کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو مەتەڵانە هەڵبهێنە؟

Sunday, 22/02/2015, 12:00


تکایە بە ووشەیەك بتوانە وەڵامی ئەم مەتەڵانە بدەرەوە و خەڵاتیش بریتیە لە ناردنی براوە بۆ حەوزە علمییەکانی نەجەف و کەربەلا، یان ئەگەر پێت خۆشە دەتکەینە ئەندامی ئەو وەفدەی کە نیاز وایە سەردانی دکتۆر ئەبو بەکر بەغدادی هاشمی قوڕەیشی لە موسڵ بکات. هیوامان وایە بەخت ببێتە یاوەرتان.

١) ئەوە چییە، کە ئەیکەیتە ناو چرا و زۆپا هەم گەرمایی هەیە و هەم ڕووناکی، بەڵام کە ئەیکەتە ناو تەنکەر و بۆری و پاپۆڕەوە، قوڕت بۆ خەست ئەکاتەوە و لە زەرەر زیاتر خێرێکی تری نییە؟

٢) ئەوە چییە ناخورێتەوە و لەگەڵ ئاودا تێکەڵ نابێ و بە ڕەنگە تێکەڵ و پێکەڵەکەی وەك پەلکە زێڕینە وایە، کەچی لەگەڵ خوێنی مافیا و دز و مەسئولەکانی باشوور تێکەڵ ئەبێ و قازانجی بۆیان هەیە؟

٣) ئەوە چییە ساڵانە وەك موفەرك حکومەت سەرو یەك بەرمیل بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ئەکا.کەچی بۆ خۆیان ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار هەناردە ئەکەن؟

٤) ئەوە چییە بەدۆلار ئەیفرۆشن و بەدیناری تەبع ئەیدەن بەهاوڵاتی؟
٥) ئەی ئەوە چییە، کە لە داعشیش بە دۆلار لێیان ئەکڕن و لە بەرانبەریش هامەر و چەکی پێشکەوتوو و پیکابی دەبڵیان ئەدەنێ؟

٦) ئەوە چییە لە کوردستان ژێر خان و بن خانی لیپا و لیپە لەم (بەڵایە) و کەچی مووچە نیە و پارەکەی دیار نیە؟

٧) ئەوە چییە داهاتەکەی لە بانکەکانی تورکیا بۆمان هەڵئەگرن، چونکە خۆمان لەجیاتی بانك ژێر زەمینیمان هەیە تیا دادەنێین؟

لەکۆتاییدا ئەوە ماوە بڵێین براوە لەناوچە کوردیەکانی ژێر هەردوو هێزە ئیسلامیە (داعش و حەشدی شەعبی) مۆدرێنە. ئەتوانن سەردانی فٶئادی مەلا مەعسوم بکەن لە بەغدای ئاشتی و تەبایی گەلان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە