جیاوازی و لێکچوونه‌کانی به‌شار و نێچیر
Monday, 08/10/2012, 12:00
مه‌غدید هه‌ولێری
ماوه‌ی نزیکه‌ی دووساڵه ناوی به‌شار ئه‌سه‌د تروپکی دهنگوباسهکانه و وێنه و کاریکاتێره‌کانی ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌لکی سه‌رانسه‌ری جیهانه. منیش وه‌ک کوردێک له باشووری کوردستان، هه‌واڵه‌کانی سوریا بۆ من جێگه‌ی بایه‌خه، به‌ڵام ماوه‌یه‌که بابه‌تێک زۆر سه‌رنجی راکێشاوم، که وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بینم یه‌کسه‌ر نێچیرڤان بارزانیم وه‌بیردا دێت. ئه‌م دوو که‌سه له رواڵه‌تدا زۆر لێکچوونیان هه‌یه و ده‌بێت له‌ناخیشدا هه‌ر یه‌ک بن.
لێکچوونه‌کانیان زۆرن:
هه‌ردووکیان درێژ و خوار و خێچن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌راوێژ کردن به‌خه‌لکی بسپۆری جلوبه‌رگ و گۆڕینی جۆره‌ها مۆدێل که‌موکوڕیه‌کانیان بشارنه‌وه و خۆیان بهرێکپۆش پێشان بده‌ن.
هه‌ردووکیان نه‌خوێنده‌وارن، ئه‌میان هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی لهشههادهی ناوه‌ندی بۆ دکتۆرایه‌کی فه‌خری باز بدات، به‌شاریش بۆ وه‌رگرتنی پێشگری داڵی دکتۆری، خرایه کۆلێژی پزیشکی و به پزیشکێکی نه‌خوێنده‌وار ده‌ریان چواند.
هه‌ردووکیان که‌سایه‌تی لاوازیان هه‌یه و بۆیه که‌سانی ده‌ورووبه‌ریان ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئاکاری هه‌ردووکیان لاوازه بۆیه خه‌ڵکانی نه‌فس نزم و ره‌وشت خه‌راپ بازنه‌کانی ده‌ورووبه‌ریان پێک دێنن.
هه‌ردووکیان بێ مسته‌وان، که‌چی به‌هۆی پێگه‌ی باوکیانه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون.
هه‌ردووکیشیان به‌هۆی لاوازی و فاوڵهکانیان میراتی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌دۆڕێنن.
هه‌ردووکیان حه‌زیان له‌خۆ ده‌رخستنه و تامه‌زرۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانیانن له‌سه‌ر به‌رگ و لاپه‌ره‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌کان، بۆیه پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن بۆ کڕینی رۆژنامه‌نووسان و رازی کردنیان به بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌دح و پیاههڵگوتنیان.
لهههمانکاتدان هه‌ردووکیان له رۆژنامهئازادهکان تۆقیون بۆیه به پاره، یان هه‌ره‌شه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن، کهرۆژنامهکان چاوپۆشی له ریسواییهکانیان بکه‌ن.
به‌ڵام جیاوازیشیان هه‌یه:
به‌شار عه‌ره‌بی ده‌زانێت و کوردی نازانێت، نێچیر کوردییه‌کی سه‌قه‌ت ده‌زانێت و عه‌ره‌بیش نازانێت.
به‌شار که‌متر سه‌فه‌ر ده‌کات و زۆربه‌ی کات له‌وڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی.
نێچیر زۆربه‌ی کات له ده‌ره‌وه‌یه و به‌ڕیوه‌بردنی وڵاتی داوه‌ته ده‌ست گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌ورووبه‌ری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست