كەركوك دەچێت بۆ دهۆك
Thursday, 07/03/2013, 12:00
پاش ئەوەی هەریەك لەهەولێر ودهۆك وسلێمانی كاروچالاكی یەكێتی نوسەران ئەنجامدرا بڕیار وابوو كە لەكەركوكش (دیداری رەخنەی كوردی) ئەنجامبدرێت كە لەكەركوكش نوسەران خاوەن لقن !!
پاش تاتۆێ كردنی بابەتەكە دواجار بڕیاری ئەوەیان دا كە (دیداری رەخنەی كوردی) لەكەركوك ئەنجام نەدرێت وبەبرێتە دهۆك هەڵبەت ئەوەی كە بیانوی ئەنجام نەدانی ئەم دیدارەیە لەكەركوك مەسەلەی خراپ بوونی دۆخی ئەمنیە، كەئەمەش بۆتە كارتێك بەدەست زۆر لاین ودەزگا وكەسەوە كە بەبیانوی خراپ بوونی دۆخی ئەمنی كەركوكیان لەزۆر كاروچالاكی بێ بەش كردوە من پێم وانیە كە دۆخی ئەمنی ئاستەنگ بێت بەڵكو خودی ناوەندەكان لەژێر كاریگەری ومۆركی حیزبن ودەست بەستراون وخاوەن بڕیارنین لەئاست كەركوك، بەداخەوە عەیبەیەكی زۆر گەورەیە بەبیانوی خراپ بوونی دۆخی ئەمنی ئەم شارە بەو شێوەیە پەراوێزبخرێت وكەركوك بێ بەش بكەین كە لەهەرسێ پارێزگاكەی هەرێم ئەنجامدرابوو وبەشی كەركوكش هەبوو كە ئەنجامبدرێت بەڵام نەكرا بەڵكو بەوەشەوە نەوسیتن ئامادەبین وەك كەمینەیەك لەو دیدارە بەشداربین، زۆر عەیبەیەكی گەورەیە ئەگەر 13 دەزگا ئەمنی لەكەركوك نەتوانێ ڤیستڤاڵێك بەپارێزێ بۆ ماوەی دوو رۆژ، نازانم دەتانەوێ چیمان پێ بڵێن دەتانەوێ بڵێن ئێوە لەو منداڵە هەژارانەی ئەم شارە زیاترن كە رۆژانە دەبنە قوربانی، یان ئێوە دەتانەوێ ئەوەمان پێ بڵێن كە كەركوك ئاستی رۆشنبیری لاوازە ، یان كەركوك شایەنی نیە..چوزانم وەڵامێك بۆ ئەم پرسیارانە بدۆزنەوە كە لەلای زۆربەمان دروستان كردە، نازانم بۆ لەهەولێر(پێشبڕكێ شیعری لاوان) ئەنجامدرا وسلێمانی(ڤیستیڤاڵ) ئەنجامدرا ولە دهۆك(دیداری رۆمانی كوردی)ئەنجامدرا تەنها لەكەركوك ئەنجام نەدرا، من نازانم چی دەبوو ئەگەر ئەم ڤیستڤاڵە لەكەركوك ئەنجامبدرایە وبەشی كوردی كۆلێژی پەروەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست