من عاشقی کچەکەی بارزانی نیم
Monday, 17/03/2014, 12:00
2334 بینراوە
ئەو فیشەکی کە لە ئێوارە درنگی گەرمیان سەری کاوەی کەرمیانی پێکا بە هەڵکەوت نەبو هەژار کوژەکان پیامیان پێگەیاندین بەو واتایە کە : باسی ئازادی ودژی دزی بئاخفن شوێنی هزرو رامانتان دەکەینە ئامانج ولە باوەشی ئەنفالدا خوێنتان حەڵال دەکەین! چەندە ناخۆشە دەستی رەشی خۆماڵی بتکوژێ وپاشان وات لێ بکا بڕۆیە ژووری کۆشکو تەلارێک کە بەخوێنی رۆڵەکەت وەسەریەک نراو! ئەویە چارەنوسی نەتەوەی کورد لە باشوری وڵات لە چەنگ دەسەڵاتی زۆرە ملی !
چونی بنە ماڵەی ،، شەهید کاوە گەرمیانی ،، بۆ لای سەرۆکی هەرێم ،کا ماسعود بارزانی (ئەو دوو ساڵەی دوایی بۆ خۆی بە بڕیاری خۆی بۆتەوە سەرۆک ، شوبهاندنی ئەو کارە نا دێمۆکڕاتیکە بۆ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆڕی ڕەوایە) بۆ من خۆش بێ یانژی ناخۆش هیچ لە هەڵویستی ئەو بنە ماڵەلێ قەوماوە بە دەستی داگیرکاری کورد ناگۆڕێ. ئەوەی راستی بێ هەتا رادەیەک بۆ من جێگای پرسیارە؟ تۆزێکیش خەم دایگرتم بۆ بێ کەسی وبێچارەیی خۆمان.
لەسەر چۆنیەتی ترۆر کردنی / کاوە / بە دەست لۆمپەنێکی وەک، م، سەنگاوی ، و نۆچەکانی زۆر قسە کران فرە بابەت نوسران. بەدەیان کەس نیفرەتیان بۆ باراندن.و..... بۆ من پرسی گرینگ چونی ئەو بەڕێزانە نییە بۆ بارەگای دەسەڵات .بۆ بەرپرسانی باڵای پاڕتی دێمۆکڕاتە کە بە ئیزنی کا مەسعود تاو نا تاوێک ئەو رستەیە دوو پات دەکەنەوەکە: بە بێ یەکێتی نیشتمانی حکومەت پێک ناهێنین ! ئەوان لەوە نیگە رانن کە توشی سیاسەتێک بن لە دوارۆژدا کۆنە دۆستەکانی پێشووی / نەوەی تاڵەبانی / ببنەوە یکریز دژی بارزانی و زۆرینەی دەنگ لە پارڵمان (کارتۆن پارڵمان) بۆ خۆیان بەدەست بێننو تەختی بەختی پادشاکانی هەولێر بکەوێتە ناو حەزی شارو راست نەبێتەوە.
مەبەست لەو کورتە باسە ئەوەیە کە لەکاتی ئەو سەردانەدا ئەو وشەگەلەی کە بارزانی بەکاری هێنا سێ چێشکەی حیزبەکەی سەنگاوی دەگرتەوە! دەنا دڵداری نەبوو بۆ بنە ماڵەی شەهید کاوە! تۆ بڵێی ئەو گوتنانە لە تەختی دڵەوەبن؟ من دەڵێم ،،نا،، بەڵام بۆ نا؟ گەنجێکی تازە پێگەشتووی وریای وێنەی / سەردەشت عوسمان / لەسەر گوتنی: من ئاشقی کچەکەی بارزانیم / دیتمان چۆنیان فڕاند ولە دەیان بازگەدا دەربازیان کردو چۆن فیشەکیان لەزاری کرد!؟ هەتا ئەورۆژ بکوژی ئەو گەنجە بە ئاشکرا دادگایی بۆ نەکرا؟ جیاوازی شەهید سەردەشت وشەهید کاوە لەوەدا بووکە هەردووک لە نێوان دەسەڵاتی کوددا دابەش کران ، بەو واتایە با پەیامی دوو دەسەڵات بە تەواوی بگاتە خەڵک ! کە هەر کەس بڵێ لەل ئاوای بەسەر دێنین.
لەو دیدارەدا ئەوەی کە بڕێک منی خەمگین کرد چونی / ئامەد / گەرمیانی بوو لە باوەشی شیرینی دایکیدا.بۆ لای هەژار کوژەکان . ئاخر ئامەد لە داهاتوودا کە مەزن بوو لەدایکی دەپرسێ کوا باوکم ؟ بۆ شەهید کراوە؟ کێ شەهیدی کردووە؟ جوابی ئەو پرسیارانە ئەرکی دایکی ئامەدە کە جوابیان بداتەوە. ئامەد بە ترس لەدایک بوو، بەترس مەزن دەبێ ، ترسیش دەبێتە هۆی رقو کین . هۆی لەناو بردنی خۆشەویستی.ئامەدی شیرین لەو دەسەڵاتە دەترسێ هەر بۆیە ناتوانێ خۆشی بوێ.
هەزار خۆزگە لەو دیدارەدا کۆرپەی کاوە حوزووری نەبوایە چون دەبوو بە پەیامێکی گرینگ بۆ دەسەڵات کە: منداڵانی داهاتوو ئێوەیان قەبوڵ نیە .من وێنەی مرۆوێکی کوردوستانی بابەتی بردنی ئامەدی کاوەو شیرینی دایکی ئاوا لێک دەدەمەوە ودەڵێم: ئامەدی بەڕێز تۆ کە گەورەبوی دەبێ هاوار کەی: من ئاشقی کچەکەی بارزانی نیم! دەنا وێنەی کاوەی باوکت وسەردەشتی ناکام سەرت بە فیشەک لەبەر یەک بڵاو دەکەنەوە. چون لە وڵاتی من وتۆدا خۆشەویستی جورمە!؟
جەعفەر کەریمی
١٧/٣/٢٠١٤