کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ کچە پێشمەرگە

Friday, 10/10/2014, 12:00








بۆ من مایەی شانازیە

کوردستانەکەم

قیبلەم بێت

کەتۆی پەری

بەخاکەکەی

ئارایشتت

کردبێ

هەر بستێکی

بۆمن بەهەشتە

کە تۆ بەخوێنی خۆت

پارێزگاریت

لێ کردبێ

سنگی تۆیە

بۆتە قەڵغان

تا گوولەی دوژمن

بەرم من نەکەوێ

دەست و پەنجەی سەر

تفەنگت

ناڵەو نەعرەتەی

وەک شێرت

نایەڵێت دوژمنانمان

ئۆقرە بگرێ

هەتا تۆم هەبێ

باکم لە دوژمن نابێ

کوردستانە ... قیبلەمانە

لە پێش هەمووشیاندا

کۆبانێ ...

١٠/١٠/٢٠١٤




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە