کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


15 شوبات، فراندنى ئۆج ئالان و كۆنفرانسى نەتەوەیى هەولێر

Sunday, 15/02/2009, 12:00

2565 بینراوە


رۆژى 15-2-2009 دە ساڵ بەسەرپیلانگێڕى فراندن و زیندانیكردنى بەرێز عەبدوڵا ئۆج ئالاندا تێدەپەڕێت و تا ئەمرۆش دەوڵەتى توركیاو هاوپەیمانەكانى ئامانجەكانیان لەفراندن و زیندانیكردنى ئۆج ئالاندا نەهاتۆتەدى،لەو پیلانگێریەدا دەوڵەتى توركیا مەبەستى بوو لە رووى سیاسی و ئایدۆلۆژیەوە بە زووترین كات ئۆج ئالان بكوژێت و لەگەل و شۆرش و بزاڤى رزگاریخوازى كورد و جولانەوەى دیموكراتى جیهان و جوڵانەوەى ئازادى ژنانى جیهانى دابرێت و شكستى سەدەكانى نۆزدە و بیستى سەرهەڵدانەكانى باكورى كوردستانى پێ دووبارە بكاتەوە،بەڵام دەوڵەتى توركیا لەم كارەیدا سەرنەكەوت و گەل و گەریلا دەستیان لە ئۆج ئالان بەرنەدا و خۆیان كردە خاوەنى و بە ملیۆنان ئیمزای پشتگیریان بۆ كۆكردەوە و وەك ئیرادەى سیاسى خۆیان ناساندیان.پەیرەوانى رێبازەكەى ئۆج ئالان لە هەولى ئازادكردنیدا نمونەیەكى بێ وێنەى تێكۆشان و خاوەنداریكردنیان نیشاندا،سەدان كچ و كورى كوردستان و گەلانى تر، بۆ پرۆتستۆكردنى پیلانگێرى سەر ئۆج ئالان،ئاگریان لە جەستەى خۆیان بەردا و گیانى پاكیان لە پێناوى پاراستنى گیانى سیمبولى ئازادى گەلانى ژێر دەست و داهێنەرى جوڵانەوەى ئازادى رەگەزى ژنان و داكۆكیكەرى حورمەتى ژینگەى مرۆڤایەتیدا سپارد.
لەگەڵ ئەوەشدا كە ماوەى دەساڵە ئۆج ئالان لە زیندانى تاكە كەسى ئیمرالیدا لە ژێر ئەشكەنجە و ئازاردا ژیان بەسەردەبات، بەڵام نەك هەر دەستبەردارى تێكۆشانى سیاسى نەبووە،بەڵكوو لە رووى فكرى و فەلسەفى و كۆمەلایەتیەوە هێندەى تر هزرى پێشكەوتوە و چوەتە ریزى بیرمەندە گەورەكانى جیهانەوە كە بە هۆى پێشكەوتنى هزریانەوە خزمەت بە مرۆڤایەتى دەكەن و لەو رێگەیەشەوە گەلى خۆیان بە جیهان دەناسێنن.لە سێبەرى تەنهایى ساڵانى زیندانى تاكە كەسى ئیمرالیدا،بەهرە و تواناكانى ئۆج ئالان هێندەى تر تەقیوەتەوە و بەرهەمێكى فەلسەفى و فكرى و كڵتوورى باشى پێشكەش بە مرۆڤایەتى كردووە و تاك و پێكهاتەكانى گەلانى ناوچەكە وجیهانى خستۆتە ژێر كاریگەرى تێزەكانیەوە و كوردى وەك پێكهاتەیەكى چالاكى زیندووى سەردەم بە مرۆڤایەتى ناساندووە،ئەمەش هێندەى تر دەسەلاتدارانى توركیاو هێزە كۆنەپەرست و دەسەڵاتخوازەكانى كوردستان و ناوچەكە و جیهانى نارەحەت كردوە و ناچاریكردون بەردەوام بە دواى پیلانگێرى نوێدا بگەرێن.
پاش ئەوەى دەوڵەتى توركیا بۆى دەركەوت كە بە سزاى هەتا هەتایى و بە زیندانى تاكە كەسى ئیمرالى ئۆج ئالانى بۆ راناگیرێت،بە تەنها لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەولەتیەكانى پێیناكرێت پیلانگێرى دژى ئۆج ئالان و بزاڤى رزگاریخوازى گەلى كورد بەردەوام بكات،جارێكى تر بۆ لاى كوردى لاواز بایادایەوە و بە چاوساخى بەرپرسەكانى باشورى كوردستان و بە سودوەرگرتن لە كۆمەڵێك كوردى لاواز،لە ناو ریزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا گروپێكى تەسفیەكردنى (پ ك ك) درووستكرا و لە ناوەراستى ساڵى 2004دا ریزەكانى (پ ك ك) یان پارچە كرد و جەستەى گەلى كوردیان لە ناوەوە بریندار كرد.بەڵام بە هەوڵ و تێكۆشانى ئۆج ئالان و كوردە ئازادەكانى ناو گەل و گەریلا،هەر زوو جوڵانەوەى (پ ك ك) لە كاریگەریەكانى پیلانگێرى پارچەكردن خۆى رزگاركرد و هێز و رێكخستنى خۆى تۆكمە كردەوە.
دواى هەرەسهێنانى بەرنامەى پارچەكردنى (پ ك ك)، جارێكى تر توركیا روى لە ئیمرالى كرد و هەموو لولەى چەكەكانى قینى خۆى ئاراستەى دڵ و مێشكى ئۆج ئالان كردەوە و لە ساڵى 2005 بە دواوە ناوبەناو سزاى ژوورى تاكەكەسى بە سەردا دەسەپێنێ،تا زیاتر لە جیهانى دەرەوەى داببرێت بۆچوون و هەڵسەنگاندنەكانى لاواز بكات،ساڵى 2007 حكومەتى توركیا،لە زیندانى ئیمرالیدا بە مادەى كیمیاوى كرۆم و سترانسیۆم ئۆج ئالانى ژەهراوى كرد،ئامانج لە ژەهراویكرنەكە كوشتنى لە سەر خۆى فیزیكى بوو یان كوشتنى روحى و دەروونى بوو بۆ ئەوەى كاریگەرى نەگەتیڤ لە سەر چالاكیەكانى دابنێت و توانا هزریەكانى لاوازبكات.ئەم بەشەى پیلانگێریش ئەنجامى بە دەستەوە نەدا و جارێكى تر گەل و گەریلاى كوردستان سزاى ژورى تاكە كەسى و ژەهراویكردنى ئۆج ئالانیان شەرمەزار كرد و بە تێكۆشان سەلماندیان كە گرێدراوى رێبەرەكەیانن و لە پەیرەوكردنى رێبازەكەیدا بەرزترین ئاستى فیداكارى و تێكۆشان نیشان ئەدەن.شەرى هۆرامار و بەرخۆدانى زاب،خۆپیشاندانى جەماوەرى باكورى كوردستان لە رۆژى جیهانى ژنان ولە جەژنى نەورۆزى ساڵى 2008دا،زیندوویى و كاریگەرى ئۆج ئالانیان لە سەر گەلى كورد نیشاندا.بەم شێوەیە بۆ توركیاو بۆ جیهان سەلمێنرا كە ئۆج ئالان هێند مرۆڤێكى بە توانا و دەگمەنە لە زیندانى تاكە كەسى ئیمرالیشەوە دەتوانێت جوڵە بە گەل بكات و ئاراستەى سیاسەتى رۆژهەڵاتى ناوەراست و جیهان بە سوودى پێكهاتە چەوساوەكانى كۆمەڵگا پێشبخات،بۆیە جارێكى تر دەوڵەتى توركیا بە حساباتى خۆیدا چویەوە و پیلانگێرى پارچەكردنى گەلى كوردى كردە ئامانج.
وا ماوەیەكە حزبى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار،بۆ دژایەتیكردنى ئۆج ئالان و بۆ تەواو كردنى پیلانگێرى،لای لە تاك و توێژە خۆبەدەستەوەدەرەكانى باكورى كوردستان و دەسەڵاتدارانى باشورى كوردستان كردۆتەوە و پێكەوە بەرنامەى داتاشینى هێزێكى سیاسى كوردى سەر بە حزبى داد و گەشە و دژى (پ ك ك) و ئۆج ئالانیان دارشتوە،ئەم هێزە لە دایك نەبووە لە شێوە و ناوەرۆكدا وەك ئەو هێزەى مەجلسى تەشریعى و تەنفیزى و حزبە كارتۆنیەكانى باشورى كوردستانى سەردەمى رژێمى سەدام دەبێت كە بۆ دژایەتى كردنى شۆرشى گەلى كورد لە باشور دروستكرا و نەك هەر سەركەوتنى بەدەسن نەهێنا،شەرمەزارى نەبێت هیچى بۆ نەمایەوە. یەكەم هەنگاوى ئەم پیلانگێریە نوێیەى حكومەتى داد و گەشەپێدان كردنەوەى كەناڵى تەلەفزیۆنى (trt6)بە ناو كوردی بو،كە لە سەر بنەماى دەستورى توركیا بریارى لە سەر نەدراوە و دادگاى توركیا بۆى هەیە هەر رۆژێك كارى پێى نەما دایبخات،ئامانجى سەرەكى كردنەوەى ئەم كەناڵە تەلەفزیۆنیە ئەوەیە كە ژمارەیەك تاك و پێكهاتەى خۆبەدەستەوەدەرى باكورى كوردستان لە دەوری كۆبكرێنەوە و دژى (پ ك ك) بەكاربهێنرێن و ناكۆگى لە ناو ریزەكانى گەلى باكورى كوردستاندا درووستبكات.
یەك لە كارەكانى ترى دەوڵەتى توركیا و هاوپەیمانەكانى بۆ تێكدانى یەكێتى ریزەكانى گەلى كورد و بۆ درووستكردنى هێزى دژى (پ ك ك)ئەو كۆنفرانسە بە ناو نەتەوەییە كە لە لە 15-2 -2009 لە یادى فراندن و زیندانیكردنى ئۆج ئالاندا لە هەولێر بە سەرپەرشتى توركیا لە نێوان كوردە خۆبەدەستوەدەرەكانى باكور و دەسەڵاتدارانى باشورى كوردستاندا دەبەسترێت،ئەگەر دەسەلاتدارانى باشورى كوردستان كەمێك هەستى نەتەوەییان هەبایە و راگرتنى دڵى كورد و یەكێتى نەتەوەییان بە لاوە گرنگ بایە،نەدەبوو لە رۆژێكى مێژوویى كارەساتبارى وەك 15 شوباتدا بە فیتى توركیا كۆنگرەیەكى بەو شێوەیەیان لە هەولێر ببەستایە.هەر كۆنگرەیەك لە ژێر چاودێرى و ئاراستەى سیاسەتى دەوڵەتى توركى شۆڤینیدا ببەسترێت نەك هەر بۆ دۆزى كورد سوودى نابێت بەڵكو گەورەترین زیانیشى لێدەكەوێتەوە و ئەگەرى ئەوەهەیە لەو كۆنگرەیەدا بە یەكجارى دۆڕاندنى كەركوك یەك لایى بكرێتەوە وئاگرى شەرى ناوخۆیى كوردستانیش بگەشێێتەوە،هەر كۆنفرانسێكى كوردستانى هەموو هێزە كوردستانیەكان ئازادانە بەشدارى تێدا نەكەن و بۆ فەرامۆشكردن و پەراوێزخستن و پیلانگێرى سەر هێزێكى كاریگەر و زیندووى وەك (پ ك ك) ببەسترێت،ئەوە كۆنفرانسە كوردستانى نابێت و كۆنفرانسى دژە كوردستانیە،هەر كۆنفرانسێكى بە ناو نەتەوەیى كورد لە رۆژى پیلانگێرى فراندن و زیندانیكردنى ئۆج ئالانى رێبەرى رۆحى و رێبەرى پارادیگماى نەتەوەى ئازادى گەلى كوردا ببەسترێت،ئامانجى ئەوەبێت ئۆج ئالان و رۆژى رەشى 15 شوبات لە بیرى گەلى كورد بەرێتەوە،ئەوە هەوڵێكى بێ ئەنجامە و سەرناگرێت و ئۆج ئالان دەریایە، نەك بە كۆنفرانسى هەولێر بە دەیان پیلانگێرى تر وشك ناكات.
  15-2-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)