پوختەی قسەکانی تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
Tuesday, 03/11/2009, 12:00
تاڵه‌بانی له‌پلینیۆمی یه‌كێتیدا به‌توندی ره‌خنه له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌یه‌وێت سلێمانی جیا بكاته‌وه، پێیشیوایه كه‌ركوكییــه‌كان هه‌موو كوردستانیان دادۆشیوه‌و بادینییه‌كان بــــه‌كورد نازانێ‌و گـــاڵته‌ی به‌بیروڕای كۆسره‌ت ره‌سوڵیش دێت".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: تاڵه‌بانی له‌یه‌كه‌م رۆژی پلینیۆمی یه‌كێتیدا نیوه‌ی كاتی وتاره‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا‌و گۆڕان ته‌رخانده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "تاڵه‌بانی له‌وتاره‌كه‌یدا وتویه‌تی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌بڕیاری تاكڕه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی له‌ناو شاره‌كانی كوردستاندا كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس‌و رای به‌كه‌س كردبێت. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌شتاكانیش تاڵه‌بانی وتویه‌تی كه‌سی به‌رپرس له‌و شه‌ڕه نه‌وشیروان مسته‌فایه‌و هه‌ر به‌بڕیاری ئه‌ویش دیله‌كانی پشتئاشانی حیزبی شیوعی‌و سۆسیالیست كوژراون".
ده‌رباره‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش، تاڵه‌بانی له‌پلنیۆمه‌كه‌دا وتویه‌تی "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بێ ئاگاداری سكرتێر له‌گه‌ڵ پاسداران‌دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، هه‌رچه‌نده رژێمی عێراق پێشتر ئاگاداری كردبووینه‌وه كه ئه‌گه‌ر پاسدار بهێننه سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌چه‌كی كیمیاویی لێیانده‌دات".
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه "تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌كاتی وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق‌و ئێران‌دا، نه‌وشیروان بڕوای به‌شۆڕش نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر جه‌بار فه‌رمان‌و كۆسره‌ت ر‌سوڵ نه‌بوونایه یه‌كێتی‌و پێشمه‌رگه‌ی په‌رته‌وازه ده‌كرد. له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌شدا له‌جیاتی مقاوه‌مه‌ت‌و به‌ربه‌ره‌كانێ، نه‌وشیروان چوو بۆ زه‌ڵێ‌و خۆی شارده‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تۆڵه‌مان لێده‌كاته‌وه".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه "نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ناوبه‌ناو بێتاقه‌ت‌و توڕه ده‌بوو، داوای كرد بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێمه 200 هه‌زار دۆلارمان پێدا، خه‌رجی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه. له‌دوای ئه‌وه‌ی وازیشی له‌پۆستی جێگریی سكرتێری یه‌كێتی هێنا، ئێمه 10 ملیۆن دۆلارمان پێدا بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی رۆشنبیریی‌و توێژینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نه‌كرد‌و له‌و ده‌زگایانه‌وه كه دروستیكردن كه‌وته ته‌قه‌كردن له‌یه‌كێتی".
زانیاری زیاتر له‌نێو ئه‌م راپۆرته‌دایه
تاڵەبانی: گۆڕان دژی فیدراڵی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و پێشمه‌رگه‌ن
له‌یه‌كه‌م رۆژی پلینیۆمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئێواره‌ی 29/5 له‌سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، سكرتێری گشتی یه‌كێتی تاڵه‌بانی هه‌موو نسكۆكانی یه‌كێتی‌و خه‌ڵكی كوردستانی خسته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ئه‌ندامی پلینیۆم بوو به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه تاڵه‌بانی له قسه‌كانیدا له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا‌و سیاسه‌تی گۆڕان وتویه‌تی "گۆڕان‌و سیاسه‌ته‌كه‌یان دژی فیدراڵی، دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و دژی پێشمه‌رگه‌یه".
تاڵه‌بانی بۆ شیته‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕان‌و نه‌وشیروان، وتویه‌تی "دژی فیدراڵیه‌تن، چونكه ده‌یانه‌وێت سلێمانی جیا بكه‌نه‌وه‌و، ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بكه‌نه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ‌و وتویانه كه‌ركوكییه‌كان هه‌موو كوردستانیان دۆشیوه، هه‌روه‌ها بادینییه‌كانیش به‌كورد نازانن. سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ش له‌لای هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت وتویانه پێشمه‌رگه زیاده‌یه".
ده‌رباره‌ی هه‌ولێرییه‌كانیش تاڵه‌بانی وتویه‌تی "نه‌وشیروان مسته‌فا گاڵته‌ی به‌بیروڕای هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ده‌كرد‌و ده‌یوت شقارته هه‌ڵده‌ن بۆ راكانی".
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكرا‌وه‌كه‌ی ئاوێنه رایگه‌یاند راپۆرته‌كه‌ی سكرتێری گشتی، واته تاڵه‌بانی، نزیكه‌ی نیوكاتژمێر بووه‌و زیاتر له نیوه‌ی قسه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر جێگره پێشووه‌كه‌ی، نه‌وشیروان مسته‌فا بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتی‌و وتویه‌تی هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه دوو تێڕوانینی جیاواز له ناو یه‌كێتیدا هه‌بووه، یه‌كێكیان توندڕه‌و نامولته‌زیم‌و بێده‌ربه‌ست له‌یه‌كێتی، ئه‌وی تریشان به‌ته‌نگ موسته‌قبه‌لی ناو یه‌كێتییه‌وه هاتووه‌و به‌په‌رۆشه‌وه بووه بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتی‌و میلله‌ته‌كه‌مان.
تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان، ململانێ له‌نێوان نه‌وشیروان‌و عه‌لی عه‌سكه‌ری، واته سۆسیالیسته‌كاندا دهستیپێكردو له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی تێكنه‌چێت من هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌وتم ئاشتیان بكه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردوه كه نه‌وشیروان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گاڵته‌ی به‌برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب هاتووه. له‌هه‌شتاكانیشدا جیاوازیمان له‌سه‌ر ئاڵای شۆڕش دهستیپێكردو ئه‌وه‌بوو به‌هۆی توندڕه‌وی نه‌وشیروان‌و لاساریی سالار عه‌زیزه‌وه كێشه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئاڵای شۆرش له یه‌كێتی جیابووه‌وه.
تاڵه‌بانی به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه له‌وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو شاره‌كانی كوردستاندا كوژراون، سه‌ره‌تا نه‌مانزانیووه كێ ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌دات تا جه‌مال تاهیر كه ئه‌و ده‌مه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه بووه له‌ناو شاره‌كاندا كه هاتۆته ده‌ره‌وه، ئینجا زانیومانه كه ئه‌و كارانه به بڕیاری تاكڕه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجامدراو‌ن، پرس‌و رای به‌براده‌ره‌كانی نه‌كردووه.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌شتاكانیش سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه كه‌سی به‌رپرس له‌و شه‌ڕه نه‌وشیروان مسته‌فایه‌و هه‌ر به‌بڕیاری ئه‌ویش دیله‌كانی پشتئاشانی حیزبی شیوعی‌و سۆسیالیستی كوژراون.
تاڵه‌بانی له‌و راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه له‌دوای ئه‌و رووداوه‌وه، بڕیاری كوشتن، گواسترایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سكرتێر‌و كه‌س بۆی نه‌بوو بڕیاری كوشتنی كه‌س بدات به‌بێ بڕیاری سكرتێر.
ده‌رباره‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تاڵه‌بانی له‌پلنیۆمه‌كه‌دا وتویه‌تی ئه‌و ده‌مه ئه‌و له‌وێ نه‌بووه، شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گه‌رم بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بێ ئاگاداری سكرتێر له‌گه‌ڵ پاسداران‌دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، هه‌رچه‌نده رژێمی عێراق پێشتر ئاگاداری كردبووینه‌وه كه ئه‌گه‌ر پاسدار بهێننه‌سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئه‌م به‌چه‌كی كیمیاوی لێیان ده‌دات.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق ئێران‌دا، نه‌وشیروان بڕوای به شۆڕش نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر جه‌بار فه‌رمان‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌بوونایه یه‌كێتی‌و پێشمه‌رگه‌ی په‌رته‌وازه ده‌كرد، زۆرێك له كه‌سه‌كانی نزیك خۆشی نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌شه‌ڕی كوێتدا به‌قسه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به سكرتێری یه‌كێتیان وتووه ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی پاڵپشتی سه‌ربازیمان بكه‌ن، ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیلتزامه فیدراڵی بۆ هه‌رێم كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك سكرتێری یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌كات بۆئه‌وه‌ی رای سه‌ركردایه‌تی بزانێت، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای سه‌ركردایه‌تی ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تاڵه‌بانی وتویه‌تی له‌كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991و به‌تایبه‌تی له‌كاتی ره‌وه‌كه‌دا له‌جیاتی مقاوه‌مه‌ت‌و به‌ربه‌ره‌كانێ، نه‌وشیروان چوو بۆ زه‌ڵێ‌و خۆی شارده‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تۆڵه‌مان لێده‌كاته‌وه.
تاڵه‌بانی ده‌ڵێت هه‌ر له‌و كاته‌دا نامه‌یه‌كی بۆ سه‌دام نوسیوه‌و تیایدا ناوی سه‌دامی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێویست بۆ گه‌له‌كه‌ی ناوزه‌د كردووه.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێتی تێكبده‌ین‌و شتێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه تاڵه‌بانی رایگه‌یاندوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ناوبه‌ناو بێتاقه‌ت‌و توڕه ده‌بوو، داوای كرد بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێمه 200 هه‌زار دۆلارمان پێدا، خه‌رجی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه.
تاڵه‌بانی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌سته‌گه‌ریی‌و ته‌كه‌تول له‌ناو یه‌كێتیدا كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه دروستكراوه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1992.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌دوای رووخانی رژێمی پێشووه‌و هاتنی هێزه فه‌ره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بۆ ناو عێراق، نه‌وشیروان نه‌یهێشتووه سوپای كورییه‌كان بنكه‌ی سه‌ره‌كییان بێته پارێزگای سلێمانی (هێزه‌كانی كۆریا به‌وه ناسراون كه خزمه‌تێكی زۆری ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن كه لێی نیشته‌جێن. ئاوێنه)، ئه‌وه‌بوو له هه‌ولێر نیشته‌جێبوون.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌دوای ئه‌وه‌ی وازیشی له‌جێگری سكرتێری یه‌كێتی هێنا، ئێمه 10 ملیۆن دۆلارمان پێداوه بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی رۆشنبیریی‌و توێژینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نه‌كرد‌و له‌و ده‌زگایانه‌وه كه دروستیكردن كه‌وته ته‌قه‌كردن له‌یه‌كێتی. تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا دابنیشێت، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌نه‌بووه.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌پرۆژه‌كه‌ی خۆیدا كه (به پرۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت ناسراوه)، نه‌وشیروان به‌شداری تێدا كردووه.
تاڵه‌بانی له‌كۆتایی قسه‌كانیدا له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا‌و سیاسه‌تی گۆڕان وتویه‌تی "گۆڕان‌و سیاسه‌ته‌كه‌یان دژی فیدراڵی، دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و دژی پێشمه‌رگه‌ن".
ئاوێنه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست