تێکۆشه‌ره‌کانی شۆڕش
Saturday, 13/04/2013, 12:00
ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شۆڕش و تێکۆشانی سه‌ختی خه‌ڵکی کوردستان له‌دوای ئاشبەتاڵی بنەماڵەی بارزانی لە باشوری کوردستان و سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی تا ساته‌وه‌خته‌کانی نزیک له ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی کوردستان ده‌چنه هه‌گبه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه وه‌ک فاکت و بوونی شۆڕش لە شاخدا (نەك ئێستا) .
تێکۆشه‌ره کۆنه‌کانی ئه‌م حیزبه (یه‌کێتی.!). که‌وتنه به‌ر شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نی قورسی شاخ و شار، کوشتن و زیندانی و ڕاوه‌دونان و برسێتی و هه‌ژاریی و تاڵ و سوێری زۆریان بینیی و چه‌شتیان، ئه‌میش بۆ به‌رگریکردن له‌خاک و بیر‌و باوه‌ڕێک کەلای زۆرینەی خەڵک پیرۆز بوون، خەبات لەو سەردەمەدا گیان فیدایی ودڵسۆزی بوو بۆ خه‌ڵک و نیشتیمانه‌که‌یان، گه‌یشتن بوو بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان که له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدبوبوون بۆ کوردستان، چیرۆک و داستانه‌کانی ناو مێژوو، تێکۆشانی ئه‌م حیزبه له ڕابوردودا پێویست بە پێناسه‌کردن ناکات بەڵام (نه‌ک له ئێستادا).
له‌زیندان:(فه‌لاقه و ڕاست وچه‌پ هه‌ڵواسین و کێبڵ و کاره‌با و نینۆک ده‌رهێنان و ئوتوکردن و بتڵ هه‌ڵگرتن و به‌گوون هه‌ڵواسین و برسی کردن و ژه‌هراویبون و هه‌تکردنی خوشک و ژنی زیندانیکراوان و سوکایه‌تی پێکردنیان) ئه‌مانه نموونەی زیندوون له ژیانی تێکۆشه‌رانی زیندانیکراوان و کەسوکاریان وەک مێژووی بەرخۆدانی پێشوو نەک (ئێستا).
له‌شاخ: (ئه‌سپێ و پاسه‌وانی، برسێتی و سه‌رماو بێ جێی و ترس و شه‌ونوخونی و کونه ته‌یاره و ئه‌نفال و کیمیاوی و سه‌رخه‌وی بن ده‌وه‌ن و نان و دۆی هه‌ژاران و شه‌ڕ و شه‌هید بوونی هاوڕێیان و تۆڵه‌سته‌ندنە‌وه و ئومێدی سه‌رکه‌وتن و دڵه‌ڕاوکێی که‌سوکار و خانه‌واده‌کانیان و بینینی دایک وخێزان و دووربوونمان له‌هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیان). له ده‌سپێکی کاره‌کانماندا بوو وه‌ک پێشمه‌رگه. ئەمە لەشاخدا نەک (ئێستا).
ڕێکخستنی شار: (هوتاف و دروشمی سه‌ر دیواره‌کان و پۆسته‌ری شه‌هیدان و په‌مپی بۆیاخ و ده‌مانچه‌ی نۆزڵ و بڵندگۆی لاشان و مزگه‌وته‌کانی شار و شه‌ڕی مجێوری مزگەوتەکان و وه‌ره‌قه‌ی ڕایز و ئه‌شعه و هه‌ڵکۆڵینه‌کانی، قڵیشانه‌وه و ئیخباری و بازنه‌ی ڕۆشنبیریی و ئابونه‌ی ڕێکخستن و متمانه به‌ده‌ست هێنانی بوون به‌ئه‌ندام) له چووون بۆ شاخ و بەزۆر بوون به پێشمه‌رگە و داواکردنی ته‌زکییه.! ئەمە داستانی بەرگریکردنی ئەو مرۆڤانە بوون لە ڕابووردوودا نەک (ئێستا).
یه‌کێتی لە رابووردوودا ئاره‌قی ماندوبوونی خوێن و ڕه‌نگی خه‌ڵکی هه‌ژارانبوو نەک موڵکی تاک و گروپی نێو ستافەکەی ئێستا.
یه‌کێتی هی دۆلار وبیره نه‌وته‌کانی ڕێکه‌وتنە ستراتیژیه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌و ڕێکخراوه ته‌جه‌سوسیه‌کانی ئه‌مڕۆی بازرگانی نەبوو ، یه‌کێتی هی به‌رپرسی به پاره ڕاگیراوی به‌ژداربوی نێو (سه‌همه) ته‌نده‌رلێدراوه‌کانی حوکومه‌ت و جه‌رده‌کانی ڕووتانەوەی گه‌ل نەبوو . سروشتی یه‌کێتی بۆ دروست کردنی ئاغا و کوێخا نەبوو ، بۆ کردنه‌وه‌ی خانه‌قا و ده‌روێشی دەف لێدەرنەبوو، بۆ سەرفکردنی سەفتەدۆلار نەبوو بۆ دیوەخانی سەرۆک جاش و موستەشارەکان .
یه‌کێتیه‌ک له ئێستادا به‌رپرسه هه‌ره‌گه‌وره‌که‌ی به چه‌ند ملیۆنێک دۆلار ڕابگرێت و کار ئاسانی بکات بۆ پارسه‌نگ ڕاگرتنی مانه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی و کۆکردنه‌وه‌ی پاره نادیاره‌کانی دوژمنە سه‌رسه‌خته‌که‌ی دوێنێی و هاوپەیمانەکەی ئێستای ده‌روونییه‌ن گرفتی له‌گه‌ڵ بونی خۆیشیدا هه‌یە ، چۆن ده‌توانێت مافی ڕاسته‌قینه‌ی تێکۆشه‌ره‌کانی وه‌ربگرێته‌وه‌و هه‌قی گەل بەرجەستە بکات وەک لەسەردەمی شاخدا بانگەشەی بۆدەکرد نەک (ئێستا) .
بۆ شەرم دەکەن یان ئەوەتا بەڕاشکاوی بڵێن شه‌رمێکی سیاسیی وەک ترس لە هاوپەیمانەکەمان دەکەین و دەرەقەتی نایەین یان ئەوەتا بڵێن پەشیمانین لەو مێژووە و درۆمان لەگەڵ گەلی خۆمان کرد.
چۆن و بۆچی شه‌رم ناتان گرێت ئه‌ی جێگر و ڕێگره‌کانی به‌رده‌م گەل بەگشتی و تێکۆشه‌ره‌کانی شاخ و شار و زیندانیانی ئه‌م شۆڕشه بەتایبەتی ئاوا مل بچەمێننەوە لەبەردەم زارۆکەکانی ئەو حیزبەی کاتی خۆی پێتان دەووتن (شۆڕشی چەواشە).
چۆن شه‌ره‌فی سیاسیتان ڕێگه‌تان پێ دەدات ئێوه ئه‌وها و ئه‌وانیش بە کاوەخۆ ڕیسواتان بکەن بەمانا ئەسڵەکەی (ڕیسوا) .
ئەوە سازشی ئێوەیە هەموو ئەوانەی ساتەوەختی شاخ بە هەڵۆ و یەکانەکانی شاخ و پڵنگی چنگ بەگڕی گەرمیان و تا دوایی ناوتان نابوون ئێستا لەبەردەم وەجاخ زادەیەکی بنەماڵەی بارزانییدا چاوەڕێی ئیمزایەک بن تا بەخێری خۆی پلەیەکی سەربازیان بۆ دابنێت وەک پاداشتی ساڵانی پێشمەرگایەتی شاخیان، ڕیسوابوونیش بەماناکەی ڕیسوا بوونە بۆ هەر هەرکەسێک چاوەڕێی ئیمزایەک بێت بە قەڵەمە ڕەنگ زەردەکە.
ڕزگار ساڵح
١٣-٤-٢٠١٣
ئەنیشخەدە هۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست