خاوه‌نی ئه‌م وێنه‌یه له هه‌ر جیگه‌یه‌کی سڵاو و حورمه‌تم
Friday, 08/05/2009, 12:00
1902 بینراوە
دوای ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ویژدانی وه‌ئاگادێت و په‌شیمان ده‌بێته‌وه له ماوه‌یه‌کی دژواری ژیانی ڕابردووی خۆی. بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و که‌سه هه‌وڵبدات بۆ گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریی و نهێنیانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رقاڵ بووه پێوه‌یان تاکو به‌ڵکو ببێته هۆی خزمه‌تێک بۆ کۆماڵگا و ڕه‌نگه رێنمای بێت بۆ که‌سانێک که هێشتا له سه‌ر ئه‌و ڕێگه هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و که‌سه‌ن. پاس چه‌ند ساڵیک کارکردنم له ده‌زگای زانیاری (ی ن ک)ه‌وه گوزهرکردنم به ناو دنیای نهێنی و زووربه‌ی کات تاوان له ڕۆژێکدا هاتمه‌وه هۆش و بڕیارم دا ئه‌و غودده سهڕهتانیهی جه‌سته‌می گرتبوو بۆ هه‌تا هه‌تایه له جه‌سته‌می داماڵم.
بۆ زیاتر ئاسووده‌کردنی ویژدانم بڕیارم دا هه‌رچی زانیاریی و نهینیی له هه‌گبه‌که‌مدایه بۆ خوێنه‌رانی ئازیزی کوردستانپۆست ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵکو هه‌رنه‌بێت خزمه‌تێکی بچووک بکه‌م و په‌روه‌رده‌ی سه‌ر ڕووی زۆر که‌س داماڵم.
من له به‌ر ئه‌وه‌ی لێپرسراوی فایلی 8 که‌س بووم له ژیانی ناو دهزگامدا بڕیارم دا 6 له‌و فایلانه به 6 به‌ش داگرم.
یه‌که‌میان..سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م خاوه‌ن وینه‌یه که ناوی 'ئاسۆ ڕه‌شید عه‌لی'یه، له دایک بووی ساڵی 1970 له خێزانیکی هه‌ژار دا چاو به دنیا ههڵدینێ له کاتی ڕیکه‌وتنی (ی ن ک) و ڕژیم ساڵی 1984 په‌یوه‌ندی ده‌کات به (ی ن ک)..په‌یوه‌ندی نزیکی ده‌بیت به 'جبار حاجی رشید' به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه له ناو بازاڕ کار ده‌کات و گه‌نجێکی ووریا ده‌بێت'زووربه‌ی که‌لووپه‌لی چالاکی ناو شار لای ئه‌م داده‌نریت و ئه‌م ده‌گوێزێته‌وه. تا له ساڵی 1984 ده‌گیریت و چه‌ند مانگیک له ته‌واری سلێمانی و ئه‌من ئازار ده‌دریت' پاشان بۆ ئه‌منی عامی به‌غداد.له 15/01/1985 به ماده‌ی 175 له محکه‌مه‌ی سه‌وره 10 ساڵ حوکم ده‌دریت. له ساڵی 1988 به‌ر لێبوردنی گشتیی ده‌که‌وێت، به‌ڵام هه‌رچی مافی هاوڵاتی بوونه لێی ده‌سه‌نریته‌وه له به‌رئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێکی منداڵی‌دا به‌شداری کاری سیاسی کردووه، یه‌کسه‌ر جنسیه‌ی عێراقی لێده‌سه‌ندرێته‌وه، بۆی نابێت له هیج فه‌رمانگه‌یه‌کدا داوای کاربکات. هه‌مووکات له ژێر چاودێریدا ده‌بێت تا به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت و ڕاپه‌ڕینی 1991 ڕووده‌دات و په‌یوه‌ندی ده‌کاته‌وه به (ی ن ک) به‌شداری گشت شه‌ڕه‌کانی ڕزگارکردنی کوردستان ده‌کات، به‌ڵام له‌م ساڵی 1994 کاتێک کوردستان بۆنی شه‌ڕی براکوژی لێ دێت ئاسۆ ڕه‌شید خۆی دوور ده‌گرێت له و ململانێیه، به‌ڵام ساڵی 1996 (ی ن ک) داوای لێده‌کات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئاسۆ به‌ڵێن ناداتم، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن.
ناسینی من بۆ ئاسۆ لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات:
ده‌زگای زانیاری هه‌موو کات که‌سانێکی گیرۆده‌ی ناو ژیانی تاوان پیاوکوژی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر بیزانیایه که‌سه‌که بێکه‌سه و ڕابردوویی پاکه، چونکه که‌سانی ڕابردووپاک بێ حساب و لیکدانه‌وه بۆ که‌سانی به‌رپرس، گوێی لێده‌گرن.
ئاسۆ به‌هۆی بێکهسیهکهی ده‌زگا ده‌یگرن و ئازاری ده‌ده‌ن، پاشان ناچارده‌بێت که مل بدات.. 'حاکم هۆشیار ' چاوی پێی ده‌که‌وێت داوای لێده‌کات کاریان له‌گه‌ڵدا بکات به‌وه‌ی که ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی ئێران له ئه‌وروپاوه له وڵاتی نۆ‌رویژ گهڕهوهتهوه به ناوی 'عبدلله علی په‌نا' بیکوژێت..
ئه‌مه‌بوو شه‌وێک من بردم بۆ لای فه‌ره‌یدون عه‌بدلقادر به ئه‌مری حاکم هۆشیار.کاتیک چووین فه‌ره‌یدون عه‌بدلقادر و مام ڕۆسته‌م و کاک کۆسره‌ت و شێخ جه‌عفه‌ری لێ بوو له‌گه‌ڵ دوو کابرای ئێرانی دانیشتبوون ده‌یانخوارده‌وه و فه‌ره‌یدون به فارسی به دوو ئێرانیه‌که‌ی ووت ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که بۆم باسکردن و یه‌کێک له ئێرانیه‌کان هاتوو وێنه‌ی ئاسۆی به 3 شێوه گرت و بزه‌یه‌کی بۆ کرد ووتی: 'بتبینم پاڵه‌وان' ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م دوانه هاتوون بۆ سه‌رپه‌رشتی کاره تیرۆره‌که.
ئه‌و شه‌وه ئه‌مه ڕووی دا، ئیتر ئاسۆ ئازاد هه‌میشه له ژێر چاودێریدا بوو، به‌ڵام پاشماوه‌یه‌ک 3 که‌سی بۆ ده‌ست نیشان ده‌که‌ن له هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌وه بوو ئاسۆ داوای دوو مانگی کرد بۆ کردنی کاره‌که، ئیتر ئاسۆ ون بوو، به‌ڵام جاریکی تر ئاسۆ که‌وته‌وه ده‌ستی ده‌زگا.. ئه‌م جاره بێڕه‌حمانه ئازار درا تا وای لێهات توشی ئیلتهابی مێشک هات و سه‌ری زۆر ئاوسا. ته‌نها که‌سێک که هاوده‌می بوو من بووم ئه‌ویش زۆر به نهێنی ..جگه‌ره‌م بۆ ده‌هێنا.. حه‌بی ئازارم بۆ ده‌هێنا..هه‌واڵیم ده‌برد بۆ دایکه پیره‌که‌ی که له جێگادا که‌وتبوو، ئه‌م کوڕه هه‌موو ژیانی له پێناو گه‌وره کردنی خوشک و براکانیدا دانابوو ،7 مانگ له ده‌زگا ئازار درا، پاشان سه‌رحه‌دی خه‌لیفه یونس ته‌کلیفی له جلال تاڵه‌بانی کرد ئازاد کرا، جار جار له ماڵی خۆیان ده‌مبینی، به‌ڵام دڵته‌نگ بووم، و ئه‌ویش هه‌میشه ده‌ترسا.
پاش ماوه‌یه‌ک وون بوو، دوای له لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتییه‌وه برقیه هات بۆ ئێمه و هه‌واڵی ئاسۆیان پرسی، دیار بوو لای ئه‌وان گیرابوو، قوربه‌سه‌ر تاکی کورد ئالێره‌دا ده‌رده‌که‌ویت، که چۆن کوردیکی پاک، ڕابردوو جوان، شۆڕشگێڕ له وڵاتی خۆیدا قاچاخ بێت له کۆمه‌ڵیک مافیا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامه‌ده نه‌بوو ببێته پیاو کوژ!
پاش 10 مانگ ئاسۆم بینی له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه دا وه‌ستابوو کاتیک باسی چیرۆکی وونبوونی خۆی بۆ کردم دڵم گوشرا.
ئه‌م به‌سته‌زمانه، ئه‌م گه‌نجه بێتاوانه به پیلانی 'ئاکۆ چاوشین' لێپرسراوی ده‌زگای پاراستن ده‌نێردرێته گرتوخانه‌ی ئاکرێ و ساڵیک له‌وێ هه‌موو جۆره‌کانی ئازاردان ده‌چێژێت. زۆر کات هه‌وڵی داوه خۆی بکوژێت، به‌ڵام له به‌ر دایکی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
پاشان ده‌زگای پاراستن بانگی ده‌که‌ن 400 دۆلار و ده‌مانچه‌یه‌کی ده‌دنێ تاکو دوو کابرای ئیسلامی پێبکوژن، که کاتی خۆی 1994 'جه‌لالی عه‌ریف مه‌حمودی سیامێوی' یان کوشتووه.
ئاسۆ ده‌گه‌رێته‌وه سلێمانی و کاره‌که ناکات، به‌ڵام ئاسۆ وون بوو ، دوا جار که من ئاسۆم بینی ساڵی 2002 بوو.
من دڵنیا بووم لای ده‌زگا نییه، ئه‌مجاره به‌ڵام کوێیه؟ ته‌نها ئاسۆ و ئه‌و که‌سانه ده‌زانن که ئاسۆیان سه‌ر نگون کرده‌وه جارێکی تر!
لێره‌وه ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر ماویت سڵاو و حورمه‌ت، ده‌توانیت زانیاریی ده‌رباره‌م وه‌ر بگریت له کوردستانپۆستی ئازیز ، هه‌ر رۆژێک ویستت شکات له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌یت ئامه‌ده‌م شایه‌تیت بۆ بده‌م. خۆشه‌ویستان:
به‌شی دووه‌م: شه‌هید م م حه‌لاق چۆن سیناریۆکه‌ی داڕیژرا له ده‌زگا و کێ دایڕێشت.به‌شی سێیه‌م: چۆن و بۆچی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان کوشت؟به شی چواره‌م: ته‌سلیم کردنی 2 پێشمه‌رگه‌ی پ ک ک به تورکیه له‌سه‌ر جاده‌ی شه‌ست مه‌تری سلیمانی.به‌شی پێنجه‌م: وه‌رگرنتی زانیاری له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی به‌هۆی ژنه‌کانیانه‌وه. به‌شی شه‌شه‌م: کێ مه‌شق به کارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری ده‌کات و کێ ده‌بێته کارمه‌ندی ده‌زگا.چاوه‌روانبن
(کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)