سلێمانی
Friday, 18/02/2011, 12:00
1
ئه‌م بهیهنیانیه له خوێندنی که‌ناریه‌که‌م به‌خه‌به‌ر هاتم
هیچ بهیهنیهکی تر وه‌ک ئه‌م به‌یانیه نه‌بوو
هه‌ستام به‌ده‌م خه‌وه‌و روم له شه‌قامه‌کانی شار کرد
پرسیم سلێمانی بۆ وا خه‌مباری
کوا بۆن و بهرامی باخی گشتیت
کوا قه‌ره باڵخی شيقامهکانت
کوا پیاسه‌ی گه‌نجانی سه‌هۆڵه‌که‌ت
بده‌م هه‌نسکی گوڵه‌کانه‌وه
وتی ڕه‌شپۆشیان کردمه‌وه
بێ به‌شیان کردم له پیاسه‌ی ئێواران
له جێ‌ژوان و بۆنی گوڵه‌کان
2
سلێمانی وتی
باخی گشتیم له‌بری بۆن خوێنی لێ ده‌چۆڕێت
گوله‌کانم له بری ئاو به خوێن پاراو ده‌کرێن
له‌بری چرۆ فیشه‌ک ده پشکوێت
3
دوێنی ڕێژوان بۆ ئازادی من هات بوو
هاواری بۆ ئازادی من ده‌کرد
به‌لام ئه‌مرۆ بکوژانی ڕێژوانهکهم شه‌قامه‌کانیان داگیر کردوم
پێکه‌نینه‌کانیان لێ تۆراندم
ئه‌ستێره‌کانیان لێ ون کردم
دڵی دایکی ڕێژوانیان لێ زیز کردم
خۆشی و سه‌یرانی ئه‌م نه‌ورۆزه‌یان لێ تاڵ کردم
4
به‌ڵام ڕێژوان پێم ده‌ڵیت
سلێمانیه‌که‌م نه‌که‌یت بێزار بیت
نه‌که‌ی بۆ مه‌رگی من ڕه‌ش پۆش بیت
به دایکم و هاوڕیکانم بڵی فرمیسکهکانیان بسڕن
من بۆ ئازادی تۆ شه‌هید کرام
من ڕۆشتم به‌ڵام هاوڕێکانم ماون
دڵخۆس به شهرهکام
به‌رگی خه‌م فڕێده‌و باوه‌ش بۆ ئازادیت بکه‌وه
شه‌هێن له‌تیف
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست