کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تاڵه‌بانی و کۆچی دوایی

Tuesday, 21/08/2012, 12:00





ئه‌رکی یه‌که‌مینی سه‌رکرده‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌له‌پاش خۆی چه‌ندین سه‌رکرده‌ درووستبکات بتوانن له‌خۆی باشتر که‌شتیه‌که‌ بگه‌یه‌ننه‌ که‌ناره‌کانی دڵنیایی! هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک نه‌یتوانی ئه‌مه‌ بکات، ئه‌وه‌ ئەو مێژوە هەڵەیەکی تێدایە و دیاره‌ به‌هۆی خه‌له‌له‌وه‌ کەسەکە بوه‌ته‌ سه‌رکرده‌. هەر وەک ئەوە وایە کە کۆمه‌ڵگایه‌ک نا‌توانێت پادشای خۆی دیاریبکات و به‌ناچاری هۆشمه‌ندی و ئیدراک و ئیراده‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌ ده‌ستی باڵنده‌یه‌که‌وه تا تاجی حوکمڕانی به‌سه‌ر یه‌کێکیانه‌وه‌ بگیرسێنێته‌وه‌.

با وای دابنێین یەکێتی نیشتمانی کوردستان حیزبە!!
با وای دابنێین ی.ن.ک. ڕێکخراوێکی سیاسیە!!
ئەگەر حیزب یان ڕێکخراوی سیاسی بێت، ئەوا دەبێت بەرنامە و مەنهەجی هەبێت.
با وای دابنێین بەرنامە و مەنهەج و تەنانەت ستراتیجیشی هەیە!
کەواتە دەبێت چ جۆرە حیزب یان ڕێکخراوێک بێت؟
خۆیان واتەنی بەپێی ئارم و ئەندامێتی و کۆمەڵێک بەڵگەی نووسراو،
با وای دابنێین ڕاست دەکەن و "سۆشیال دیموکراتە"!
کەواتە، دەبێت بۆ هەموو ئەگەرێک پلانی A و B یان هه‌بێت ئه‌گه‌ر C و D یشیان نه‌بێت.
پرسیاری پاسادانکردن: ئایا دوای تاڵه‌بانی که‌س ئاماده‌یه‌ بۆ حوکمڕانی ئه‌م ڕێکخراوه‌؟
به‌ڵگه‌ و توانا و پێکهاته‌که‌ی ده‌ڵێن: نه‌خێر، چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر ده‌کات!
که‌واته‌ هیچ پلانێکی نییه‌ بۆ داهاتوو نه‌ک ستراتیجی هه‌بێت!
که‌واته‌ ڕێکخراوێکی سیسته‌ماتیک و دامەزراو نییه‌!
که‌واته‌ مۆدێرنیش نییه‌!
کەواتە پڕ پڕە له‌گومان ئەگەر بڵێین‌‌ سۆشیال دیموکرات بێت‌!
لێرەوە لەپێناو پێناسەدا دەبێت بۆ فۆرمێکی تر‌ له‌ ڕێکخراو بگەڕێین.
تۆ بڵێی چ فۆرمێک بێت له‌ ڕێکخراوی سیاسی؟
هه‌رچی تاقی بکه‌ینه‌وه‌ ناگه‌ینه‌ ئه‌نجام.
تیره‌گه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی نییه‌.. ئه‌مه‌ فت.
لیبرالیست نییه‌.. چونکە لای ئه‌م بازاڕ بازاڕی باندێکه‌ نه‌ک ئازاد!
ئه‌وه‌ش فت!
ئێ خۆ ئێولی یان ئیسلامی یان ئایینیش نییه‌، ئەمە هه‌ر فت!
دوا جار ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیه‌،
ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی نیوه‌ی زیاتری تاڵه‌بانیه‌کانیش حه‌زیان لێی نییه‌..
که‌واته‌ ڕێکخراو، که‌ نییه هیچ و دیاره‌ بەم جۆرە دەبێتە کۆمپانیایه‌کی بازرگانی چه‌کدار‌‌!
به‌م جۆره‌ ده‌توانین تایتڵی جۆراوجۆر داتاشین:
کۆمپانیای ی.ن.ک. بۆ بازرگانی گشتی به‌ هه‌موو پرسێکی سیاسی و ناسیاسیه‌وه‌!
کۆمپانیای ی.ن.ک. بۆ بازرگانی گشتی به‌ پرسی نیشتمانی، چینایه‌تی، ئایدۆلۆجی و هه‌ر شتێکی تر ڕه‌واجی هه‌بێت له‌دنیای سیاسه‌تدا، به‌سه‌رپه‌رشتی مامی گه‌وره‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و شه‌ریکه‌ ملکه‌چه‌کانی.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه‌ به‌ ئیمتیازی بێگانه‌ گه‌شه‌ی کردوه‌ و ئاوا به‌ناوبانگ بوه‌، ئه‌وا دوای مردنی خاوه‌نه‌که‌ی هه‌موو سه‌هم و ئه‌موالی مه‌نقوله‌ و غه‌یری مه‌نقوله‌‌کانی داڵ و به‌ش ده‌کرێنه‌وه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌ ئه‌ێلیه‌کانیاندا.
ئێمه‌ش هاتینه‌وه‌ هیچمان ده‌ست نه‌که‌وت.
هه‌رکه‌سێکیش شوێنیان که‌وت عه‌یب نه‌بێت سه‌ری سوور و پاشه‌ڵی شۆڕی بۆمایه‌وه‌.
به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی له‌م ده‌وه‌ن به‌ئاشه‌دا سه‌ریان نایه‌وه و بوونە قوربانی‌.
ده‌رئه‌نجام زیره‌ک ئه‌وه‌یه‌ به‌ر له‌کۆچی دوایی تاڵه‌بانی خۆی له‌م گێژاوه‌ ڕزگار ده‌کات، چونکه‌ دوای تاڵه‌بانی.. هه‌موو هه‌ڵوێستێکی سیاسی ده‌بێت به‌ ئه‌مری واقع! له‌مێژووشدا ئه‌وه‌ هاوتای ته‌سلیم بوون‌، یان شکستە.. ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ئاش به‌تاڵی 1974-1975 دا له‌ کورد و ژمارەیەکی زۆر لە شۆڕشگێڕەکانی ڕوویدا لەسەر ‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی حوکمڕانی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە