کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ په‌راويزی شه‌ره‌كه‌ی خاليدی خوله‌ سوور و مەحمود سه‌نگاویيدا، به‌رپرسانی لقی ٤ پارتی سه‌رشۆريه‌كی تريان تۆماركرد!

Friday, 04/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ٢ی ١١ی ٢٠١١ ، شاری سلێمانی به‌ هۆی شه‌ری كورو منداله‌كانی خاليدی خوله‌ سوورو مەحمود سه‌نگاوی پشێووی ئالۆزی ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌يان شوبهاند به‌ رۆژانی به‌ره‌ی كوردستانی.

يه‌كيتی نيشتيمانی به‌ فه‌رمانی مەحمود سه‌نگاوی هه‌رچی هيزی ئاسايش و پوليس و فه‌رمانده‌يه‌كانی خسته‌ ئينزاره‌وه‌و چوارده‌وری گه‌ره‌كه‌كه‌ی ماله‌ خاليدی خوله‌ سووری جاش موسته‌شاريان دابوو، به‌لام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خزمه‌كانی خاليدی خوله‌سوور و كور و ئامۆزاكانی بۆ به‌رگريكردن پاسه‌وانی يان له‌ خاليدی خوله‌سوور كرد، خوله‌ سه‌نگاوی نه‌يتوانی نه‌ك خاليدی خوله‌سوور ده‌ستگير بكات ناچار بوو كوڕه‌كانی خۆی بداته‌ ده‌ست پۆليس.. ئه‌مرۆ زۆربه‌ی كارگيران و به‌رپرسانی پارتی له‌ سنوری لقی ٤ ، له‌ناو خۆياندا بووه‌ ده‌مه‌ قڵيكی زۆرو هه‌رايه‌كی زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌،به‌وه‌ی زۆربه‌يان نه‌فره‌تيان له‌ خۆيان و حزبه‌كه‌يان و ميژووه‌كه‌يان كرد، كه‌ لقی ٤ به‌ قه‌ده‌ر خاليدی خوله‌سووری پينه‌كرا كه‌ به‌رگری له‌ خۆيی بكاو، به‌ خزمه‌كانيه‌وه‌ يه‌كيتی هه‌راسان كردبوو،به‌لام ئيمه‌ به‌ بناوی پارتی و ريبازی بارزانی يه‌وه‌، به‌ دوو سه‌عات هه‌موو به‌رپرسه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌ستگيركران به‌لكو سوكايه‌تيان پيكراو تا ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترين شه‌رمه‌زاريمان بۆ خۆمان و ميژووه‌كه‌مان تۆماركردووه‌!

تا ئه‌وه‌ی بووه‌ كيشه‌ و جارێكی ديكه‌ برينی خۆيان كولانه‌وه‌ كه‌ شيخ جه‌عه‌رو جه‌بار فه‌رمان هه‌موو به‌رپرسه‌كانی به‌ دوو پاسی كۆسته‌ر له‌ لقی ٤وه‌ به‌ ديلی و زه‌ليلی گه‌يانده‌ مه‌لبه‌ندی يه‌كی سليمانی يه‌كيتی..له‌وانه‌ ده‌رويش ئاغاو نزامه‌دين گلی و ئه‌حمه‌د سوور ره‌باتی و قادر قادرو كه‌مال چاومار، سه‌رچاوه‌كه‌ نزيك له‌ هه‌راكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياند پاراستنی لقی ٤ ليژنه‌يه‌كی بۆ ئه‌و كيشه‌يی ئه‌مرۆ پێك هينا، كه‌ به‌ ئاشكرا سوكايه‌تی به‌ قوتابخانه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا كراوه‌، كه‌ به‌رپرسانی لقی ٤ به‌ قه‌ده‌ر خاليدی خوله‌سوور جوامير نه‌بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە