کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەقامە خامۆشەکان

Wednesday, 27/11/2013, 12:00



جادەیی چۆڵ
بەر ئەدەم و
ژۆرەکەم دەکەمەوە
بەرەو شەقامێکی
بێ دەنگ
هەنگاو دەنێم
بەمەبەستی
حەسانەوە
لەکافەیەک
دائەنیشم
دەکەوێتە
چەقی ڕیگا

دەم چاوەکان
ئەدوێنم
بەبێ ئەمراز
نە من ئەبرسم
ئێوە کێن
نە ئەوان
دەپرسن
من کێم
لە دامێنی دارەکانە
دائەنیشم
دەڕوانمە باڵایان
ئای چەند بەرزە
هەرچەندە
ناویان نازانم
لە بەر ئەوەی
خێرایی کات
هەموو شتێک
لەبیر دەبات

لەسەرەوە
بالندەیەک
چاوەڕوانی
مەلەوەری هاودەمە
کەی بتبینم
دەرگای قاوەخانەکە
ئوتوماتیک
دائەخرێت
دەکرێتەوە
سەعاتە کەی
بەر
کەڵێسا
هەر ناوەستێ
لە هەموو سەعاتێکە
بە چرکەیەکی خەماوی
یادی وەتەن دەکاتەوە
دڵم
هەوڵی فڕینی
بالندەیەکی کۆچەرە
خەونەکانم
سەیرم دەکەن
لۆمەی
ئەو ڕۆژانە دەکەن
لەدەستم چوو

هەتاوێکی بێ هێز
هەڵدێ و
وون دەبێ
دار گێوزە کەی
بەرامبەرم
لە بەردەم زستانی سەختە
گەڵاکانی
ووشک بووە
دار سەندەیانی بلند
ماڵ ئاوایی
باران دەکات
گەلایەکی وەرزی بەهار
لە رێگایە کەوتووە
پیریی ....جەستەم
دائەپۆشێت
بیرم نایە
لە کۆیە؟
نیشتمانێک
برینم
ساڕێژ بکات
لەزەردەپەڕە م
پرسی
هێشتا وڵات
ماڵی
دەستەی گەندەڵە
غەریبی جەسارەتە
لە مەملەکەتی یادە

نەمئەزانی
خۆشەویستیت
لە گەڵ
تیشکی چاوت
تێکەڵ بووە
لەکۆلانە تاریکەکان
هەنگاوی
کوێرانە دەنێن

ڕۆژەکانی
هیوای وون
تێپەڕ دەبن
کتێبخانە
زمانێکی
نامۆیە

کۆڵانەکان
بە تیشکی ڕوناک
وێڵن
ئوتوماتیک
هەموو شتێک
ڕادەگرێت
کوا
ئاسمانی سروشت
کاتێک
دەستی
قەدەر

لەسەر هەموو
زیندوەرێک
تێپەڕ دەبوو
لەکاتی نەرمە بارینە
بولبلێک
لەسەر چڵێک
سەرخۆشی
لەرۆژ دەکات
جادە چۆلە
جگە دەستەی گەنجان
خواستی دڵیان
هەرجارێک
بە ماچێک
شەوگار
تێپەڕ دەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە