هه‌وڵی رفاندنی كارمه‌ندێكی هاوڵاتی ده‌درێت
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
شه‌وی رابردوو، دوای كاتژمێر سێ، كارمه‌ندێكی هاوڵاتی، كاتێك له‌چاپخانه‌ی ره‌نج له‌سلێمانی، ده‌یه‌وێت به‌ره‌و ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، له‌لایه چه‌ند كه‌سێكه‌وه، به‌زۆر ده‌خرێته ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه، به‌ڵام دواتر كارمه‌نده‌كه له‌رێگه‌ی سلێمانی ــــ عه‌ربه‌ت، له‌ده‌ستیان هه‌ڵدێت.
ئاكام كه‌ریم ساڵح كارمه‌ندی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، وتی"دوای كاتژمێر سێ، كاتێك له‌چاپخانه‌ی ره‌نج ده‌رچووم، له‌یه‌كێك له‌كۆڵانه‌كانی به‌ریده‌كه، ئۆتۆمبێلێكی پاتڕۆڵی رهشو چوار كه‌س له‌ده‌وری بوون، بانگی منیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌م له‌پاڵنانی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام دواتر گوێم له‌ده‌نگی ئامێرێكی بێته‌ل بوو كه به‌فارسی قسه‌یان ده‌كرد، منیش ترسام‌و ویستم رابكه‌م".
وتیشی"كاتێك ویستم رابكه‌م، ئه‌وان گرتیانمو نه‌یانهێشت بڕۆم، ویستیان سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌م بكه‌م، منیش به‌رگریم له‌خۆم كرد".
به‌وته‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاوڵاتی، یه‌كێك له‌چوار كه‌سه‌كه چه‌قۆی ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، به‌ڵام پهلاماریداوهو چه‌قۆكه‌ی له‌و كه‌سه خستووه‌ته خواره‌وه‌و خۆیشی ده‌ستی بریندار بووه.
ئاكام ده‌ڵێت"كاتێك چه‌قۆكه كه‌وته خواره‌وه، من ههڵمگرتهوهو چه‌قۆیه‌كم له‌ملی یه‌كێكیان دا، دواتر ئه‌وان ئامێرێكی ته‌زووی كاره‌بایان به‌كارهێناو بێهۆش كه‌وتم".
كارمه‌نده‌كه‌ی هاوڵاتی، باس له‌وه‌ده‌كات كه كاتێك بێ هۆشییهكهی نه‌ماوه، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ره‌و عه‌ربه‌ت.
ئاكام وتی"من هۆشم هاته‌وه، ئه‌وان ئاگایان لێم نه‌بوو شپرزه‌بوون به‌هۆی ئه‌و كه‌سه‌یان كه چه‌قۆكه‌م لێیدابوو، گوێم لێ‌بوو یه‌كێكیان بههاورێكانی تری وت، مه‌ترسن كێشه نابێت‌و ئه‌ویش له‌سنور ده‌په‌ڕێنینه‌وه".
ئاكام كه‌ریم، باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی دهكاتو ده‌ڵێت"من له‌به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دانرابووم، ئه‌وان سه‌یاره‌كه‌یان هێواشكردبووهوه چونكه شپرزهبوونو قسه‌یان ده‌كرد، منیش فرسه‌تم هێناو ده‌رگاكه‌ی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م كرده‌وه‌و خۆم هه‌ڵدایه خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتێك خۆی لهئۆتۆمبێلهكه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی به‌ره‌و رووی هاتووه، وه‌كو ئه‌و وتی"دوو كه‌س له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زین بۆ ئه‌وه‌ی بمگرنهوه، منیش له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێله تهكسییهكهم راگرت، دواتر ئه‌وان رۆیشتن، تهكسییهكهش كه خوێنی بینی بهدهمو چاومه‌وه، ههڵینهگرتم".
كارمه‌نده‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، دواتر به‌برینداری، به‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ماڵی خۆیان‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌رووداوه‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
دواتر رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاسایشی سلێمانی له‌رووداوه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرانهبووهو لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست