بانگه‌وازێك بۆ گشت ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی باشووری كوردستان...
Wednesday, 22/10/2014, 12:00
تكایه.. تكایه.. ئاگاداری ڕێكخراوی گوله‌ن بن، كه خۆیان به بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت ناساندووه.
ڕیكخراوی گوله‌ن، له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه جێگه‌ی خۆیان كردۆته‌وه، به‌ڵام كرۆكی كاریان زۆر له‌و په‌روه‌رده‌یه جودایه كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین.
ڕێكخراوی گوله‌ن، له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه، ناوه‌ندی فێربوونی زومان، ڕادیۆ و رۆژنامه‌وه خه‌ریكه ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی گرنگی كۆمه‌وڵگه‌ی كوردیدا ده‌گرێت. له باشووری كوردستان زیاد له پارتێكی سیاسی خه‌ریكی كاری سیاسیه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێیان بپرسێته‌وه، هه‌میشه كۆبوونه‌وه به خه‌ڵكی ده‌كات له شێوه‌ی شانه‌ی نوستودا كاری ڕێكخراوه‌یی ده‌كات، زیاد له كاری په‌روه‌رده‌یی خه‌ریكی پێگه‌یاندنی كادری سیاسین بۆ به‌كارهێنانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورك.
تكایه ئاگاداربن، ئه‌م ڕێكخراوه له ئیستادا له‌گه‌ڵ كاری به ناو په‌روه‌رده‌یی خوی داوه‌ته ڕاگه‌یاندن حاڵی حازر خاوه‌نی ڕادیۆیه‌كه به‌ناوی ڕادیۆی ده‌وران، ده‌زگای چاپ و په‌خشی كانی عیرفان كه كتێبه‌كانی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه فه‌تحوڵا گوله‌ن بڵاوده‌كه‌وه‌نه به شێوه‌زاری سۆرانی، له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی ڕێكلام و ڕاگه‌یاندنی دیكه به‌ناوی بێست فیوچه بۆ ڕێكلام و پێگه‌یاندنی كادیر بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ كردینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ی پیلانیان داناوه بیكه‌نه‌وه، بۆ زانیاریتان مۆڵه‌تیان بۆ وه‌رگرتووه ته‌نیا كردنه‌وه‌كه‌ی ماوه هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی بۆ كراوه.
ڕێكخراوی گوله‌ن، ڕێكخراوێكی نه‌ژاد په‌رستی توركه، له‌لایه‌ن محمد فه‌تحوڵا گوله‌ن، كه ئێستا دانیشتووی ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ئه‌مریكایه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. دیدی ئه‌م ڕێكخراوه به‌رامبه‌ر دۆزی كورد هه‌مان دیدی پارته نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی توركه وه‌ك مه‌هه‌په كه باوه‌ڕیان به بوونی كورد و نیشتمانێك نییه به‌ناوی كوردانه‌وه.
تكایه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریان مه‌كه‌ن له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و خسته‌ڕووی باسێك كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاوكرابێته‌وه.
به داخه‌وه چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی باشووری كوردستان هه‌میشه هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌ته‌وه په‌رسته‌ی تورك بڵاو ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی خه‌ندان، هه‌ندێ جار ڕووداو... چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كیش كه ڕه‌نگه له ڕێگه‌ی كه‌سانێكه‌وه دزه‌یان كردبێته ناویان.
ئه‌م ڕێكخراوه هه‌وڵده‌دات كه‌سانێك بكرێته‌وه، كردوشیه‌تی وه‌ك به‌ناو ڕۆژنامه‌نووس ڕێبوار كه‌ریم، كه كتێبێكی وه‌رگێڕاوه‌وته سه‌ر زمانی كوردی كه گوله‌نیه‌كان خۆیان نوسیویانه به‌ڵام ڕێبوار به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌شیان ته‌نیا بۆ خۆ ناساندنه تا بتوانن لای خه‌ڵكی جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه و پیلانه گڵاوه‌كانیان به‌رنه سه‌ر
.
ڕێكخراوی گوله‌ن له ناو توركیادا خاوه‌نی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه، به ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ و رۆژنامه‌وه، سه‌رتاپای ده‌زگاكانیان له دژی كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی ده‌نوسن. خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن دژ به كورد هه‌میشه دیدێكی ڵێڵیان هه‌بێت. دراما و شتی ناپه‌سه‌ند له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
تكا ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌م ڕێكخراوه ناوی ئیسلام و جه‌ماعه‌تی نوور ده‌كه‌نه ناسنامه بۆ خۆیان تا بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان.
پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاری ئه‌م ڕێكخراوه بكۆڵێته‌وه، كه شه‌وان و به ئاشكرا له به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابخانه و ماڵێ خوێندكاره‌كانیان، كه وه‌ك به‌شه ناوخۆیی به‌كار ده‌هێنرێت كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و كتێبه‌كانی گوله‌نیان بۆ ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌و ڤیدیۆیانه لێده‌درێن كه هه‌فتانه گوله‌ن بڵاوی ده‌كاته‌وه و ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت شوێنكه‌وتوانیان بكه‌ن به ئامێرێك و به‌و وتار و كتێبانه كۆنترۆلیان بكه‌ن.
گوله‌ن له ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا به ده‌می خۆی وتبووی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نورسی كورد بووه نه‌چوومه‌ته لای چونكه من توركم و ئه‌وه‌ش له میشكی هه‌موو توركێكدا هه‌یه، به‌ڵام ئیستا په‌یامه‌كانی نوورسی كردۆته پلیكانه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی پیلانه گڵاوه‌كانی.
گوله‌ن خۆی له په‌یامێكیدا بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت، ده‌بێت له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه كار له‌سه‌ر كورده‌كان بكرێت تا خۆیان به تورك بزانن، باشترین مامۆستا و كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسیان بۆ بنێرن تا خۆیان به تورك بزانن نه‌ك به كورد. ئه‌و پیلانه‌ی له هه‌ندێ شوێنی باكووری كوردستان سه‌ری گرتووه، ده‌یه‌وێت هه‌مان پیلان له باشوور جێبه‌جێ بكات.
بوله‌ن ئه‌جه‌وید، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له وه‌سفی گوله‌ندا ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ربازی تورك نه‌یتوانی پۆستاڵی لێ ده‌نێت گوله‌ن بیری نه‌ته‌وه‌ی توركی بۆ برد و بڵاوی كرده‌وه.
تكایه هۆشیار بن مه‌كه‌ونه داوی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، چونكه له ڕێگه‌یه‌كه‌وه كارتان له‌سه‌ر ده‌كات كه خۆشتان پێی نازانن كاتێ به‌خه‌به‌ردێن له گۆماوی هه‌ڵه و خیانه‌تدان.
ئه‌م ڕێكخراوه زۆربه‌ی شوێنكه‌وتوانی به ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تكاری و ڕێكخستی گه‌شت بۆ توركیا و شوێنه‌كانی تر هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیانه‌وێت چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نن له ڕێگه‌ی ئافره‌ت، پاره و پۆسته‌وه چاوی كوێر ده‌كه‌ن پاشان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێت پێی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌و نهێنیانه‌ی لایانه وه‌ك گرتنی ڤیدیۆی كه‌سه‌كه به‌و ڕێگه‌یه‌ی هه‌ڵیان خه‌ڵاتاندووه. نمونه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌یان له ناو توركیادا ڕوونه گرته‌ی ڤیدیۆی ته‌نانه‌ت وه‌زری و ئه‌ندام په‌رله‌مانیان لایه كه ده‌توانن كه‌سه‌كه‌ی پێ ببه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌مه، رۆڵه‌ی كوردی شه‌یدای ئیسلام زوو ده‌كه‌وێته داویانه‌وه. چونكه ئه‌و ڕێكخراوه ئایینی كردۆته ناسنامه‌ی خۆی به‌تایبه‌تی په‌یامه‌كانی نووری مامۆستا سه‌عیدی نوورسی كردۆته پیشه‌نگی خۆی . هیوادرم په‌یامه‌كه‌م گه‌یشتبێت.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كاتێ ده‌یانه‌وێت وه‌رگێڕێكی توركی وه‌ربگرن ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن كه ئایا ئه‌و كه‌سه له‌ژێر كۆنترۆڵی گوله‌نیه‌كاندا نییه، چونكه به‌زۆری له‌و ڕێگه‌یانه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناو ده‌زگاكانه‌وه.
تكایه ڕۆڵه‌كانتان بپارێزن له پیلانی تورك و تورك په‌رسته‌كان.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست