کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەربەندیخان : 10 پارچە زەوى دراوە بە 5 خێزان

Thursday, 07/06/2012, 12:00




بەهۆى دابەشكردنى زەوى بەسەر فەرمانبەر و كەسانى حزبى لەكوردستان گەورەترین گەندەڵى لەدابەشكردنى و فرۆشتنى زەوى كراوە , چونكە هەمیشە حزب ئەكتەرى سەرەكى بووە لە دابەشكردنانەدا,ئێستا بەهۆى فشارى گەنجان و بوونى ئۆپۆزەسیۆن هەندێ لەو گەندەڵیانە دەردەكەون كە حزبى دەسەڵات و حكومەت ناتوانن بیشارنەوە, لەم رۆژانە (5) خێزان یان دەتوانین بڵێن ژن ومێرد بەپێ یاسا سودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوەى لەكاتێكدا بەپێ یاساى وەرگرتنى زەوى دەبێت لە ژن ومێردێك یەك كەسیان سودمەندبن بەڵام لەدەربەندیخان ئەمە پێچەوانەیە بەڵكو دووان لەو كەسانە دووپارچە زەوى وەرگرتووە بەپێ ئەو زانیارایانەى لاى منە كە ناوى سیانى ژن و مێرد و ژمارەى زەوى و كەرتەكەى تێدایە بەم شێوەیە:
(أ . ت . م) دوو زەوى وەرگرتووە ناوبراو خزمایەتى لەگەڵ ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى هەیە ژمارەى زەوى 1\1118 كەرتى 28 ى سەلیم پیرك هەروەها زەوى ژمارە 1\27 كەرتى 28 ى سەلیم پیرك بەناوى خۆیەتى و سەرجەم بەڵگەكان لەشارەوانى دەربەندیخان هەیە هەروەها (ف . م. ق) هاوسەرى (ئا . م . أ .س) دوو زەویان وەرگرتووە ئەم ژن ومێردە بەژمارەى 48\581 كەرتى 29 ى كانى سارد وە زەوى ژمارە 1\1181 كەرتى 28 ى سەلیم پیرك بەهەمان شێوە هاووڵاتى (ر. ح .م.أ) لەگەڵ هاوسەرەكەى (ج.أ.م) دووپارچە زەویان وەرگرتووە بە ژمارەى 1109\1047ى كەرتى 29 ى كانى سارد و زەوى ژمارە 11\307ى كەرتى 28 ى سەلیم پیرك وە هاووڵاتى (ب. م. أ) وهاوسەرەكەى (ب. م .ێ) دوو پارچە زەوى ژمارە 48\119ى كەرتى 29 ى كانى سارد و زەوى ژمارە 109\367 كەرتى 29 ى كانى سارد هاووڵاتى (ێ. أ . ك.ع) دوو زەوى وەرگرتووە بە ژمارەكانى 1\970 ى كەرتى 28ى سەلیم پیرك و زەوى ژمارە 109\542 كەرتى 29 ى كانیسارد
بەپێ یاساى شارەوانیەكان و حكومەتى هەرێمى كوردستان دەبێت پێنج لەو زەویانە بگەرێنەوە بۆ شارەوانى لە خاوەنەكانیان بسێننەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە