شەهیدانى داستانى بەكربایەف وشەهیدانەكەى تەحسین شاوەیس
Thursday, 29/03/2012, 12:00
30 ساڵ پێش ئێستالە31\3\1982 لەداستانێكى كەم ووێنەو خۆراگرى لە گوندى بەكربایەف لەسنورى گەرمیان پۆلێك پێشمەرگەى حزبى شیوعى كوردستان بەمەبەستى یادكردنەوەى 48 ساڵەى حزبى شیوعى بەرەو گەرمیان بەرێكەوتن بەڵام لەگوندى بەكربایەف لەكاتى پشوودان هێزێكى زۆرى جاش و هێزەكانى بەعس كە سەدان كەس دەبوون پەلامارى (19) پێشمەرگە دەدەن و لەداستانێكى كەم ووێنەدا لەخوراگریان بەرامبەر بە دوژمنان كە سەركردایەتى كردنى لەلایەن تەحسین وشاوەیسى جاش و سەركردەى شەرى ناوخۆى كوردستان و شەهیدى ئێستاى پارتى دیموكراتى كوردستان (17) پێشمەرگە شەهید دەبن كە یەكێكیان زێندانى دەكرێت ودواتر بە عەفوو عام بەردەبێت ویەكێشیان لەو شەڕەدا رزگار دەبێت وباقى هاورێان كە ژمارەیان (17) پێشمەرگە بوو بە شێوازێكى زۆر نامرۆڤانە شەهید دەبن كە تەحسین شاوەیس وجاش وشەهیدى ئێستاى پارتى دیموكراتى كوردستان وەك سەركەوتنێكى گەورە مژدەى بە بەعس و ێدام حسین دا , ئەمساڵ لەكاتێكدا یادى (30) ساڵەى شەهید بوونى ئەو پۆلە پێشمەرگە دەكەینەوە كە مووچەى شەهیدانەكەى ئەو شەهیدانەى كە لە رێگاى كوردایەتى شەهید بوون بەقەد مووچەى تەحسین شاوەیس نیە كە جاش ومستەشارى بەعس بووە ودەستى هەبووە لە كوشتن و گرتنى سەدان لاو و رۆڵەى ئەم میللەتە, ئەگەر لەرابردووى میللەتى كورد بە پلە دوو لە عێراق حساب كرابێت ئەوا ئەمرۆ خوێنى شەهیدانى ئەم میللەتە لەلایەن دەسەڵاتەوە جگە لە شەهیدەكانى خۆیان باقى حزبەكانى تر بەپلە دووى حساب دەكەن, لەم روانگەیەوە وەزارەتى شەهیدان و پەرلەمانى كوردستان بەرپرسن لە دەركردنى یاسایەك بۆ كەس وكارى شەهیدان , هەروەها ناكرێت دەیان مستەشارو كورد كوژ لەناو كوردستان رێزگرتن و پلەو پایەیان لە خەڵكانێكى خەم و خۆر و ئازارچێش و ئاوارە وماڵ وێران زیاتربێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست