کاک وشیار وەک دوپشک بەکوردیەوە دا
Thursday, 16/12/2010, 12:00
حەفتەی رابردوو بابەتێکم لەسەر کاک وشیار نوسیبوو ئاماژەم بەوە کردبوو کە عەرەبەکانی بەغدا کاک وشیار بەکار دەهێنن کە وەک دوپشک بە کوردەوە بدات، وا ئەمڕۆ کاک وشیار وەک دوپشک بە کوردیەوە دا.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3d776afdبەدرێژی مێژوی دروستبوونی عێراق، هیواو ئاواتی هەموو کورد لاوازی دەسەڵات بووە لەبەغداو دەست و پێ بەسترانی لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە, لەبەختی کوردیش لە ساڵی 1990دا قاچی رژێمی عێراقی بەتەڵەوە بوو و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کۆمەڵێک بڕیاری توندی بەسەر داسەپاند، هەر هەموو بڕیارەکانیش لەبەرژەوەندی کورد دابوون، هەڵسوکەوتی بەشداری حیزبە کوردیەکان لە دروستکردنەوەی عێراق و داواکانی ساڵانەی وەزیری دەرەوی عێراقی (وشیار زێباری) لە داوای لابردنی بڕیارە توندەکانی کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی، بەتایبەتی دهرهێنانی عێراقه له ژێر بهندی 7 ی نهتهوه یهكگرتووهكان، ئەمڕۆ نەتەوە یەک گرتوەکان داواکەی کاک وشیاریان پەسند کردو دەست پێی دەوڵەتی عێراقیان کردەوەو با بزانین لەداهاتودا کاک وشیارەکان چۆن بەرژەوەندی کورد دەپارێزن.
دێتە بیرم لە هەوڵەکانمدا بۆ بەدەستهێنانەوەی سامانی کورد بەتایبەتی نەوت لە ساڵانی 1991 بۆ 1995، پڕۆژەی نەوت بەخۆراکم کردبوو بە سەنگەری یاسای شەڕەکەم و داوام دەکرد کە نابێ سامانی کورد بدرێتەوە دەست بەغداو دەبێ کورد بۆخۆی سەرپەرشتی سامانی خۆی بکات، بێجگە لە بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ پڕۆژەی نەوتی کوردستان، لەساڵی 1995 یشدا لە کۆنفڕانسێکی نەوتیدا لەلەندەن بەپشتیوانی ئەمەریکا داوام لەنەتەوە یەکگرتوەکان کرد کە دەبێ بەشە نەوت بەخۆراکی کورد لەبەغدا جیا بکرێتەوەو داواکەشم وەرگیرا، 13% بۆ کورد جیا کرایەوەو لەو رۆژەوە تاکو ئەمڕۆ کورد بەشە خۆراکی خۆی وەردەگرت، دەوڵەتی عێراقیش ئەوەی وەک هەنگاوێک دەستنیشان کرد بۆ دابەشکردنی عێراق، (تێکڕای ئەو دۆکیمەنتانەم هەیە).
هەرچەندە ئەو 13% ش بەبەرژەوەندی پارتی و یەکیەتی تەواو بوو و دزیەکی زۆری تێدا کرا، بەڵام دەستی کەم هەژارانی کورد شتێکیان پێ دەبڕا، وا ئەمڕۆ لەسەر داوای کاک وشیار زێباری، ئهنجومهنی ئاسایش بڕیاریدا به كۆتایی هێنانی به پڕۆگرامی نهوت بهرامبهر به خۆراك دەرکرد كه لهسهردهمی حكومی سهدام حسێندا به مهبهستی دابینكردنی خۆراك بۆ هاوڵاتیانی عێراق كار بهو پڕۆگرامه دهكرا تائێستا، (پراڤۆ کاک وشیار، هەژاری کورد ئەوەندەی لە سامانی خۆی پێدەبڕاو ئەویشت لێ بڕین).
http://www.kurd-oil.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست