتیكی دیارى كراو بو ساتیكى تر هەر هەمان مروڤ نیە و لە هەموو بواریكدا بیەویت و نەیەویت گۆڕاوە . دلنیام لەوەى گەر بزوتنەوەیەكی گورانخوازى راستەقینەى سەردەمانەى مودیرن دروست ببوایە وا زورى جەماوەر و زورینەى ئەندام و كادیرى یەكیتی و حیزبەكانى ئیستاشی لە گەڵ دەبوون ، بەلام نەوەك وەك ئەوى هەیە زور كەس رووى تیدەكات بەلام كە لە نزیكەوە بۆى دەردەكەویت دەڕەوێتەوە . وەك ئەواتە عەرەبیەكە (یستعیر بالنار من الرمچاو : واتە لە ترسی خولەمەیش خوى دەداتەپاڵ ئاگر). كەى بەم شیوەیە و بەوانە گۆڕان دیتە كایەوە !
ووتەم بو نەوەى نوى و خەلكی روشنبیرو بیرمەندە خاوەن عەقلیەتە سەردەمانەكان : بوخوتان ریگاى داهاتووتان هەلبژیرن و خەباتى مەدەنیانەى سەردەمانە دەستنیشان بكەن لە سەربنەماى دیموكراسی و ئاشتیخوازانە و پشت بە عەقلیەتی كون مەبەستن لەبەر ئەوەى گەر وابكەن پاش چەند سال بوتان دەردەكەویت كە لە بازنەیەكدا سوراونەتوە و دەبیت سەرلەنوى دەست پیبكەنەوە و ئەوە سەختتر و ئالوزتر دەبیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست