کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود و سەرۆکی دیوانەکەی ئاوا باس لەدەوڵەوتی کوردی ئەکەن

Saturday, 05/07/2014, 12:00








ڕۆژی ٣/٧ فٶاد حسێن کە سەرۆکی دیوانی هەرێمە و خۆی وەك کەسێکی ستراتیژی سیاسی ناو ئەبا لەگەڵ (ڕۆبەرت سیگل)ی بەرنامەی All things considered دا بەم شێوەیەی لای خوارەوە باس لەناوەڕۆکی دروست کردنی دەوڵەوتی کوردی ئەکا و لەگەڵ ئەوەی مەسعود و بنەماڵەکەی لەکوردستانی باشوور باسی لێوە ئەکەن و داوا لەپەرلەمان ئەکەن کەوا بەزووترین وادەیەك دەست نیشان کەن بۆ ڕێفراندۆم ئاسمان و ڕێسمانی جیاوازە. بەشێوەیەك، گەر بەووردی لەناوەڕۆك و مەبەستی ئەم کابرایە تێبگەی ئەزانی کەوا ئەو مۆدێلەی ئەوان بیری لێ ئەکەنەوە بۆ دروست کردنی دەوڵەوتی کوردی هەمان دیزاینی (کۆریای باکوورە) چۆن؟
تکایە کلیک لە دیدارەکەی سەرۆکی دیوانی هەرێم بکە، بزانننە چۆن باس لە ئایندەی کوردستان و عێراق دەکات

بنەماڵەی بارزانی ئەیانەوێ بەمەرجێ کوردستان بکرێ بەدەوڵەوت کە تەنها خۆیان فەرمانڕەوا بن و کەسی تر نەبێ کاریگەری سیاسی لەکوردستانی باشووردا هەبێ. ئەم مۆدێلە نوێیەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی جگە لەوەی کۆریایەکی باکوور لێرە قووت ئەکەنەوە هیچی تری لێ سەوز نابێ.

بەووتەی(فٶاد حوسێن) ئەوان لەگەڵ دەوڵەتێکی کوردستاندا نێن، بەڵکە ئەوان لەگەڵ دەوڵەوتی باشووری کوردستانن. واتە، نەپارتی و نەبارزانی لەهەوڵی دامەزراندنی دەوڵەوتی کوردستاندا نین. وەك ئەوەی کاتی خۆی هەریەك لە(شێخی نەمر و قازی موحەمەد) خۆیان بۆ تەرخان کرد.

لەدیدارەکەدا جگە لەوەی تا ئێستاش پرسی دەوڵەوت لایان ئاشکرا نیەو هەر یەکەو بەشێوەیەك لێدوان ئەدا بەمیدیاکان، کەچی ئەوەی لەکوردستانی باشوور گوێبیستیین و ئەوەی لەدەرەوەی کوردستان ئەگوزەرێ شتێکی تەواو پێچەوانەیە. بۆ نمونە؛ فواد حوسێن ئەڵێ: ئێمە ئامادەین بۆ جارێکی تر حکومەتی بنکەفراوان لەگەڵ عێراقدا بەشدار بین و چانسێکی تریان بدەینێ تا وەکو عێراق پارچە پارچە نەبێ. کەچی مەسعود و میدیاکانی پارتی باس لەجواداخۆازی و دروست کردنی دەوڵەوتی کوردی و ڕیفراندۆم ئەکەن. ئەمە بانێکەو دوو هەوا، واتە ئەوەی کوردستان تەنها بۆ خەڵەتاندن و گەمژە کردنی خەڵکەو ئەوەی لەئەمریکا ئەیڵێن جیاوازە لەگەڵ ئاواتی گەلێکی وەك کورد کە بەڕاستی ئەیەوێ دەوڵەوتی خۆی هەبێ.

لەبڕگەیەکی دیدارەکە کاکی بەناو سەرۆکی دیوان وا ئەڵێ: ئێمە سۆزمان بۆ گشت پارچەکانی تری کوردستان هەیەو پێوستە هەر پارچەیەك بەڕێگەیەکی هێمنانە لەگەڵ حکومەتەکان بەڕێگای دایەلۆگ چارەسەری کێشەکانیان بکەن. واتە ئەمان تەنها لەخەمی کوردستانی باشووردان کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکیانە، واتە بەتەنها لەخەمی بنەماڵەی بارزانیدان.



جگە لەبنەماڵەی بارزانی هیچ کوردێك نیە ئارەزوو نەکا دەوڵەوتی کوردی دانەمەزرێ، لێ ئامادە نین مۆدێلکی وەك ئەوەی کۆریای باکوور بێتە ئاراوەو میلەتەکەی خۆی وەك کۆیلەو خزمەتکار مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و بەسکێ تێرۆو بە نۆی تر برسی. دەوڵەوتێکی خاوەن ئیرادەی سەربەخۆو دوور لەدەست تێوەردانی بێگانەو پارێزراو بێ تەنها لەلایەن ڕۆڵەکانی خۆیەوە. دەوڵەتیك بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیەکان تیادا فەرهەم بکرێن. دەوڵەوتیك مافی هاوڵاتیانی بخاتە سەرو هەموو بەرژەوەندیەکانی ترەوە. دەوڵەتێك ڕێز لە دراوسێکانی بگرێ و لییان نەترسێ و چاوشۆڕیان نەبێ . دەوڵەوتیك نەبێ تاکەکانی ڕۆژانە لەهەوڵی ئەوەدابن خاکەکەی بەجێ بێڵن و ووڵاتیان خۆش نەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە