توانا ئەحمەد و لاوەند نەوزاد خەریكى دامەزراندنى سایتێكن لە هەولێر دژى كاك نەوشیروان و كۆمپانیاى وشە
Saturday, 19/09/2009, 12:00
من كە كارمەندێكى كەناڵى هەولێرى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان ـ م ماوەى چەند رۆژێكە شێخ نەبى ناسراو بە توانا ئەحمەد كەوتۆتە كۆبوونەوە لەگەڵ پیاوە ماستاوچى و بێ ئەخلاقەكانى خۆى كە پێكهاتوون لە (لاوەند نەوزاد ، سەرتیپ جەوهەر (ئەم سەرتیپە لەناو كارمەندان بە سەر... بانگى دەكەن تەواوى .........) ، هەژار سدیق ، ستار محەمەد ئەمین (ئەم ستارە ئێستاش بە محەمەد دەڵێت معەمەد) ، هاورێ رواندزى ، رێدار حەسەن ، كۆڤان جەلیل ، سمكۆ عەبدولكەریم ، دڵزار حەسەن ، فەرهاد جەمیل) بۆ دامەزراندنى سایتێك بەناوى سایتى (خەرەند) دژى كاك نەوشیروان و لیستى گۆڕان و كۆمپانیاى وشە بە تایبەت كادیرانى كەناڵى كەى ئێن ئێن لە هەولێر كە پێشتر هەموویان هاورێ و برادەرى خۆمان بوون و ئێستا دەیانەوێت تۆمەتى نا دروستیان بۆ دروست بكەن ، زۆربەى كۆبوونەوەكانیشیان لە سەعات دواى (12) شەوە لە ژوورى (ئازاد وەرتى) كە پێشتر لە مەكتەبى ناوەندى راگەیاندن كارى دەكرد ، ئەم كۆبوونەوەش دواى ئەو كاتە ئەوە دەرئەخات كە دواى قسە ئەكەونە گۆڕینەوەى پەردەى شەرم ، بۆیە تكا لە كاك نەوشیروان ئەكەم ئاگادارى ئەم سایتە بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست