کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارەساتێكی گەورە لە زانكۆی سلێمانی

Tuesday, 03/01/2012, 12:00


ساڵانێك زانكۆی سلێمانی ببوە هەوێنی زانست و خەبات، هەزاران ڕۆڵەی ئەم كوردستانە لەو ‏زانكۆیەدا ‏خوێندویانە و خزمەتی كوردیان كردوە، سەدان خوێندكاری ئەو زانكۆیەش بەهۆی ‏كوردایەتیەوە لەلایەن ‏حیزبی بەعسەوە لە سێدارە دراون یان روبەروی گرتن و زیندانی ‏بونەتەوە.‏
ئێستایش بەهۆی نابەرپرسیاری و نەبونی لێپرسینەوە لە هەندێ لە بەرپرسانی ئەو ‏زانكۆیە، دیاردەی ‏زۆر نا شارستانی و دور لە ئەكادیمیەت بڵاوبۆتەوە و دیارترینیان دزینی ‏نامەی ماجستێر و دكتۆرایە!.‏
لەم رۆژانەدا سەردانی كتێبخانەی فاكتەلتی زمان و زانستە مرۆڤایەتیەكانم كرد، ویستم داوای ‏نامە و ‏ئەتروحەكان بكەم، وتیان بە فەرمانی جەزا تۆفیق تاڵبی راگر بە هیچ‏ شێوەیێ نابێ ‏ببرێتە دەرەوەی ‏كتێبخانە و بۆ سەیركردنیش واستەی ئەوێ!. زۆرم بەلاوە سەیر بو، تا ‏كارمەندێكی كتێبخانەكە چرپانی ‏بە گوێما و وتی هەندێ لەو كەسانەی ماجستێر و دكتۆرا ‏لەم فاكتەڵتیەدا ئەهێنن، لەبەرئەوەی ئاستی ‏زانستی نامە و ئەتروحەكانیان ئەترسن یان ‏لەبەرئەوەی بەشێكی گەورەی نامە و ئەتروحەكانیان بە كۆپی ‏و پەیست لە ئەتروحەی ‏كەسانی ترەوە هێناوە، بۆیە نە غیرەتی ئەوەیان هەیە لە دەرەوەی زانكۆ وەك ئەتروحەیەكی زانستی ‏چاپی بكەن، نە ‏راگرایەتیش ڕێگا ئەدا كە ببرێنە دەرەوە. تا بە وردی سەیری ئەو نامە و ئەتروحانە بكرێ، ئەمەش وەك پەردەپرشێك بۆ ئەو خاوەن ماستەرو دكتۆرایانەی كە زانیاری و بابەتیان لەم و ئەو دزیوە.
بە راستی ئەم بڕیارەی راگری ئەو فاكتەڵتیە، خیانەتێكی گەورەی زانستیمان لە ‏كوردستان بۆ ئاشكرا ‏ئەكا، ئەویش خۆ هیلاك نەكردنی هەندێ لەو خوێندكارانە و دزینی ‏بەرهەمی كەسانی ترە، ئەگەرنا ‏هەروەك چۆن قەشەكانی سەدەكانی ناوەراست نەیاندەهێشت ‏ئینجیل چاپ بكرێ و كەسانیتر ببینێ، ‏ئەمانیش دەیانەوێ وەك قەشەكانی سەدەكانی ‏ناوەراست مامەڵە بكەن... بەڵام هەركەس ئەم جۆرە ‏بڕیارانە دەربكا و ڕێگا لە ئەمانەتی زانستی ‏بگرێ، ئەوا دوارۆژ‏ راستی هەر دەرئەكەوێ... بۆیە هەقە ‏وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاوڕێك لەم ‏نائەمانەتییە زانستیە بداتەوە، چونكە زانكۆی سلێمانی فەخرە بۆ ‏هەمومان و نابێ بە هەڵەی ‏كەسانیتر لەكەدار بكرێ.‏

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە