کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەسەر ئافرەتێكى لەش فرۆش شەر دەكەوێتە نێوان بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و شازادى خدر جەمرگە ...

Saturday, 05/11/2011, 12:00



پاش ئەوەى دوێنێ شەوى هەینى عمید عبدالخالق بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە مەزرەعەكەى ماڵى عادل ئەبوو شاربى كۆنە مەرەزە خاسەكەى بەعس و مەفرەزە خاسەكەى ئێستاى پارتى لە رێگاى هەولێر كۆیە داوەت دەبێت لەگەل شازادى خدر جەمرگە فەرماندەى سوپاى دووى پارتى دەبێتە شەرو دەمەقاڵێ چەك راكَیشان لەیەكرى لە ئەنجام بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و سەرجەم پاسەوانەكانى لەپێش كۆمەڵێك ئافرەتى لەش فرۆش و كورانى فەیزە لە مەزرەعەكەى عادل ئەبوو شارب چەك دەكرێن ودوایش شەركە گەورە دەبێت و هێزێكى زۆرى پۆلیسى هەولێر لە هەوڵى ئەوە دادەبن شازادى خدر جەمرگە چەك بكەن , ئەمەو تا ئامادەكردنى ئەم هەواڵە چەند جارێك شازاد و عەمید عبدالخالق بە تەلەفۆن هەرەشەیان لەیەكر كردووە , پاشان سەرچاوەیەك لە پۆلیسى هەولێر ئاشكراى كرد كە هەموو شەوێك بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە خانوەكەى هادى سەربەشاخ ى گوندى باخچە تا درنگانى شەو خەریكى رابرواردن وخواردنەوە دەبێت كە ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ ئەوەى عەمید عبدالخالق چاو لە دەستگیر كردنى كورەكانى فەیزە دا بگرێت كاتێك وایان لە چوتیارێكى گوندى باخچە كرد پێڵاوەكانیان ماچ بكات , هەمان سەرچاوە ئەوەشى درنكاند كە هۆكارى كێشەكە بۆ ئافرەتێكى لەش فرۆش دەگەرێتەوە كە دەمێكە شازاد دەیەوێت لاى ئەو كارى لەش فرۆشى بكات بەڵام بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر دەیەوێت خۆى ئاگەدارى جموجۆل وجولانەوەى بێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە