کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دژی دەستدرێژییەكانی ئێران و توركیا، سبەی (25/8) لە پردێ هەردوو پێشمەرگەی دێرین (رابەر رەشیدو حەمەڕەشاش) ماندەگرن

Wednesday, 24/08/2011, 12:00



سڵاوی خەبات و بەرخۆدانی سەرتاسەری..
بۆ ناڕەزایی دەربڕین و گەیاندنی دەنگی دوو پێشمەرگەی دێرینی شارۆچكەی پردێ بە رای گشتیی ناوخۆو دەرەوە، سبەینێ هەردوو پێشمەرگەی دێرین (حەمەڕەشاش)و رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین (رابەر رەشید) لە شارۆچكەی پردێ، لە مانگرتنێكی یەك رۆژیدا، هەڵوێستی كوردستانییانەی خۆیان رادەگەیەنن و داواش لە جەماوەری بەشەرەفی شارۆچكەی پردێ و دەوروبەری دەكەن كە ئەوانیش هەڵوێستی كوردستانییانەی خۆیان بنوێنن. هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارۆچكەی پردێش دەكەن كە هاوكاریان بن، چونكە ئەمە هەڵوێستێكی مرۆییانەو كوردستانییانەیە.
- جێگای ئاماژەیە كە (هاوڕێ حەمەڕەشاش)، دوای ئەوەی لە داستانی بۆڵقامیشی شیوعییەكان بە برینداری كەوتە دەستی دوژمن و دواتر فەرمانی لە سێدارەدانی درا، بەڵام خۆشبەختانە كەوتە بەر لێبوردنی گشتی و ئازادكرا. دوای ئازادبوونی جارێكی دیكە چەكی پێشمەرگایەتی كردەوە شان و یەكێكە لەو پێشمەرگە پارتیزانانەی چیای كۆسرەت كە ساڵی 1989 كەوتنەبەر پەلاماری جاشە خۆفرۆشەكان و سوپای بەعس.
- رابەر رەشید: نووسەرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین لە سەرەتای هەشتاكانەوە لە ریزی حزبی سۆسیالیستدا تێكەڵی سیاسەت بووە، لە ناوەڕاستی هەشتاكان، چەكی پێشمەرگایەتی كردۆتەشان و لە ریزی حزبی سۆسیالیستی كوردستان- ئیتجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕدا وەكو رۆژنامەنووس و پێشمەرگەیەك لە خەباتی چەكداریدا بووە.
هەڵوێستی ئەم دوو پێشمەرگە دێرینە منەت نییە بەسەر كەسەوە، بەڵكو ئەمە سادەترین ئەركی پێشمەرگە دێرینەكانە كە هەڵوێستیان هەبێت و درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و چیتر بەرامبەر داگیركەران بێدەنگ نەبن.
تێبینی: هەر لە شوێنی مانگرتنەكەدا كەمپینێك دژی ئەو دەستدرێژییانە ئەنجام دەدرێت و هەموو كەسێك دەتوانێ كەمپینەكە واژۆ بكات.
كەمپینی نا بۆ دەستدرێژیكردنە سەر باشووری كوردستان
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن: 07701262254
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە