کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەژاك: ئێمە چارەسەری دیموكراتیانە بەبنەما دەگرین و لەلای ئێمەوە ‌هەنگاوێكی جدی و ستراتژیكە

Monday, 15/11/2010, 12:00


كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك سەبارەت بە دوا پێشهاتەكان لە ئێران و ڕاگەیاندنی جاڕنامەی چارەسەری خۆی بۆ پرسی كورد و پرسی گەلانی‌تری ناو ئێران، لێدوانێكی نوێی دا.
پەژاك ڕادەگەیەنێت كە ئەوان لەسەر چارەسەری بەشێوازی ئاشتیانە‌و دیموكراتیك، پێداگرن. كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك، لە لێدوانەكەیدا سەرەڕای ئاماژەكردن بە ئەو قەیرانانەی كە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئێران بونەتەوە و تیشكیش دەخاتە سەر ناكۆكییەكان لەنێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا. پەژاك سەبارەت بەو ناكۆكیانە هەڵسەنگاندنێكی بەو شێوەیە دەكات: ناكۆكیەكان لە ‌نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایدا كە سەرچاوەی خۆی لەیەك زهنیەت كە ‌هەمان دەسەڵات، سازكردن و بەدی هێنانی حاكمیەت لەسەر هەرێمی گەلانی دیكەیە دەگرێت، بووەتە هۆی قوڵتر كردنی ئەو ناكۆكی و قەیرانانەی ڕووبەڕووی ئێران بونەتەوە.
‌رۆژئاوا، ئێران وەكو مەترسیێك بۆ خۆی و وڵاتانی هەرێمەكە دەبینێ، كە لەڕاستیدا شەری دەسەڵاتە و زیاتربوونی هێزی هەر دوو لایەنە. ڕۆژئاوا بە ڕێگای گەمارۆ و گوشاری ناونەتەوەیی، ‌هەوڵدەدا ‌ئێران تەنگاو بكات‌. بێگومان ئەم شێوازە، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ئێران، بەتایبەت لە هەمووی زیاتر كاریگەری لەسەر گەلانی ئێران لە بووارەكانی ‌سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابوری داناوە‌.
لەهەمان كاتدا كێشەی دیموكراسی، ماڤی مرۆڤ، ژن و بەتایبەت كێشەی گەلان لە ئێراندا، زیاتر لەهەر كات خۆی دەنوێنێ. ئەمه ‌لەكاتێكدایە كە ‌لەلایەن دەسەڵات و دەوڵەتی ئێرانەوه، ‌هیچ چەشنه ‌هەوڵدانێك بۆ چارەسەری ئەو كێشانە نەدراوە. كۆردیناسیۆنی پەژاك لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژە بە كێشەی كورد دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وەك یەكێك لە گەو‌رەترین كێشەكان كە تا ئێستاش چارەسەر نەكراوە، بەناوی دەكات.
ئاماژە بە تێكۆشانی كوردانیش دەكات و ڕادەگەیەنێت: تێكۆشانی گەلی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان گەیشتوەتە ئاستێك كە ‌دەتوانن بە تێڕوانین و فەلسەفەێكی نوێ كە هەمان فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیه،‌ تێپەڕی قۆناخێكی نوێ بۆ چارەسەری مەسەلەی كورد و لەهەمان كاتدا گەلانی دیكەی هەرێـمەكە ببێت. پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك، هەوڵەكانی گەلی كوردیش باس دەكات لەپێناو چارەسەركردنی ئاشتیانەی پرسەكەی و ڕادەگەیەنێت: هەوڵدانەكانی گەلی كورد بە هەموو شێوازێك بەتایبەت بەشێوازی ئاشتیانە و دیموكراتیك بۆ چارەسەری، لەهەر قۆناغێكدا نیشاندەری ئاستی تێگەیشتنی دیموكراسی ئاشتیخوازانەی گەل دەگەینێت. گەلی كورد هەمیشە دانی بەهەر گەلێك دا ناوە و چی بۆ خۆی ڕەوای دیوە،‌ بۆ گەلانی دیكەشی رەوا بینیوە.
ئەمانە لە ‌كاتێكدایە كە ‌زۆربەی گەلان و دەسەڵاتداران، لە ‌مەسەلەی كورد دا هاوبیر و ڕان و زۆربەی دەوڵەتەكان بەتایبەت دەسەڵاتدارانی سەر كوردستان لەسەر خاڵی كورد، هەمیشە هاوبەش بوون، یا ئەوەی كە ‌بازرگانی سیاسیان بەسەر كوردانەوه ‌كردوه، یان كورد هەمیشه ‌خاڵێك بووه ‌بۆ ئیتفاق و هاوپەیمانی نێوانیان.
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك لەم بەشەی لێدوانەكەیدا، دێكلەراسیۆنە حەوت خاڵەكەی بەبیردێنێتەوە كە لە ‌20ی ئوكتوبەری ئەم ساڵ دا بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا.
پەژاك ئاماژە بەوە ‌دەكات كە چارەسەری دیموكراتیك بۆ ئەوان، هەنگاوێكی‌ ستراتیژییە و وەك هەنگاوێكی هەرە ڕاست ناودێری دەكات. هەروەها باس لە هەڵوێستی دەوڵەتیش دەكات لەبەرامبەر دێكلەراسیۆنەكە و هەڵسەنگاندنێكی بەو شێوەیە دەكات: دوابەدوای ڕاگەیەندن و خستنە بەرباسی ئەم ‌دێكلەراسیۆنە، دەولەت و دەسەڵات نایانهەوێت راستی دێكلەراسیۆنەكە بیبینن. ئەمەش ‌سەرچاوەی خۆی لەزهنیەتی دەسەلات و سەردەستی و چارەسەرنەكردنی كێشەكان دەگرێت.
پێویسته ‌لە ‌ڕاستی دێكلەراسیۆن، كە ‌شێوازێكە لە پاراستنی نرخ و بەهاكان، ‌تێگەیشتن هەبێت.
سەبارەت بە مەترسی ئەو هەڵوێستەش، پەژاك ڕادەگەیەنێت: ئەگەری باش تێنەگەیشتن لەم رەوشە ‌و بەردەوام كردنی سیاسەتی كلاسیك كە هەتا ئێستا بەرانبەر بە ‌كوردان پەیرەو كراوه، ‌بە ‌قازانجی كەس نابێت، جگه ‌لەوەی كە رێگا بۆ دەستێوەردانی هێزە دەرەكیەكان و لەهەمان كاتدا قەتڵ و عامی گەلان دەكاتەوە. دوابەدوای دێكلەراسیونەكەی پارتیمان كە ‌یەك لەو خاڵانه، ‌زمان و پەروەردەی هەر نەتەوەێك بوو، لەلایەن یەكێك لەبەرپرسانی وزارەتی پەروەردەوە كە گوایه ‌بەتەنیا زمانی ئێمه ‌فارسیە و تەنیا لە پەروەردەكاندا ئەوه ‌بە ئەساس دەگیردرێت، وڵام درایەوە. ئەمە ‌ڕاستی و زهنیەتی دەوڵەت دەگەینێت و ئێمە وەكو هەڵوێستی دەوڵەت دەینرخێنین.
لەكاتێك دا كە دەوڵەت ئەم بابەتانە لەبەر چاو ناگرێت، پێویستە ئەوه ‌دیاری بكات كە گەلانی وەكو ئازەری، بەلووچ، عەرەب، توركمەن و بە ‌تایبەت گەلی كورد لە ‌كوێی ئێران و چارەنوسی ئەوان چییە‌؟
كۆردیناسیۆنی پەژاك باس لە هەوڵەكانی زیاتر میلیتاریزە كردنی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش دەكات لەلایەن دەوڵەتەوە و ڕادەگەیەنێت: هەوڵدان بۆ ملیتاریزه ‌كردنی رۆژهەلاتی كوردستان رۆژ بە رۆژ لەزیاد بووندایه و دەوڵەت هێزی نیزامی خۆی لە كوردستان زیاتر دەكات و گوشارەكان لەسەر گەل ڕووی لەزیاد بوون دایە.
هەروەها لەراگەیاندنەكان دا دەوڵەتی ئێران راشكاوانە ‌باسی دەكات كە لە ناوچه ‌سنووریەكان دەیەو‌ێت چەكی جوراو جۆر تەنانەت چەكی كیمیایی بۆ بێ هۆشكردنی خەڵك بەكار بێنێت. ئەمە ئەو راستیە دەسەلمێنێت كە نایەوەێت بۆ چارەسەری هەنگاو هەڵبەێنێت. ئەو چەشنە سیاسەتە لەگەل خۆیدا بە‌رفراوان بوونی شەڕ و ناكۆكی لەناوخۆی ئێران دێنێت.
پەژاك لە كۆتاییدا هەڵوێستی خۆشی بەو شێوەیە ڕادەگەیەنێت: ئێمە لەچارەسەركردنی مەسەلەی كورد سورین و هەنگاوی دێكلەراسیون لەلای ئێمەوە ‌هەنگاوی جدی و ستراتژیكە، هاوكات پێویستە‌ لایەنی بەرانبەریش ‌هەنگاوی جدی هەڵبگرێت، ئەو هەڵوێستانەی كە لەلایەن دەوڵەتەوە ‌‌دیار دەكرێن لە ‌هەموو بوارەكاندا، ئێمه ‌لەبەرچاویان دەگرین و لەسەر ئەو ئەساسە هەڵیان دەسەنگێنین. پەژاك هەروەها داوا لە گەل دەكات كە بەباشی ئەو هەنگاوەی ناویانە هەڵسەنگێن و لەهەموو بوارەكاندا وەك هەمیشە، خاوەنداریەتی لە ‌ناسنامە، زمان و كولتووری خۆیان بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە