سەیرو سەمەرەیە ئەگەر خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بدرێتە دو دزو پیاوکوژو مافیای وەك جەلال و مەسعود .؟
Friday, 05/02/2010, 12:00
هەموان دەزانین و زۆربه‌ی زۆرمان گوێمان له ووشه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل بووه، داهێنه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته به‌ناوی خودی که‌سه‌که خۆیه‌وه ناونراوه، ئه‌ویش زانای ناودار و کیمیازان و داهێنه‌ر ''ئه‌لفرێد نۆبل''ه.نۆبل له 21/10/1833 له‌شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه،ئه‌لفرێد نۆبڵ له 12/10/1896 له شاری سان ریمۆی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد، ساڵێک به‌ر له‌مردنی واته له ساڵی 1895 دا له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌که‌ی که 21 ملیۆن کڕۆنی سویدی بوو ته‌رخان کرد بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌و به‌خشینی به‌و که‌سانه‌ی که لە هەر ڕویەکەوە بێت داهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی له ساڵی 1901 و له‌ساڵ ڕۆژی کۆچی دوایی ئه‌م زانایه، که ده‌کاته 12/10 ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێته ئه‌و که‌سانه‌ی براوه‌ن و لە یەکێك لە بوارەکانی خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا ناو‌و ناوبانگیان دەرکردوەو شایسته‌ی خه‌ڵاته‌که‌ن. کەچی لەم کوردستانەی خۆماندا زۆر جار گوێبیست دەبین یان دەخوێنینەوە کە کۆلکە نوسەرێك یان جاش قەڵەمو ماستاو چیەکانی دەورو بەری دەسەڵات لەهەوڵی ئەوەدان یان پێشنیار دەکەن کە خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بدرێتە دو نیشتمان فرۆش و دزو مافیای وەك جەلال و مەسعود بارزانی. پێشتریش ئافرەتێکی بەحساب فول فێمێنیستی وەك مهاباد قەرەداغی کە ڕۆژانە بەبەر چاوی خۆیەوە و لە ژێر دەسەڵاتی دودزو مافیای وەك جەلال و مەسعوددا دەیان ئافرەت تیرۆر دەکرێن و شوێن بزر دەکرێن لە دام و دەزگا حیزبی و حکومیەکاندا ڕوبەڕوی دەستدرێژی سێکسی ئەبنەوەو یان لەبەر ئەوەی ئامادە نین خواستی بەرپرسە ناوگەڵ ئاڵۆشەکان جێ بەجێ بکەن و تەسلیمی داواکاریە قێزەونەکانیان ببن لە کارەکانیان دەردەکرێن و نان بڕاو دەکرێن . کەچی لەجیاتی ئەوەی مهابادی ماستاوچی هەڵوێستی هەبێت بە پێچەوانەوە پێشنیار دەکات مەسعودی دزو پیاو کوژ بپاڵێورێ بۆ ئەو خەڵاتە. ئەوەتا ئێستاش چەتۆ ئۆمەری خاوەنی ماڵپەڕی نەتەوە وەك مهابادی فێمێنیست هەمان پێشنیار دەکات بۆ هەردو پیاو کوژ جەلال و مەسعودو بەشان و باڵیاندا هەڵدەڵێ و دەیانخاتە ڕیزی یاسر عەرەفاتی سەرۆکی فەلەستین وەك ئەوەی خەڵکی کوردستان لە گوێی گادا نوستبن و ئەم دوسەرۆکە فاشیلە نەناسێ و نەزانێ لە مێژودا چیان کردوە. ئەم دو سەرۆکە هەرچەندە شایستەی ئەوەش نین پێیان بوترێ سەرۆك چونکە ئەوان لەگەڵ تاقم و دەستەو دائیرەکانیان جگە لە دزو مافیا‌و پیاو کوژ بەولاوە هیچی تر نین . جەلال و مەسعود تەنها تاوانی شەڕی ناوخۆ‌و ئەنفالکردن و کوشتنی ڕۆڵەی کورد‌و زیندانی کردنیان لە هەردو زیندانە بەدناوو نەهێنیەکانی پاراستن و دەزگای زانیاری‌دا و شیتکردنیان تەنها یەك نمونەی بچوکیش لە کۆی تاوانە نامرۆڤانەکانیان ئەو لاوەی قەڵادزێ کە تا لەژێر ئازار‌و ئەشکەنجەدا شێتیان نەکرد وازیان لێنەهێنا ئەوەیش تەنها لەسەر ئەوەی کاتژمێری دەستی عەلی حسۆمیرخانی لەدەست دابوە. ئەگینا ئەم دو سەرکردەیە جگە لەماڵوێرانی و بەکوشدانی ڕۆڵەی کورد‌و نیشتمان فرۆشی و دزین و بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی گشتی و شکانیدنی کەرامەتی تاکی کورد و ئەتککردنیان چیتیریان هەبوە کە شایانی باس بێت و بپاڵێورێن بۆ خەڵاتی نۆبلی ئاشتی. یان کەسانی وەك مهاباد قەرەداغی و چەتۆ هۆمەر و هاوشێوەکانیان پێویستە لەسەریان وەك چۆن کۆیلەی دەسەڵاتن ئاواش پێویستە لەسەریان بەردەوام ماستاو بکەن بۆ سەرانی بێئابڕوی دەسەڵات و لەبەرچاوی خەڵکی کوردستاندا بیانەکەنە فریشتە. بۆیە دەڵێم بەڕاستی سەیرو سەمەرەیە کە خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بدرێتە دو سەرۆك دزو مافیاوو مرۆڤ کوژی وەك مەسعودو جەلال . ئەوپەڕی سوکی و ڕیسوایشە بۆ ئەو کەسانەی پێشنیار‌و داوای لەو شێوە بەرز ئەکەنەوە. له‌هه‌مانکاتیش به‌که‌م سه‌یرکردن و سوك کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و خه‌ڵاته‌یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست