نامه‌یه‌کی کراوه بۆ کاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ
Thursday, 09/04/2009, 12:00
1814 بینراوە
به‌ختیار کاوانی به‌ناوی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌که‌سوکاری قوربانیان ده‌کات.مێژووتان هه‌ر له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌ڕی ناوخۆ و پله و پایه‌ی حیزبی و حکومیه‌کانتان ئاشکرایه، که من نامه‌وێ لێره دا قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌م، ته‌نیا باس له دووخاڵی پۆزه‌تیف ده‌که‌م له ژیانی تۆدا، یه‌که‌میان کاتێ ساڵی 1994، که بۆ یادی ڕاپه‌ڕین هاتنه ڕانیه ئه‌وساته ئێوه سه‌رۆکی حکومه‌ت بوون، ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت له‌سه‌ر گۆڕستانه‌که‌ی ڕانیه له ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵکیدا، برایم ئاغای کۆنه جاش و ئه‌نفالچی کاتێک به‌هه‌ڵه‌داوان هات بۆلات و ووتی کاک کۆسره‌ت ده‌زانی ئێمه له‌سه‌نگه‌سه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه ته‌نیا یه‌ک کێشه نه‌بێت ئه‌ویش مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌یه هه‌موو ڕۆژێک ده‌یان گه‌ریلای په‌که‌که ده‌هێنێته سه‌نگه‌سه‌ر.
ئه‌وسا من به‌رپرسی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی جووتیارانی سه‌نگه‌سه‌ر بووم، به‌رگریم له‌مافی جوتیارانی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌کرد.
تۆش پرسیبووت که من کێم؟
خۆشبه‌ختانه ئه‌وکه‌سه به‌پێچه‌وانه‌ی کۆنه جاشه‌که وه‌ڵامی دابوویته‌وه و داواشت کرد، که سه‌ردانت بکه‌م، له‌سه‌ر وو‌رده‌کاری سه‌ردانه‌که‌م جارێ هیچی تر ناڵێم ئه‌و چه‌ند دێره‌شم هه‌ر بۆ بیر خستنه‌وه‌ت بوو.
خاڵێکی تر له‌کاتی 31ی ئابی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا تۆ وه‌ک تاکه به‌رپرسێکی یه‌کیه‌تی به‌شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌بابه‌کانی به‌عسدا، که خۆت ڕزگار کرد، که‌سایه‌تیی تۆم به شیوه‌یه‌کی تر لا دروست بوو.
له‌چاو پێکه‌و‌تنێکی عه‌باس بایزی تاوانبار له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی میدیادا و ئاماده بوونی خۆی بۆ دادگا ده‌به‌ستێته‌وه به ئاماده بوونی ئێوه‌وه، که‌من ئه‌وکاته وه‌ڵامی عه‌باس بایزم دایه‌وه و به‌داخه‌وه که‌ناوی تۆشم هێنابوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بم، که من که‌وتبوومه نێو سه‌نگه‌ری تۆوه!
ئێستا پاش ئه‌و هه‌موو بگره‌و به‌رده‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ عه‌باسمان کرد بۆ دادگایی‌کردنی، لێ تازه به‌تازه..
له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی که‌س وکارمان پارتی ڤیه‌لایه‌ک بۆ ئه‌م تاوانباره دروست ده‌کات.
لاشم سه‌یره نوێنه‌ری تۆ به‌ناوی به‌ختیار کاوانی بێت و به‌رگری له بنه‌ماڵه‌ی عه‌باس بایز بکات له‌سه‌ربانی کۆشکه‌که‌ی عه‌باس دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌وی برازای عه‌باس بایز کۆبێته‌وه و ژماره ته‌له‌فۆنی خۆی بۆیان جێ بهێڵیت و پێیان بڵێ ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاریه‌کتانم.
پرسیاره‌که‌م لێره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ختیاره نوێنه‌ری تۆیه، ئه‌وا ئیمه وه‌ک که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م کۆنه جاشه قسه‌یه‌کی ترمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ختیار کاوانیه‌ش له خۆیه‌وه ئه‌م کاره‌ی کردوه ، ئه‌وسا ده‌بێ خۆت لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت.
له زمانی خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر، که ده‌ڵێن هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵمان که‌م بوو، که له زمانی نوێنه‌ره‌که‌یه‌وه پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه قسه‌یه، له ده‌مێ که‌سێکه‌وه که برایه‌کی پێشمه‌ر‌گه‌ی یه‌کیه‌تی بووه و به‌ده‌ستی عه‌باس بایز شه‌هید بووه، ئه‌و پێی ڕاگه‌یاندین.
له کۆتایی ئه‌م نامه‌یه‌دا داواتان لێده‌که‌ین، که هه‌رچه‌ند ئێستا سه‌رقاڵی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و پاره‌به‌خشینه‌وه و خه‌ریکی دابه‌شکردنی ده‌مانچه‌ن، لێ پێم خۆشه به‌م په‌نده کوردییه کۆتایی به‌نامه‌که‌م بهێنم، که ده‌ڵێت: بێده‌نگی واته مانای ڕه‌زامه‌ندیه، به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌مان نه‌ده‌نه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌بێت، که ئه‌وه‌ی ڕوویداوه و وتراوه، ڕاسته
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
نوێنه‌ری که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی عه‌باس بایز