هه‌والێکی گرنگ.. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی باروبارگه‌یان تێکده‌نێن..
Monday, 07/03/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : به هۆی نائارامی و پشێوی کوردستان ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئۆقره‌یان لیههڵگیراوه و له دڵه‌راوکێدا رۆژ ده‌که‌نه‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاش هاتنه‌وه‌ی مه‌سعود به باری 4 ترێله‌ی گه‌وره هه‌رچی زیر و ئه‌ڵماس و پاره‌یان هه‌یه ، له شێوه‌ی بلۆکی زیڕ و خشڵ و ئارایشی ژنان و ئه‌ڵماس و پاره‌ی به دۆلاری بلۆک به‌ره‌و دۆرێ و بارزانیان گواستۆته‌وه. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: ره‌نگه خه‌لکی کوردستان نه‌زانن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود چه‌نده زێریان هه‌یه؟ ده‌توانم به پشتبه‌ستن به چه‌ند داتایه‌ک که له چه‌ند دوکانێکی زیرفرۆش له‌شاری هه‌ولێرم وه‌رگرتووه بڕه‌که به‌یان بکه‌م که مه‌زه‌نده ده‌کرێ به 12 ته‌ن زێری بلۆک ، ئه‌مه وێرای زێری ئارایشی ژنان و ئه‌ڵماس و شتی دیکه ، خه‌ڵکی کوردستان باش ده‌زانن ئه‌و زێرینگرانهی هه‌ولیر کین؟ ناوه‌کانیان لامان تۆمارکراوه بۆ رۆژی خۆی ده‌یده‌ین به دادگایه‌کی عادیلانه بۆ شاهێدیدان و لێپێچینه‌وه لێیان.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد ، که ئه‌و بوودجه‌یه‌ی که له حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه دێت ، یه‌کسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود 54% لێ جیاده‌کاته‌وه ، نایبات بۆ بانکی مه‌رکه‌زی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵکو یه‌کسه‌ر بۆ بینایه‌کی گه‌وره‌ی ته‌لبه‌ندکراو له سه‌رێ ره‌ش له ژێر کۆنترۆڵی مه‌سعود دایه ، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داوای پاره بکات پاش موافه‌قه‌ی مه‌سعود و مه‌سروری کوری دهنیردریتهوه هه‌ولیر.
سه‌رچاوه‌که وتێ: له کوێی دنیادا به‌م شیوه‌یه حوکمڕانی هه‌یه که تاقه بنه‌ماڵه و که‌سیک قووتی خه‌ڵک کۆنترۆڵ بکات به هه‌وه‌سی خۆی بێ گویدانه مافه‌کانیان هه‌ڵسوکه‌وت بکات به موقهدهراتیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست